جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کابینه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد، کابینه‌ى ده‌سه‌لاتى کوشتار، ترۆریسم و دروست کردنى چه‌کى کۆمه‌ڵ کوژه

کابینه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد، کابینه‌ى ده‌سه‌لاتى کوشتار، ترۆریسم و دروست کردنى چه‌کى کۆمه‌ڵ کوژه

ئه‌و ٢١ وه‌زیره‌ى له‌لایه‌ن پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاده‌وه‌ ناسێندراون، ته‌واویان له‌ پاسدار و ترۆریست و جینایه‌تکاران و به‌رپرسانى ده‌زگاى سه‌رکوت و کاربه‌ده‌ستانى پرۆژه‌ى دژه‌ نه‌ته‌وه‌یی دروست کردنى چه‌کى کۆمه‌ڵ کوژ، پێک هاتوون.

١٢ که‌سیان له‌ فه‌رمانده‌ پله‌به‌رزه‌کانى به‌سیج و سوپاى پاسدارانن.
سه‌رتیپ وه‌حیدى وه‌زیرى دیفاع، ئاخوند حه‌یده‌ر مه‌سله‌حى وه‌زیرى ئیتلاعات، پاسدار مسته‌فا نه‌جار وه‌زیرى ناوخۆ، ره‌زا ته‌قى پوور وه‌زیرى پێوه‌ندیه‌کان، سه‌ید محه‌ممه‌د حوسه‌ینى وه‌زیرى فه‌رهه‌نگ و ئیرشادى ئیسلامى، مه‌سعود میرکازمى وه‌زیرى نه‌وت، محه‌ممه‌د عه‌لى ئابادى وه‌زیرى وزه‌، فاتیمه‌ ئاجرلو وه‌زیرى رفاه‌ و ته‌مینى ئیجتماعى، مرزیه‌ وه‌حید ده‌ستجردى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ده‌رمان، محه‌ممه‌د عه‌بباسى وه‌زیرى تعاون، کامران دانشجو وه‌زیرى علوم و لێکۆڵینه‌وه‌ى داهێنان، عه‌بدولره‌زا شێخ لئیسلامى وه‌زیرى کار و بارى کۆمه‌لایه‌تى.
سه‌رتیپ پاسدار ئه‌حمه‌د وه‌حیدى وه‌زیرى دیفاعى کابینه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد، به‌ناوبانگترین فه‌رمانده‌ى ترۆریستى رژیمه‌. ناوبراو به‌ هۆى فه‌رمانده‌یی ته‌قاندنه‌وه‌ى ناوه‌ندى جووله‌کان له‌ ئارژانتین له‌ ساڵى ١٩٩٤، له‌ نوامبرى ٢٠ ٠ ٧دا له‌لایه‌ن پۆلیسى نێونه‌ته‌وه‌یی (ئینترپۆل) ه‌وه‌ داوا کراوه‌.
ئه‌و پاسداره‌ ساڵى ١٩٨١ وه‌ک فه‌رمانده‌ى ئیتلاعاتى سوپا و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ى قه‌رارگاى ترۆریستى بلال دانرا. ته‌قاندنه‌وه‌ى ناوه‌ندى چه‌کدارانى ئه‌مریکایی له‌ ساڵى ١٩٨٣ له‌ لوبنان و به‌بارمته‌گرتنه‌کانى مرۆڤ له‌ ساڵه‌کانى ٦٠  له‌ لوبنان، به‌ فه‌رمانده‌یی ئه‌و کراوه‌. له‌ ساڵى ١٩٩٠  به‌ پێک هێنانى هێزى قودس، خامنه‌یی ناوبراوى به‌ فه‌رمانده‌ى ئه‌و هێزه‌ دانا. ناوبراو ساڵى ١٣٨٤ جێگرى وه‌زیرى دیفاعى ئه‌حمه‌دى نژاد بوو که‌ به‌رپرسایه‌تى دروست کردنى چه‌که‌ کۆمه‌ڵکوژه‌کانى له‌ ئه‌ستۆ بوو.
ئاخوند حه‌یده‌ر مه‌سله‌حى وه‌زیرى ئیتلاعات، له‌ شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌ که‌سه‌ گرینگه‌کانى هانده‌رى خوێندکاران به‌ ناوى به‌سیج بۆ سه‌ر مین بووه‌. هاوکات له‌ سه‌رکرده‌کانى سوپا و به‌سیجى دژه‌ خه‌ڵکى بووه‌ و له‌ گرتن و کوشتنى گیراوه‌کانى ر٠اپه‌رینه‌کانى ئه‌م دواییه‌ له‌ زیندانه‌ نهێنیه‌کانى سوپاد ده‌ورى سه‌ره‌کى بووه‌، به‌و دانانه‌ ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ هه‌وڵدایه‌ وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتیش بخاته‌ ژێر ده‌سه‌لاتى سوپاوه‌.
مه‌نوچێهرى موته‌کى پێشوونه‌یێکى درێژماوه‌ى له‌ دارشتن و رێکخستنى کاره‌ ترۆریستیه‌کان هه‌یه‌، ناوبراو راسته‌وخۆ ده‌ستى له‌ دارشتن و به‌رێوه‌بردنى دزینى موهه‌ندیس ئه‌بولحه‌سه‌ن موجته‌بازاده‌ ئه‌ندامى سازمانى موجاهیدین له‌ تورکیه‌ له‌ ساڵى ١٣٦٨ و هه‌وڵى کوشتنى ئاغاى عابدینى له‌ ئه‌ستانبول و له‌ ساڵى ١٩٩٠ دا هه‌بووه‌.
پاسدار ترۆریست مسته‌فا محه‌مه‌د نه‌جار وه‌زیرى ناوخۆ، یه‌کێک له‌ مۆره‌ سه‌ره‌کیه‌کانى کوشتنى خه‌ڵکى کوردستان له‌ ساڵى ١٣٥٨ه‌. له‌ ساڵى ١٣٦١ به‌ دواوه‌ یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌کانى کارى ترۆریستى له‌ رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست بووه‌ له‌ ئوکتۆبرى ١٩٨٣ وه‌ک فه‌رمانده‌ى پله‌به‌رزى سوپا له‌ لوبنان له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى ناوه‌ندى چه‌کداره‌کانى ئه‌مریکا له‌ لوبنان که‌ نزیک به‌ ٢٤٠  که‌سى تێدا کوژرا ده‌ورى هه‌بووه‌. محه‌مه‌د نه‌جار له‌ دواى تێکه‌ڵ کردنى وه‌زاره‌تخانه‌کانى سوپا و دیفاع، له‌ په‌ره‌و پێشبردنى پرۆژه‌کانى دروست کردنى چه‌کى کۆمه‌ڵکوژدا به‌رده‌وام بووه‌.
ره‌زا ته‌قى پوور وه‌زیرى پێوه‌ندیه‌کان، له‌ سه‌رکرده‌کانى رژیم له‌ پیشه‌سازى دیفاعى و دروست کردنى چه‌کى کۆمه‌ڵکوژیه‌. ناوبراو له‌ دروست کردنى مووشه‌کى ماهواره‌ى ئومید که‌ به‌رنامه‌یێکى نیزامى بوو ده‌ورى گرینگى هه‌بووه‌.
پاسدار مه‌سعودى میرکازمى وه‌زیرى نه‌وت، له‌ فه‌رمانده‌کانى سوپاى پاسداران بووه‌ و له‌ زانستگاى پاسداران که‌ به‌ ئیمام حوسه‌ین ناسراوه‌، کارى کردوه‌. ناوبراو له‌ مه‌سه‌له‌ى راوێژکارى وه‌زیرى کار له‌ دروست کردنى چه‌کى کۆمه‌ڵکوژدا چالاکانه‌ به‌شدار بووه‌.
پاسدار محه‌ممه‌د عه‌لى ئابادى وه‌زیرى وزه‌، ئه‌ندامى سوپا و جیهادى نوێژن کردنه‌وه‌یه‌ و له‌ موهه‌ندیسى شه‌ر٠دا به‌شدار بووه‌.
فاتیمه‌ ئاجرلو وه‌زیرى رفاه‌ و دابین کردنى کۆمه‌لایه‌تى، پاسدار و شکه‌نجه‌گه‌ر و نیگابانى به‌ندى ژنان له‌ زیندانى ئه‌وین، و له‌ کاتى شه‌ر٠دا ئه‌ندامى چالاکى سوپا بووه‌. سه‌رکرده‌ى به‌سیجى خوێندکارى ئوستانى تاران، سه‌رکرده‌ى به‌سیجى خوێندکارى له‌ زانستگاى ئازادى ئیسلامى لقى که‌ره‌ج بووه‌.
مه‌رزیه‌ وه‌حید ده‌ستجردى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ده‌رمان، سه‌رکرده‌ى ژنانى به‌سیجى له‌ زانستگاى ئازادى که‌ره‌ج و خه‌ریکى جاسووسى و سه‌رکوتى خوێندکاران بووه‌. باوکى دوکتورى تایبه‌تى خومه‌ینى بووه‌ و براکه‌ى پاسدار وه‌حید ده‌ستجردى فه‌رمانده‌ى هه‌وا و فه‌زا بووه‌ و مووشه‌که‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌کانى دروست کردوه‌.
به‌ختیارى وه‌ک وه‌زیرى دادگوسته‌رى له‌ دواى لاجوه‌ردى بووه‌ به‌ جێگرى ناوبراو له‌ سازمانى زیندانه‌کان. ناوبراو له‌ کاتى کوشت و بر٠ى ٣٠ هه‌زار زیندانى سیاسى له‌ ساڵى ١٣٦٧ سه‌رۆکى رێکخراوى زیندانه‌کان بووه‌. ئه‌و جینایه‌تکاره‌ له‌ سه‌ره‌کى ترین مۆره‌کانى سه‌رکوتى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان، به‌تایبه‌ت شکه‌نجه‌ى گیراوه‌کان له‌ ئوردوگاى که‌هریزه‌ک بووه‌.
کامران دانشجو وه‌زاروتى علوم، لێکۆڵینه‌وه‌ و داهێنان، ئه‌ندامى سوپاى پاسداران، له‌ ئه‌ندامانى ناوه‌ندى فه‌ساد و دزى ناسراو به‌ دامه‌زراوه‌ى شه‌هید، له‌ به‌رێوه‌به‌رانى دامه‌زراوه‌ى لێکۆلینه‌وه‌ و داهێنانى وه‌زاره‌تى دیفاع و پشتیوانى هێزه‌ چه‌کداره‌کان که‌ له‌ دروست کردنى چه‌ک بۆ کارى ترۆریستى ده‌ورى چالاکى هه‌بووه‌. ناوبراو سه‌رۆکى ستادى هه‌ڵبژاردنى ده‌ورى ده‌یه‌مى سه‌رۆک کۆمارى رژیم بووه‌ و هه‌موو ساخته‌کاریه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد له‌لایه‌ن ئه‌و پاسداره‌وه‌ به‌رێوه‌چووه‌.


15 سال و 2 ماه و 27 روز و 11 ساعت و 14 دقیقه پیش از این

کابینه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد، کابینه‌ى ده‌سه‌لاتى کوشتار، ترۆریسم و دروست کردنى چه‌کى کۆمه‌ڵ کوژه

کابینه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد، کابینه‌ى ده‌سه‌لاتى کوشتار، ترۆریسم و دروست کردنى چه‌کى کۆمه‌ڵ کوژه


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن