کودتا به ناوبانگه‌کانى مێژوو
له فارسیه‌وه بۆ کوردى: عه‌لى به‌هرامى
پیلان گێر٠ان بۆ گۆر٠ینى حکومه‌ته‌کان، له مێژوودا زۆر جار رووى داوه. به‌لام کودتا وه‌ک ووشهیێکى نوێ، و به مانا پێوه‌ند دراوه به ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی.
له خواره‌وه باسێک له ژماره‌یێک کودتاى گرینگ مێژووى رۆژگارى نوێ ده‌که‌ین که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رووداوه‌کانى دواى شۆرشى گه‌وره‌ى فه‌رانسه (انقلاب کبیر). باس کردنى ئه‌م کودتایانه ته‌نیا به له‌به‌ر چاوگرتنى کاردانه‌وه‌یان له سه‌ر چاره‌نووسى وهلاتهکان دانراوه.
له ژماره‌یێک له وه‌لاتانى وه‌ک تورکیه سێ کودتاى سه‌ربازى رووى داوه که له‌م نووسراوه‌دا به دوو کودتا ئیشاره کراوه. هه‌روه‌ها له وه‌لاتانى وه‌ک ئه‌مریکاى باشوور (ئه‌مریکاى لاتین) وه‌ک بولیوى یان ئارژانتین، که مێژووێکى دوور و درێژیان له کودتادا هه‌یه، که زه‌مانێک له‌باره‌ى وه‌لاتانى ئه‌مریکاى باشوور به گاڵته‌وه ده‌یان گووت: هه‌ر ژنراڵێک به‌یانى زووتر له خه‌و هه‌ستێ، به کودتا خۆى ده‌سه‌پێنێ به سه‌ر ده‌سه‌لاتدا. به‌لام ئه‌م نووسراوه ناتوانێ هه‌موو کودتاکان بخاته ر٠وو.
کوده‌تاى ناپلئون بناپارت
یه‌که‌مین کودتاى رۆژگارى نوێ، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵى ١٧٩٩ له فه‌رانسه و به کودتاى (هه‌ژده‌یه‌مى برمر) ناسراوه. شۆرشى فه‌رانسه جیایی دین و ده‌وڵه‌تى به ده‌سه‌لات گه‌یاند، رۆژمێرى مه‌سیحى گرگورى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رۆژمێرى شۆرشى فه‌رانسه یان رۆژمێرى کۆمارى له جێگه‌ى دانا. برومر ناوى یه‌کێک له مانگه‌کانى رۆژمێرى نوێ بوو و هه‌ژده‌یه‌مى برومر به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ نۆیه‌مى نوامبرى رۆژمێرى گرگورى.
ئه‌م کودتا به خاڵى کۆتایی له شۆرشى فه‌رانسه و سه‌ره‌تاى حکومه‌تى تاکه‌که‌سى ناپلئون بناپارت ناوده‌به‌ن. له ساڵى ١٧٩٩دا ده‌وڵه‌تى شۆرش له‌گه‌ڵ کۆسب و چه‌ڵه‌مه‌ى ئابوورى و نیزامى زۆر بهرهور٠وو بوو. مه‌ترسى کودتاى لایه‌نگرانى پاشایه‌تى و ژاکوبنهکانى نوێ زیادى کردبوو. به‌لام نوئیل ژوزف سیس، یه‌کێک له ئه‌ندامانى هه‌یئه‌تى سه‌رۆکایه‌تى ده‌وڵه‌تى ئینقلاب، رایگه‌یاند که فه‌رانسه پێویستى به شمشێرێکى تیژه. ئه‌و لایه‌نگرى پیاوێکى به‌هێز بوو که به توند و تیژى ده‌سه‌لاتى کۆمارى له فه‌رانسه‌دا جێگیر بکا.
به گه‌رانه‌وه‌ى ژنراڵ ناپلئون له میسر، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى ره‌خساند. له هه‌ژده‌یه‌مى برومرى ساڵى ١٧٩٩ پارڵمانى نه‌ته‌وه‌یی به بیانووى کودتاى ژاکوبنهکانى نوێ، جێگه‌ى خۆى گواسته‌وه بۆ کۆشکى سن کلود له ده‌ره‌وه‌ى پاریس. نه‌یارانى ناپلئون له هه‌یئه‌تى سه‌رۆکایه‌تى لادران و ئاسایشى پاریس به ناپلئون و سوپاکه‌ى سپێردرا.
له نۆزده‌هه‌مى برومردا ده‌وڵه‌تى شۆرش به کرده‌وه رێبه‌رى نه‌بوو. ئه‌ندامانى هه‌یئه‌تى سه‌رۆکایه‌تى یان گیرابوون یان لادرابوون. سه‌ربازه‌کانى ناپلئون کۆشکى سن کلودیان گه‌مارۆدا. نوێنه‌رانى پارڵمان له‌گه‌ڵ گۆر٠انى قانوونى بنهر٠هتى و سپاردنى ده‌سه‌لات به ناپلئون نه‌بوون و قسه‌کردنى ناپلئون له به‌رانبه‌ر نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى ٥٠ ٠ که‌سى دا به شیعارى مه‌رک بۆ دیکتاتۆر شکستى هێنا.
لویی بنارت براى ناپلئون که ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ٥٠ ٠ که‌سى بوو، چووه پاڵى و سه‌ربازه‌کانى ئاگادار کرده‌وه که ناپلئون ههر٠هشهى مردنى لێ کراوه. سه‌ربازه‌کان چوونه کۆشکه‌که‌وه و نوێنه‌ره‌کانیان وه‌ده‌ر نا. له ئاکامدا له ژێر فشارى نیزامیه‌کاندا ژماره‌یێک له نوێنه‌ران ملیان به گۆرانى قانوون دا. ده‌وڵه‌تى کاتى به رێبه‌رى سێ کونسول که ناپلئون یه‌کێکیان بوو پێک هات. له دوایی دا به‌و گۆر٠انانهى که له قانوون‌دا دروست بوو، ناپلئون بناپارت کرا به کونسولى یه‌که‌م و له ئاکامدا توانى حکومه‌تى تاکه‌که‌سى خۆى بسه‌پێنێ.
کوده‌تاى هیتلێر
له ساڵى ١٩٢٣دا له ویلایه‌تى باپرن (باواریا)ى ئاڵمان هه‌وڵێک بۆ کوده‌تا دژ به کۆمارى وایمار کرا که له ئاکامدا شکستى هێنا. ئه‌و کوده‌تا ئادولف هیتلێر و ئه‌ریش لودندورف ناسراوه که دوو که‌س له رێبه‌رانى حیزبی ناسیونال سوسیالیستى ئاڵمان بوون.
له‌و رۆژانه‌دا ویلایه‌تى بایرن مه‌یدانى بگره و به‌رده‌ى توند له نێوان راست و چه‌په‌کان له کۆمارى لاوى وایماردا بوو. چ کومونیسته‌کان و چ نازیه‌کان له‌و ناوچه‌دا به‌هێز بوون. هێزه راسته‌کان ده‌یانویست له هه‌نگاوێکدا به ناوى رێپێوان به‌ره‌و برلین حکومه‌تى وایمار بروخێنن. کاتێ که هیتلێر و تاقمه توندرهوهکهى زه‌ربه‌ت (SA) له‌و ئاکسیونهدا خرانه لاوه، ناوبراو کاره‌ى بۆ راگه‌یاندنى شه‌ر٠ دژ به کۆمارى وایمار به ده‌رفه‌ت زانى.
هیتلێر له ٨ى نوامبرى ١٩٢٣خهڵکى بایرنى بۆ شۆرشێکى نه‌ته‌وه‌یی هاندا و ده‌وڵه‌تى ناوچه‌یی بایرن و کۆمارى ویمارى به بێ بایه‌خ و هه‌ڵوه‌شاوه راگه‌یاند.رێپێوانى هیتلێر و لایهنهگرانى پر٠ چهککراوى له ٩ى نوامبردا، له‌گه‌ڵ پۆلیسى بایرن بهرهور٠وو بوون.
شه‌ر٠ و پێکدادان له نێوانیان رووى دا، که چوار پۆلیس و ١٤ نازى کوژران. هیتاێر گیرا و حیزبی ناسیونال سوسیالیست له کۆمارى وایمار قه‌ده‌غه کرا. هیتلێر له ساڵى ١٩٣٤دا له‌لایه‌ن دادگایێکهوه پێنج ساڵ زیندانى بۆ بر٠ایهوه. ئه‌و حوکمه بۆ هه‌نگاوێک که هیتلێر هه‌ڵى گرتبوو، به که‌م زانراوه.
کوده‌تا له ئیسپانیا
له ساڵى ١٩٣٦دا ئه‌فسه‌رانى ده‌ستى راستى ئیسپانیا کوده‌تایان کرد که بووه هۆى شهر٠ى ناوخۆ له‌و وه‌لاته‌دا. کۆمه‌ڵگاى کێشه لێدراوى ئیسپانیا له ساڵه‌کانى ده‌یه‌ى سی له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، مه‌یدانى شه‌ر٠ و پێکدادانى هێزه‌کانى راست و چه‌پ بوو. سه‌رکه‌وتنى به‌ره‌ى یه‌کگرتووى هێزه چه‌په‌کان له هه‌ڵبژاردنى فوریهى ساڵى ١٩٣٦ بووه هۆى په‌ره‌سه‌ندنى کێشه‌کانى ئه‌و وه‌لاته. هێزه راست و راسته تونده‌ره‌وه‌کان پێیان وابوو به کرده‌وه ده‌سه‌لاتیان له ده‌ست داوه.
به کوده‌تاى ئه‌فسه‌رانى ده‌ستى راستى ئه‌رته‌ش له ١٣ى ژوئیه‌ى ١٩٣٦ بشێوى له‌و وه‌لاته به‌و پهر٠ى گه‌یشت، که له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگارى به‌ربلاوى هێزه کریکارى و چه‌پ و ئانارشیسته‌کان بهرهور٠وو بوون و له ئاکامدا شهر٠ى ناوخۆ ر٠ووى دا. ئه‌و شهر٠ه که له نێوان ده‌وڵه‌تى ههڵبژێردراى زۆرینه و هێزه کوده‌تاچیه‌کان به رێبه‌رى ژنراڵ فرانکو له ئارادا بوو، تا ساڵى ١٩٣٩ درێژه‌ى کێشا.
شهر٠ى ناوخۆى ئیسپانیا زوو چوارچێوه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی به خۆوه گرت و رێگه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى وه‌لاته جیاجیاکانى بۆ ئه‌و وه‌لاته کرده‌وه. له ئاکامدا ئه‌و شهر٠ه به سه‌رکه‌وتنى لایه‌نگرانى فرانکو که له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شى ئاڵمانى نازیه‌وه پشتیوانیان لێ ده‌کرا، کۆتایی پێ هات. دیکتاتۆرى فرانکۆ تا ساڵى ١٩٧٥ له ئیسپانیا خۆى گرت.
کوده‌تا دژ به موسه‌دیق
کوده‌تاى ٢٨ى گه‌لاوێژى ١٣٣٢ دژ به ده‌وڵه‌تى قانوونى موسه‌دیق، یه‌که‌م کوده‌تا له دواى شهر٠ى دووهه‌مى جیهانى و سه‌ره‌تاى زنجیره‌یێک کوده‌تا له رۆژه‌کانى ناسراو به شهر٠ى سارد بوو. ئه‌و کوده‌تایه که به ناوى عه‌مه‌لیاتى ئاژاکس ئه‌نجام درا، یه‌که‌مین هه‌نگاوى هاوبه‌شى رێکخراوى جاسووسیهکانى ئه‌مریکا و به‌ریتانیا بۆ له‌ناوبردنى ده‌وڵه‌تى دوکتور موسه‌دیق و به‌هێزکردنى ده‌سه‌لاتى حه‌مه ره‌زاشا بوو. ئه‌مریکا و به‌ریتانیا به نه‌ته‌وه‌یی کردنى پێشه‌سازى نه‌وت له‌لایه‌ن موسه‌دیقیان به زیان بۆ سه‌ر قازانجه‌کانى خۆیان له ئێران ده‌زانى.
به‌رێوه‌بردنى کوده‌تا له ئه‌ستۆى کرمیتروزولت جونیور بوو و دانالد ویلبور یه‌کێکى دیکه له ئه‌ندامانى سیا پشتیوانى لێ ده‌کرد. ئه‌وان به پشتیوانى لوویی هندرسون سه‌فیرى ئه‌مریکا له تاران، شایان رازى کرد که بۆ به‌هێز کردنى پایه‌ى حکومه‌تى تاکه‌که‌سى خۆى، موسه‌دیق وه‌لا نێ. ئه‌و هه‌نگاوه‌ى کوده‌تاچیه‌کان یه‌که‌م جار سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو که محه‌ممه‌د ره‌زاشا مه‌جبوور له رێگه‌ى به‌غداوه هه‌لات بۆ رۆم.
عاقیبه‌ت له ٢٨ى گه‌لاوێژى ١٣٣٢دا کوده‌تاى سه‌ربازى به رێبه‌رى ژنراڵ فه‌زل ا... زاهیدى، به پشتیوانى CIA و MI٦ به کۆمهگى نار٠هزایهتى لات و لووت له شه‌قامه‌کان، هێرشى نیزامیهکانى لایه‌نگرى شا بۆ سه‌ر ماڵى موسه‌دیق و وه‌زاره‌ت خانه و شارهبانى تاران، سه‌رکه‌وت.
گرتنى نه‌یاران و سه‌رکوتى هێزه نه‌ته‌وه‌یى و چه‌په‌کان ده‌ستى پێ کرد و حه‌مه‌ره‌زاشا گه‌رایه‌وه بۆ ئێران و ده‌سه‌لاتى به ده‌ست گرته‌وه. موسه‌دیقیان له دادگایێکى سه‌ربازى دادگایی کرد و دووریان خسته‌وه.
کوده‌تاى سه‌ربازى له تورکیه
عه‌دنان مندرس یه‌که‌مین سه‌رۆک وه‌زیرى تورکیه بوو که به هه‌ڵبژاردنى ئازاد به ده‌سه‌لات گه‌یشت. ناوبراو له ساڵى ١٩٥٠ تا ١٩٦٠ حکومه‌تى کرد. هێندێ له کارى توندره‌وى ناوبراو له ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا، وه‌ک به‌شدارى ئه‌رته‌شى تورکیه له شهر٠ى کوره، لاواز کردنى لاییکه‌کان له وه‌لات، سه‌رکوتى که‌مینه‌ى مه‌سیحى به‌تایبه‌ت یونانیه‌کان هه‌روه‌ها سیاسه‌تى نادروست له به‌رانبه‌ر کورد که لایه‌نگرى خودموختارى بوون، بووه هۆى نار٠هزایهتى توند له نێو نیزامیهکانى تورکیه‌دا.
له ٢٧ى مه‌ى ١٩٦٠ نیزامیه‌کان به کوده‌تا ده‌سه‌لاتیان به ده‌سته‌وه گرت. رێبه‌رى کوده‌تاچیه‌کان ژنراڵ گورزل بوو که له دوایی دا بوو به سه‌رۆک کۆمارى تورکیه. مندرس و هێندێ له به‌رپرسانى حکومه‌تى دادگایی کران و له‌گه‌ڵ هێندێ له دهورووبهرهکانى دا به تاوانى دروست کردنى بشێوى و دژایه‌تى یونانیه‌کان له تورکیه حوکمى مردنیان به سه‌ردا سه‌پا.
له‌گه‌ڵ بوونى فشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، مندرس له ١٧ى سیپتامبرى ١٩٦١ ئێعدام کرا. که‌سایه‌تى مندرس تا ئێستاش له تورکیه قسه‌ى له سه‌ره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زانستگا و فرۆکهخانهیێکى به ناوه‌وه کراوه به‌لام به هۆى سیاسه‌ته‌کانى به‌تایبه‌ت دژ به مه‌سیحیه‌کان لۆمه‌ى ده‌کرێ.
کوده‌تاى سه‌ربازى له برازیل
ژائو گولارت سه‌رۆک کۆمارى لایه‌نگرى چاکسازى له برازیل، له ٣١ مارسى ١٩٦٤ به کودهتایێکى سه‌ربازى حکومه‌ته‌که‌ى رووخا. ئه‌و کودتایه به پشتیوانى ئه‌مریکا ئه‌نجام درا که له ئاکامدا له‌و وه‌لاته خوێنێکى زۆر رژا و بۆ ماوه‌ى ٢١ ساڵ یانى تا ساڵى ١٩٨٥ به‌رده‌وام بوون.
گولارت ده‌یویست له برازیل دا چاکسازى بکا، به‌لام هێزه موحافزه‌کاره‌کان و زه‌وى داره گه‌وره‌کان، به کۆمهگى ئه‌رته‌ش رێگه‌یان له کاره‌کانى گرت و به کوده‌تاى سه‌ربازى حکومه‌ته‌که‌یان رووخاند. ناوبراو سه‌ره‌تا بۆ ئوروگوه و له‌وێوه بۆ ئارژانتین هه‌لات. گولارت له ساڵى ١٩٧٦ به شێوه‌ى گووماناوى له ئارژانتین مرد. هۆى مردنه‌که‌ى سهکتهى دڵ راگه‌یێندراوه، به‌لام هێندێ به‌ڵگه و شاهید نیشان ده‌ده‌ن که ده‌رمان خوارد کراوه.
رژیمى سهرهنگهکان له یونان
له ٢١ ئاوریلى ١٩٦٧ له یونان کوده‌تاى نیزامى به‌رێوه‌چوو که تیایدا ژماره‌یێک له سهرههنگهکانى ئه‌رته‌ش ده‌سه‌لاتیان به‌ده‌سته‌وه گرت. له دواى کۆتایی شهر٠ى جیهانى دووهه‌م، شهر٠ى ناوخۆیی یونان له نێوان کومونیسته‌کان له‌لایێک و هێزى موحافزه‌کاره‌کان و لایه‌نگرانى پاشایه‌تى له‌لایێکى دیکه تا ساڵى ١٩٤٩ به‌رده‌وام بوو. کومونیسته‌کان له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تى شۆره‌وى و یوگوسلاوى و لایه‌نى دیکه له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و به‌ریتانیاوه پشتیوانیان لێ ده‌کرا.
دکترین ترومن له ساڵى ١٩٤٧ به‌و ئامانجه په‌سه‌ند کرا تا له ده‌سه‌لاتى کومونیسته‌کان به‌تایبه‌ت له تورکیه و یونان که‌م بکاته‌وه. له دواى کۆتایی شهر٠ى ناوخۆ، یونان له‌لایه‌ن حکومه‌تێکى موحافیزهکارهوه ئیداره ده‌کرا، به‌لام هێزه چه‌په‌کان تیایدا هه‌ر وا به‌هێز بوون.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى ١٩٦٣ هێزه موحافیزه‌کاره‌کان شکستیان خوارد و به‌ره‌یێک له هێزه‌کانى میانهر٠هو و چه‌په‌کان هاتنه سه‌رکار. هێزه موحافیزه‌کاره‌کان ترسى ئه‌وه‌یان بوو هێزه چه‌په‌کان ده‌سه‌لات به‌ده‌سته‌وه بگرن. له دواى ئه‌وه یونان چووه قۆناغێکى دیکه‌وه که پر٠ بوو له بگره و به‌رده‌ى سیاسى و کۆمه‌لایه‌تى. له ئاکامدا له ئاوریلى ١٩٦٧ کودهتایێکى سه‌ربازى له‌لایه‌ن سهرههنگهکانى ئه‌رته‌شه‌وه به رێبه‌رى پاپادوپولوس به‌رێوه‌برا و دیکتاتۆرى نیزامى له یونان تا ساڵى ١٩٧٤ به‌رده‌وام بوو.
کوده‌تاى شیلى
له ١١ى سیپتامبرى ساڵى ١٩٧٣ ده‌وڵه‌تى سوسیالیست و قانونى سالوادور ئالنده سه‌رۆک کۆمارى شیلى، به کودهتایێکى سه‌ربازى به رێبه‌رى ژنراڵ پینووشه رووخا. ئه‌و کوده‌تایه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه پشتیوانى ماڵى و سیاسى لێ ده‌کرا، کۆتایی هێنا به ته‌مه‌نى ٣ ساڵه‌ى حکومه‌تى ئالنده. له رۆژى کوده‌تادا کۆشکى سه‌رۆک کۆمارى له‌لایه‌ن هێزى هه‌واییه‌وه بوردومان کرا و ئاغاى ئالنده که له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له لایه‌نگرانى تیایدا سه‌نگه‌ریان گرتبوو کوژرا.
کوده‌تاى شیلیش یه‌کێک له په‌یامه ئاشکراکانى شهر٠ى سارد بوو. ئالنده که بیرۆکه‌ى سوسیالیستى هه‌بوو، له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى ١٩٧٠ ى شیلى به پشتیوانى هێزه چه‌په‌کان که به ناوى یه‌کیه‌تى خه‌ڵک کۆببوونه‌وه، سه‌رکه‌وت. ناوبراو به‌رده‌وام بوو له سه‌ر به‌رنامه‌ى چاکسازى مونتالوا و سه‌رچاوه‌کانى مسى له‌و وه‌لاته نه‌ته‌وه‌یی کرد و ئیسلاحاتى ئه‌رزى و بانگه‌کان و پێشه‌سازى گه‌وره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کرد.
له ساڵى ١٩٧١ فیدل کاسترۆ رێبه‌رى کوبا، چوارحهوتوو میوانى شیلى بوو. ئه‌و چاوپێکه‌وتنه ئه‌و ترسه‌ى لاى هێزه راست و موحافیزه‌کاره‌کان دروست کردبوو که شیلیش به رێگه‌ى کوبادا بروا. نار٠هزایهتى و دژایه‌تیه‌کان ده‌ستى پێ کرد. له نێو کهشاوهرزهکانیش هاندان بۆ نار٠هزایهتى دژ به ده‌وڵه‌ت ده‌ستى پێ کرد.
له ساڵى ١٩٧٢دا مه‌وادى خواردن له وه‌لاتدا جیره کرا و بووه هۆى په‌ره‌سه‌ندنى نار٠هزایهتى له نێو کۆمه‌ڵگا. مانگرتنى گه‌وره ده‌ستى پێ کرد و هێزه ده‌سته راستیه‌کان بۆ لاواز کردنى حکومه‌تى ئالنده ده‌ستیان دایه ترۆر و کارى خراپ. به پێى ئاماره‌کان له کاتى حکومه‌تى ئالنده نزیک به ٦٠ ٠ کرده‌وه‌ى ترۆریستى و کارى تێکده‌رانه به‌رێوه‌چوو.
له مانگه‌کانى کۆتایی حکومه‌تى دیموکراتیکى ئالنده شه‌ر٠ و پێکدادان و توندوتیژى به‌و پهر٠ى گه‌یشت. له به‌ره‌به‌یانى ١١ى سیپتامبرى ١٩٧٣، فرۆکه شهر٠کهرهکانى هێزى هه‌وایی به فه‌رمانى ژنراڵ پینووشه، کۆشکى سه‌رۆک کۆماریان بوردومان کرد. ئالنده و هاورێ نزیکه‌کانى له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا راوه‌ستان. له دوایی ته‌رمه‌که‌ى که گولهیێک وه‌به‌ر سه‌رى که‌وتبوو دۆزرایه‌وه. ده‌سه‌لاتى نیزامى له شیلى به سه‌رکوتى هێزه چه‌په‌کان ده‌ست به کار بوو. دیکتاتۆرى نیزامى پینووشه تا ساڵى ١٩٩٠ له سه‌ر کار مایه‌وه.
کودتاى ژنراڵه‌کان له تورکیه
تورکیه له کۆتایی ده‌یه‌ى حه‌فتاى سه‌ده‌ى بیسته‌م، له بارى سیاسیه‌وه وهلاتێکى ئاڵۆز و تووشى ده‌یان کێشه‌ى گه‌وره‌ى ئابوورى کۆمه‌لایه‌تى بوو. تاقمه توندره‌وه راست و چه‌په‌کان توندوتێژیێکى بێ وێنه‌یان له وه‌لاتدا به‌رێوه‌ده‌برد. مانگرتنه به‌رینه‌کان تورکیه‌یان فه‌له‌ج کردبوو. وادیار بوو ده‌سه‌لاتدارانى تورکیه تواناى دابین کردنى ئاسایش و بهرهور٠وو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه توندره‌وه‌کان نه‌بوو. ترۆرهکانى تاقمه توندره‌وه راست و چه‌په‌کان هه‌ل و مه‌رجیان بۆ شهر٠ێکى ناوخۆیی له‌بار کردبوو. له‌و سالانه‌دا نزیک به پێنج هه‌زار که‌س بوونه قوربانى ترۆرى تاقمه چه‌پ و راسته‌کان. له نێو قوربانیه‌کاندا ١٣٠ ٠ راست، نزیک به ٢١٠ ٠ له چه‌په‌کان و نزیک به ٣٠ ٠ که‌س له هێزه‌کانى ئاسایش به‌رچاو ده‌که‌ون.
له ٢٧ى دیسامبرى ١٩٧٩، ناوه‌ندى فه‌رمانده‌یی ئه‌رته‌شى تورکیه ووریایی به سه‌رۆک کۆمارى ئه‌و وه‌لاته‌دا. له‌و ووریاییهدا داوا له حیزبه جۆراوجۆره‌کانى تورکیه کرابوو که به هاوبه‌شى بۆ کۆتایی هێنان به‌و کێشه سیاسیه‌کان و توندوتیژى هه‌نگاو هه‌ڵگرن و کۆماره‌که رزگار بکه‌ن.
ووریایی فه‌رمانده‌کانى ئه‌رته‌ش کاردانهوهیێکى ئه‌وتۆى نه‌بوو. ژنراڵ که‌نعان ئورن سه‌رۆکى ناوه‌ندى ئه‌رته‌شى تورکیه، له په‌یامێکدا بۆ رێبه‌رى سیاسى ئه‌و وه‌لاته، له‌وه‌ى که زێدى باوباپیرانى له ده‌ریای خوێندا نوقم بووه و ر٠قى بێ کۆتایی و توند و تیژى به‌ره‌و له ناوچوونى ده‌با، نیگه‌رانى دهربر٠ى. ناوبراو پارڵمانى تاوانبار کرد که کاردانه‌وه‌ى نیه و ده‌سه‌لاتى ده‌وڵه‌تى لاواز کردوه.
له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا و له ١٢ى سیپتامبرى ١٩٨٠ نیزامیهکانى تورکیه بۆ سێهه‌م جار کوده‌تایان کرد و ده‌سه‌لاتى ئه‌و وهلاتهیان به ده‌سته‌وه گرت. پێنج ژنراڵى فه‌رمانده‌ى ناهوندى ئه‌رته‌ش، هێزى هه‌وایی، هێزى ده‌ریایی و ژاندارمرى، ئه‌نجومه‌نێکى ئاسایشیان پێک هێنا. ژنراڵ ئورون بوو به رێبه‌رى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، و له وه‌لاتدا حکومه‌تى نیزامى راگه‌یاند و حیزبی سیاسى قه‌ده‌غه کرد. ده‌وڵه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه و چالاکى سه‌ندیکاى کرێکارى و ناوه‌ند و ئه‌نجومه‌نه‌کان قه‌ده‌غه کرا.
هه‌زاران که‌س گیران و برانه به‌ر دادگای سه‌ربازى. ئامانجى کوده‌تاکه رووى له هێزه چه‌پ، سه‌ندیکالیست و کومونیسته‌کان بوو. حوکمى ئێعدام به سه‌ر ٥٧٠ که‌س دا سه‌پا و به‌رێوه‌برا.
ئه‌و کوده‌تا سه‌ربازیه گۆر٠انى له قانوونى تورکیه‌دا کرد و سه‌باره‌ت به چالاکى ئه‌حزابى سیاسى قانوونى سه‌خت په‌سه‌ند کرا. نیزامیهکانى تورکیه قانوونى بنهر٠هتیان له مانگى نوامبرى ١٩٨٢دا خسته رفراندۆمه‌وه. ٩٢ له سه‌دى خه‌ڵک ده‌نگى ئه‌رێ یان به‌و قانوونه دا و که‌نعان ئورن بوو به سه‌رۆک کۆمارى نورکیه.
کوده‌تاى موشه‌ره‌ف له پاکستان
له ئوکیۆبرى ١٩٩٩دا ژنراڵ په‌رویز موشه‌ره‌ف، به کودهتایێک و به‌بێ خوێنر٠ێژى هسهلاتى به ده‌سته‌وه گرت و نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆک وه‌زیرى ئه‌و وهلاتهى له کاره‌که‌ى لابرد. له دواى زیندانى کردنى نهوازشهریف له ماڵه‌که‌ى، نزیک به سی هه‌زار نیزامى له ناوه‌نده گرینگه‌کانى فهننى و پێشه‌سازى پاکستان جێگیرکران و به کرده‌وه ئابوورى وه‌لاتیان کونترۆڵ کرد. په‌رویز موشه‌ره‌ف ٢٠ ى ژوئێنى ٢٠ ٠ ١ به ره‌سمى بوو به سه‌رۆک کۆمار و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کانى ئه‌و وه‌لاته. ناوبراو له کاتى ده‌سه‌لاتدارى خۆیدا رووى له جۆرێک دیکتاتۆریه‌ت و هاوکات سیاسه‌تێکى نزیکى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گرتبووه به‌ر.
ناوبراو له کۆتایی حکومه‌ته سهربازیهکهى خۆیدا فشارێکى زۆرى ناوخۆیی خرابووه سه‌ر. له ١٤ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٣ له پیلانێک رزگارى بوو. له نوامبرى ٢٠ ٠ ٧ دا حاڵه‌تى نائاسایی راگه‌یاند و سه‌رۆکى دیوانى به‌رزى وه‌لاتى له سه‌ر کار لابرد. له دواى ترۆرى بینه‌زیر بوتۆ ئه‌حزابى ئوپزیسیون فشارێکى زۆریان خسته سه‌ر موشه‌ره‌ف که له ئاکامدا له ئوتى ٢٠ ٠ ٨دا ده‌ستى له کار کێشایه‌وه.
له سه‌ده‌ى بیست و یه‌که‌م و له ماوه‌ى سالانى رابردوو له ژماره‌یێک وه‌لاتى دیکه کوده‌تاى سه‌ربازى به‌رێوه‌چووه که هێندێکیان خوێنى تێدا نهر٠ژاو. له‌وانه ده‌توانین ئیشاره به کوده‌تاى فیجى (دووجار)، موریتانى (دووجار)، ونزوئیلا، تایله‌ند، گینه و هندوراس بکه‌ین.