جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاشکرا کردنى پیلانێکى رژیمى ئێران له‌ ساڵى ١٩٩٨ دژ به سازمانى خه‌بات

ئاشکرا کردنى پیلانێکى رژیمى ئێران له‌ ساڵى ١٩٩٨ دژ به سازمانى خه‌بات

خه‌باتمێدیا: گۆوارى به‌ڵگه‌، که‌ گۆوارێکى سیاسى گشتیه‌ و له‌ کوردستانى عێراق ده‌رده‌چێ له‌ ژماره‌ى پێنجه‌میدا بابه‌تێکى له‌ ژێرناوى ( ژنبرایه‌کى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ده‌بێته‌ ئیتلاعات) بلاوکردۆته‌وه‌.

له‌و بابه‌ته‌دا گومان لێکراوێک به‌ ناوى (که‌ریم ئه‌بابه‌کر که‌ریم) له‌ دایکبووى ١٩٦٧ى زایینى، که‌ مفوزى ئاسایش بووه‌، دیان ده‌نێ به‌وه‌دا که‌ چۆن پێوه‌ندى به‌ وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیم گرتووه‌ و چ کارێکیان پێ سپاردوه‌.
ناوبراو ده‌ڵێ: کاتێک ئاواره‌ بووین و چووین به‌ره‌و ئێران، وه‌زعم زۆر خراپ بوو، به‌ ماڵه‌وه‌ چووم بۆ خانێ (پیرانشار) بۆ ماڵى خاڵم، کور٠ه‌که‌ى خاڵم به‌ ناوى حوسێن شوانکاره‌ ناسراو به‌ (حسێن حسێن مجاور) داواى پێوه‌ندى لێکردم بۆ ئێران و پێى ووتم ده‌بێت کار بۆ ٨٣ بکه‌یت، پاشان ئاغاى سه‌جادى هاته‌ ماڵى خاڵم و له‌وێ قسه‌مان کرد و داواى پێوه‌ندى لێ کردم و پێى ووتم ده‌بێت زانیاریمان بۆ کۆبکه‌یته‌وه‌ له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات و سازمانى خه‌بات، پاشان ژماره‌ى ته‌له‌فونکه‌ى خۆى پێدام و وتى من له‌ قه‌رارگاى ره‌مه‌زانم و ژماره‌ى ٥٢٢١٤٣ ته‌له‌فوونى منه‌، منیش به‌ڵێنم دا که‌ کارى له‌گه‌ڵدا بکه‌م، به‌لام پێم وت مه‌علومات و زانیاریت پێ ده‌ده‌م، به‌لام ناتوانم که‌س بکوژم.
له‌ وه‌لامى پرسیارێکى دیکه‌دا ده‌ڵێ: له‌ ساڵى ١٩٩٧ له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌م رۆیشتم بۆ ئێران به‌ نیازى ئه‌وه‌ى خوشکه‌که‌م که‌ ناوى (له‌یلى ئه‌بابه‌کر) و ژنى به‌رێز عومه‌رى سه‌ید عه‌لییه‌ درۆیشت بۆ ده‌ره‌وه‌ى وه‌لات، له‌ ماڵى کور٠ى خاڵم جارێکى تر ئاغاى سه‌جادى هاته‌وه‌ لام و داواى پێوه‌ندى لێکردم ئه‌مجاره‌یان رازى بووم کارى بۆ بکه‌م.
له‌ وه‌لامى ئه‌و پرسیاره‌ى که‌ (ئاغاى سه‌جادى چى پێ وتیت؟)
ده‌ڵێ: دواى رازى بوونم به‌ کارکردن له‌گه‌ڵ ٨٣ داوایان لێ کردم که‌ زانیارى له‌ سه‌ر سازمانى خه‌بات کۆبکه‌مه‌وه‌، به‌تایبه‌تى له‌ سه‌ر بابه‌شێخ، که‌ چی ده‌کات وهاتووچۆى کوێ ده‌کات. من وتم متابعه‌ کردنى بابه‌شێخ گرانه‌، ئه‌ویش وتى له‌ رێگه‌ى مراد هه‌وڵ بده‌ یان مراد بدۆزه‌وه‌ ماڵیان له‌ به‌کره‌جۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى متابعه‌ى بکات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: که‌ هاتمه‌وه‌ ته‌له‌فوونم بۆ کرد و قسه‌مان پێکه‌وه‌ کرد و مه‌وعیدمان دانا بۆ ئه‌و رۆژه‌ کاتژمێر ٧ى ئێواره‌ که‌ له‌لاى ئه‌و فه‌رعه‌ى ده‌چێته‌وه‌ بۆ به‌ختیارى له‌لاى گرده‌که‌ له‌ نزیک مه‌قه‌رى مونه‌زه‌مه‌کان چاوه‌روانیم کرد، ئه‌وه‌ بوو له‌ مه‌وعیدى دیارى کراو سجادى هات، سه‌یاره‌ سۆپه‌ره‌که‌ى پێ بوو که‌ ره‌نگى سپیه‌، له‌گه‌ڵى سه‌رکه‌وتم و به‌ ناو شاردا پیاسه‌مان ده‌کرد، بۆ ماوه‌ى ١٠  ده‌قیقه‌ پێکه‌وه‌ قسه‌مان کرد. پاشان پێى وتم چیت کرد بۆ ئه‌و کارانه‌ى پێم وتیت منیش وتم متابعه‌کردنى بابه‌شێخ به‌ من ناکرێت چونکه‌ من ماڵمان له‌وێ نییه‌ و سه‌یاره‌م نییه‌، وتى باشه‌ مراد بدۆزه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کاره‌ به‌و بسپێرم چونکه‌ ئه‌و ماڵیان له‌ به‌کره‌جۆیه‌.
پاش ئه‌وه‌ ئیتر له‌ یه‌کترى جیابووینه‌وه‌ دواى دوو رۆژ من چووم بۆ به‌کره‌جۆ بۆ ماڵى مراد، پێم وت که‌وا ئاغاى سه‌جادى کار پێته‌ و ده‌یه‌وێت چاوى پێت بکه‌وێت، ئه‌ویش له‌ وه‌لامدا وتى باشه‌ و مه‌وعیدى دانا له‌لاى مزگه‌وته‌ تازه‌که‌ که‌ سه‌عات ٨ى شه‌و له‌وێ ئاماده‌ بم بۆ ئه‌وه‌ى پێکه‌وه‌ بچین بۆلاى ئاغاى سه‌جادى.
کاتژمێر ٨ پاش چاوه‌روانى مراد به‌ سه‌یاره‌ برازیلییه‌که‌ى خۆى هات و پاشان سه‌یاره‌که‌ى له‌ ماڵى ئامۆزاکه‌ى دانا و پێکه‌وه‌ چووین ته‌له‌فۆنێکمان کرد بۆ سه‌جادى ئه‌ویش هات و له‌لاى مزگه‌وته‌که‌ یه‌کترمان بینى، پاشان سه‌جادى مرادى ماچ کرد و سوارى سه‌یاره‌که‌ى سه‌جادى بووین، له‌ ناو سه‌یاره‌ سۆپه‌ره‌که‌ به‌ رۆیشتنه‌وه‌ قسه‌مان کرد، ئاغاى سه‌جادى باسى ئیشه‌که‌ى له‌لاى مراد کرد، ئه‌ویش وتى به‌سه‌رچاو ئه‌و کاره‌ ئاسانه‌ و متابعه‌ى بابه‌شێخ ده‌که‌م، پاشان پێى وت ده‌بێت له‌ ناو حیزبه‌ ئێرانیه‌کان خه‌ڵکم بۆ دروست بکه‌ى به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بارى ئابووریان خراپه‌، پاش ئه‌وه‌ موعدیان دانا له‌گه‌ڵ مراد که‌ هه‌موو رۆژی شه‌ممان سه‌عات ٩ى شه‌و مراد و سه‌جادى یه‌کترى ببینن. پاشان مرادى برده‌وه‌ بۆ لاى تاکسیه‌که‌ى و بر٠ى ١٠ ٠  دولارى دایه‌ مراد و پاشان منى برده‌وه‌ بۆ لاى مزگه‌وته‌که‌ و بر٠ى ٧٠ ٠  دینارى دا به‌ من.پاشان پی وتم که‌وا به‌ ته‌له‌فون په‌یوه‌ندى پێوه‌ بکه‌مه‌وه‌. ئه‌م رووداوانه‌ هه‌مووى له‌ مانگى ٨ى ٩٩دا بوو.
له‌ وه‌لامى ئه‌وه‌ى که‌ که‌ى ته‌له‌فوونت بۆ کرده‌وه‌ و بۆ چى ته‌له‌فونت بۆ کۆد؟ گووتوویه‌تى: من دواى سێ مانگ ته‌له‌فوونم بۆ کرد و پێم وت به‌رگه‌یێکم بۆ بکه‌ بۆ دایکم ده‌چێت بۆ ئێران. به‌لام به‌رگه‌ى بۆ نه‌کردم.
له‌ وه‌لامى پرسیاری (عه‌بدولخالق کێیه‌ و چۆن ده‌یناسیت و چۆن به‌رگه‌ت بۆ کرد؟) ده‌ڵێ: عه‌بدولخالق ئێرانه‌ و پێشمه‌رگه‌ى کۆمه‌ڵه‌ بوو، مراد به‌ منى ناساند پێم وت که‌وا به‌ سه‌جادى بناسێنم، منیش به‌ ته‌له‌فون ئاگادارى سجادیم کرد له‌ شه‌ودا، ئه‌ویش زۆرى پێ چاک بوو که‌ باسى عه‌بدولخالقم بۆ کرد، ئه‌وه‌ بوو به‌ سه‌یاره‌که‌ى مراد هه‌رسێکمان من و مراد و عه‌بدولخالق چووین بۆ قه‌رارگا بۆ لاى سه‌جادى. عه‌بدولخالقمان ته‌سلیم کرد، ناوبراو شه‌و له‌وێ مایه‌وه‌. پاشان بۆ به‌یانى عه‌بدولخالق چووه‌ لاى مراد به‌رگه‌ى بۆ نه‌کرابوو، مراد ئاگادارى کردم به‌رگه‌ى بۆ نه‌کراوه‌ پاشان منیش ته‌له‌فونم بۆ سه‌جادى کرد وتم بۆچى به‌رگه‌تان بۆ نه‌کردوه‌، له‌ وه‌لامدا وتى به‌رگه‌م بۆ کردوه‌ وه‌ره‌ بۆى به‌ره‌ پاشان موعدمان دانا له‌لاى مونه‌زه‌مه‌کان له‌وێ چاومان به‌ یه‌کترى که‌وت، به‌رگه‌که‌ى دامێ و منیش به‌رگه‌که‌م برد بۆ مراد، که‌وا بیداته‌ ده‌ستى عه‌بدولخالق. بۆ ئه‌و کاره‌ ئاغاى سه‌جادى بر٠ێک پاره‌ى دابوو به‌ مراد، مراد له‌و پاره‌یه‌ هه‌ندێکى لێ دابوو به‌ عه‌بدولخالق.
سه‌باره‌ت به‌ ماوه‌ى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیتلاعات، ناوبراو دیان به‌وه‌دا ده‌نێ که‌ تا کاتى گیرانى هه‌ر پێوه‌ندى هه‌بووه‌.
له‌ وه‌لامى پرسیارى (فوئاد پێوه‌ندى چییه‌ به‌و کاره‌وه‌؟) ده‌ڵێ: فوئاد هیچ پێوه‌ندییه‌کى نییه‌ و من ئاگادارنیم هیچى ترم نییه‌ بیڵێم.
له‌ باره‌ى وه‌رگرتنى پووڵ له‌ سه‌جادى ده‌ڵێ: هه‌مووى هه‌زار دینارم وه‌رگرت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ بۆ کار و بارى عه‌بدولخالق بر٠ى ٣٠ ٠  دینارم وه‌رگرت و دامه‌ مراد.
له‌ پرسیارێکى دیکه‌دا (٨٣ى سلێمانى و ئاغاى سه‌جادى داواى چی تریان لێکردیت؟ له‌ وه‌لامدا ده‌ڵێ: داوایان لێکردم هه‌وڵى ئه‌وه‌ بده‌م بچم بۆ بازگه‌ى کۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى متابعه‌ى (حدکا) بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى لێى بدرێت.
له‌ کۆتایی دا و له‌ وه‌لامى ئه‌وه‌ى که‌ چیترت هه‌یه‌ بیڵێ؟
ده‌ڵێت: هیچى تر نه‌ماوه‌ بۆیه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئیمزاى ده‌که‌م.
ئه‌وه‌ى له‌ خواره‌وه‌ ده‌یخویێننه‌وه‌ ده‌قى دیان پێدنانه‌کانى مراده‌ که‌ له‌ ئاسایشى سلێمانى لێى وه‌رگیراوه‌.
ئیفاده‌ى گوومان لێکراو ( مراد عیسا سلێمان) موالیدى ١٩٦٣ پیشه‌ى شۆفیر، دانیشتووى به‌کره‌جۆ نزیک ساحه‌ى تۆپان.
پرسیار: سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندى کردن چۆن بووه‌؟
ده‌ڵێ: ١٩٩٣ چوومه‌ ئێران له‌ رێگه‌ى محه‌مه‌د خاڵى په‌یوه‌ندیم کرد به‌ ٨٣ به‌ ئاغاى سه‌عیدى له‌ ٨٣ى خانه‌. ٨٣ى سوپا.
له‌ وه‌لامى ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ چۆن دروست بووه‌ و به‌ چ شێوه‌یه‌ک؟ له‌ جوابدا ده‌ڵێ: محه‌مه‌د خاڵ خۆى سه‌ر به‌ ٨٣، پێکه‌وه‌ چووینه‌ لاى ئاغاى سه‌عیدى ئه‌ویش داواى لێکردین وتى بچین بۆ مجمع d باسرمێ بزانن دیموکرات له‌و ناوچه‌یدا له‌ کوێ هه‌ن و متابعه‌یان بکه‌ین، پاشان هاتین به‌ره‌و هه‌رێم و چووینه‌ ناوچه‌که‌ من و خه‌زوورم به‌ ناوى فه‌یسه‌ڵ و محه‌مه‌د خاڵ چووینه‌ ئه‌وێ بۆ سه‌ر رێگه‌که‌ى باسرمێ نزیک گوندى فلون، محه‌مه‌د خاڵ تفه‌نگێکى کلاشینکۆفى پێ بوو، ئێمه‌ ئاگادارى ئه‌وه‌ نه‌بووین که‌ فه‌یسه‌ڵ ئاگادارى ئاسایشى کردوه‌ له‌ پرێکدا ئاسایش هاته‌ سه‌رمان و ته‌قه‌ى لێکردین من و محه‌مه‌د خاڵ بریندار بووین ده‌ستگیر کراین و پاشان دراینه‌ مه‌حکه‌مه‌ ماوه‌ى ٥ مانگ دراینه‌ مه‌حکه‌مه‌ى ته‌میز و ئازاد کراین.
له‌ وه‌لامى ئه‌و پرسیاره‌ى که‌ ( له‌ دواى گرتنه‌که‌ت چۆن په‌یوه‌ندیت کرد؟) ده‌ڵێت: که‌ریم هاته‌ لام و وتى ده‌مه‌وێت چاوم پێت بکه‌وێت، پاشان یه‌کترمان بینى و که‌ریم داواى په‌یوه‌ندى لێکردم، پاشان من رازى بووم به‌وه‌ى که‌ پێوه‌ندى بکه‌م به‌ ٨٣، ئه‌وه‌ بوو پێکه‌وه‌ چووین بۆ قه‌رارگاى ره‌مه‌زان و چاومان که‌وت به‌ ئاغاى سه‌جادى ئه‌ویش زۆرى پێ خۆش بوو، ووتى له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ ته‌ره‌فى که‌ریم هاتوویت زۆرم پێ خۆشه‌. داواى لێکردین که‌ متابعه‌ى بابه‌شێخ بکه‌ین بزانین هاتووچۆى کوێ ده‌کات و چى ده‌کات. منیش رازى بووم وتم ئه‌وه‌ کارێکى زۆر ئاسانه‌ و ده‌توانم به‌ ئاسانى ئه‌نجامى بده‌م. پاشان هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌ که‌ریم بر٠ى ١٠ ٠ ٠  دینارى پێدام و خۆیشى ٤٠ ٠  دینارى وه‌رگرت، پارکه‌ى هه‌مووى بۆ من بوو، به‌لام که‌ریم له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌زعى خراپ بوو، ٤٠ ٠  دینارى هه‌ڵگرت بۆ خۆى له‌ بر٠ى ١٤٠ ٠  دینار.
هه‌روه‌ها له‌ وه‌لامى ئه‌و پرسیاره‌ى که‌ چۆن متابعه‌ى بابه‌شێخت کرد و زانیارییه‌کانت چۆن ره‌وانه‌ ده‌کرد؟ ده‌ڵێ: زانیاریه‌کانم کۆده‌کرده‌وه‌ و هه‌موویم ده‌دایه‌ ده‌ست که‌ریم، ئه‌ویش ره‌وانه‌ى لاى ئاغاى سه‌جادى ده‌کرد. ده‌رباره‌ى رۆیشتن و هاتن.
له‌ درێژه‌دا و له‌ وه‌لامى ئه‌و پرسیاره‌ى که‌ که‌ى چووى بۆ ره‌زاییه‌ و چاوت به‌ کێ که‌وت؟ گووتوویه‌تى: چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ ساڵى ١٩٩٩ چووم بۆ ره‌زاییه‌ بۆ (فندق غوره‌م) که‌ تایبه‌ته‌ به‌ ٨٣، له‌وێ چاوم که‌وت به‌ ئاغاى سه‌جادى و ئه‌ویش به‌رگه‌ى بۆ کردم و بر٠ى ١٥ هه‌زار تمه‌نى دامێ و وتى دوای چاوم پێت ده‌که‌وێت له‌گه‌ڵ که‌ریم. پاشان هاتمه‌وه‌ بۆ سلێمانى.
له‌ وه‌لامى ئه‌وه‌ى که‌ که‌ى چاوت که‌وت به‌ حاجى قودره‌تى و که‌ى بوو؟ ده‌ڵێ: دواى ئه‌وه‌ى له‌ ئێران هاتمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ که‌ریم چووین بۆ ٨٣ى سلێمانى و له‌وێ چاومان که‌وت به‌ حاجى قودره‌تى، پێى وتین ئیتر واز بێنن له‌ بابه‌شێخ و کارێکى ترى پێ سپاردین داواى لێ کردین که‌ ئه‌و که‌سانه‌ى واز له‌ حدکا و کۆمه‌ڵه‌ دێنن مه‌عه‌ره‌فیان بکه‌ن به‌ ئێمه‌ و ره‌وانه‌ى ئێرانیان ده‌که‌ینه‌وه‌.
پرسیارى لێ ده‌کرێ که‌ مه‌عه‌ره‌فیتان به‌ کێ کرد بۆ رۆیشتنه‌وه‌؟ ده‌ڵێ: ته‌نیا عه‌بدولخالق که‌ ره‌وانه‌ى قه‌رارگامان کرد بۆ رۆیشتنه‌وه‌.
له‌ درێژه‌دا پێى ده‌ڵێن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌یاره‌که‌ت بۆ چاک بکه‌نه‌وه‌ بدوێ؟ وه‌عدیان دا سه‌یاره‌که‌م بۆ چاک بکه‌نه‌وه‌ و سه‌یاره‌م بۆ بکر٠ن، به‌لام وه‌عده‌کانیان نه‌برده‌ سه‌ر.
پ ـ هه‌تا ئێستا پێوه‌ندیت هه‌بووه‌؟ به‌ڵێ هه‌تا ئه‌م کاته‌ى که‌ گیراوین من و که‌ریم په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه‌.
له‌ کۆتایی دا لێى ده‌پرسن هیچى ترت هه‌یه‌؟ نه‌خێر هه‌ر ئه‌ونده‌یه‌ ئیفاده‌که‌م، بۆیه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئیمزاى ده‌که‌م.
________________________________________
له‌و باره‌وه‌ به‌شى ئه‌منیه‌تى سازمانى خه‌بات روونى کرده‌وه‌ که‌، رژیمى ئاخوندى و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تى ئیتلاعات به‌ به‌رده‌وامى له‌ دژى سازمانى خه‌بات و سه‌رکردایه‌تى سازمان به‌ گشتى و به‌تایبه‌ت به‌رێز کاک بابه‌شێخ حوسه‌ینى سکرتێرى گشتى کارى کردوه‌. کرده‌وه‌ ترۆریستیه‌کان له‌ دژى سکرتێرى گشتى و شه‌هید کردنى زیاتر له‌ ١٢ کادر و پێشمه‌رگه‌ى سازمان، و ئاشکرا بوونى زیاتر له‌ سه‌دان شه‌به‌که‌ى ترۆریستى. هه‌ر له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٥ى زایینى له‌ شارى هه‌ولێر هه‌وڵێکى ترۆریستى ئاشکرا بوو، که‌ یه‌کێک له‌ تاوانباران به‌ ناوى لوقمان ئه‌حمه‌دى راده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرا.
هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا، وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیم چه‌ندین به‌کرێگیراوى ناردۆته‌ ریزه‌کانى سازمانى خه‌بات بۆ کرده‌وه‌ى تێکده‌رانه‌.
بێ گوومان هه‌وڵه‌کانى رژیمى ئاخوندى هیچ کات کار ناکاته‌ سه‌ر بر٠یارى لێبر٠اوانه‌ى سازمانى خه‌بات و کادر و ئه‌ندامه‌کانى.


15 سال و 2 ماه و 27 روز و 15 ساعت و 25 دقیقه پیش از این

ئاشکرا کردنى پیلانێکى رژیمى ئێران له‌ ساڵى ١٩٩٨ دژ به سازمانى خه‌بات

ئاشکرا کردنى پیلانێکى رژیمى ئێران له‌ ساڵى ١٩٩٨ دژ به سازمانى خه‌بات


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن