جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بۆچى رۆژهه‌لاتى و رۆژئاواییه‌کان له‌ یه‌کتر ناگه‌ن؟

بۆچى رۆژهه‌لاتى و رۆژئاواییه‌کان له‌ یه‌کتر ناگه‌ن؟

کاردانه‌وه‌ى هه‌ست گه‌لێکى وه‌ک خۆشحاڵى و ناره‌حه‌تى له‌ روخساردا، وه‌ک زمانێکى یه‌کگرتووه‌ که‌ به‌ تێکر٠ا هه‌ستى پێ ده‌که‌ن.

به‌لام ئاکامى توێژینه‌وه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که‌ ئاسیاییه‌کان و ئوروپاییه‌کان موشکلاتێکى بنه‌ر٠ه‌تیان له‌ دۆزینه‌وه‌ى هه‌ستى یه‌کتر له‌ رووى شێوه‌ى روخسار هه‌یه‌.
شه‌ش شێوه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ درکاندنى هه‌سته‌کان هه‌یه‌، که‌ هیچ پێوه‌ندیێکیان به‌ فه‌رهه‌نگه‌وه‌ نیه‌. تور٠ه‌یی، ترس، خرۆک، سه‌رسوور٠مان، خۆشحاڵى و ناره‌حه‌تى، شه‌ش شێوه‌ى رۆحین که‌ له‌ ته‌واوى جیهان و به‌ جیا له‌ جیاوازیه‌کانى فه‌رهه‌نگ هه‌ن.
گواستنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ستانه‌ بۆ خه‌ڵکى دیکه‌، بۆ ژیانێکى ئارام و ئاشتیخوازانه‌ زۆر گرینگه‌. هه‌ر به‌و پێیه‌ بۆ ده‌ربر٠ینى هه‌ر کام له‌و هه‌ستانه‌ى که‌ باس کران، شێوه‌یێکى تایبه‌ت له‌ روخساردا به‌دى ده‌کرێ. به‌ نمونه‌ى به‌راوردى خۆشحاڵى له‌ سه‌ر روخسارى که‌سێک، به‌بێ له‌ به‌رچاوگرتنى فه‌رهه‌نگ یان نه‌ته‌وه‌، کارێکى حه‌سته‌م نیه‌، یان به‌لانى که‌مه‌وه‌ چاوه‌روان ده‌کرێ که‌ وابێ.
لێکۆڵینه‌وه‌کانى ئه‌م دواییه‌ ده‌ری ده‌خا که‌ مه‌سه‌له‌که‌ به‌و ئاسانیه‌ش نیه‌. ئه‌و توێژینه‌وه‌ نیشان ده‌دا که‌ خه‌ڵکى رۆژئاوا و رۆژهه‌لات، به‌تایبه‌ت ئاسیاى دوور، کێشه‌یێکى گه‌وره‌یان له‌ هه‌ست کردن به‌ حاڵه‌تى روخسارى یه‌کتر هه‌یه‌. ئه‌و موشکیله‌ له‌ حاڵه‌تى مه‌نفى وه‌ک تۆر٠ه‌یی، ترس و ته‌زو پێداهاتن خۆى نیشان ده‌دا.
ئاسیاییه‌کان له‌ دروست تێگه‌یشتنى حاڵه‌تى روخسارى ئوروپایی و ئه‌مریکاییه‌کان دا موشکلیان هه‌یه‌. له‌ به‌رانبه‌ریشدا روخسارى ئاسیاسییه‌کان له‌لاى رۆژئاواییه‌کان به‌ روخسارێکى ووشک و بێ رۆح هه‌ست پێ ده‌کرێ.
به‌ باوه‌ر٠ى پسپۆر٠ان ئه‌و لێک تێنه‌گه‌یشتنه‌ له‌ باوه‌ر٠ه‌ فه‌رهه‌نگیه‌کانى دوولایه‌ندا ریشه‌یان هه‌یه‌: ئاسیاسییه‌کان له‌ به‌ره‌ور٠ووبوونه‌وه‌ى روخسارى خه‌ڵکدا زیاتر سه‌رنجى چاوه‌کان ده‌ده‌ن، بۆ ئوروپاییه‌کانیش ده‌م و ده‌ورووبه‌رى ئه‌گه‌ر له‌ چاوگرینگتر نه‌بێ که‌متر نیه‌.

15 سال و 2 ماه و 28 روز و 11 ساعت و 48 دقیقه پیش از این

بۆچى رۆژهه‌لاتى و رۆژئاواییه‌کان له‌ یه‌کتر ناگه‌ن؟

بۆچى رۆژهه‌لاتى و رۆژئاواییه‌کان له‌ یه‌کتر ناگه‌ن؟


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن