جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پیرۆزبێ پێنجى خه‌رمانان ٢٩ هه‌مین ساڵر٠ۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران

پیرۆزبێ پێنجى خه‌رمانان ٢٩ هه‌مین ساڵر٠ۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران

بیست و نۆ ساڵ پێش ئێستا، ده‌سته‌یه‌ک له‌ مامۆستایانى ئایینى و که‌سایه‌تى شۆر٠شگێر٠ و نیشتمان په‌روه‌ر، له‌ هه‌ل و مه‌رجێکدا که‌ کوردستان که‌وتبووه‌ به‌ر په‌لامارى هێزه‌ در٠نده‌ و مرۆڤ کوژه‌کانى ر٠ژیمى خومه‌ینى، سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران یان دامه‌زراند.

سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران وه‌ک ته‌شکیلاتێکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى که‌ پشتى به‌ستبوو به‌ ئیسلامى پێشکه‌وتوو، که‌ باوه‌ر٠ى زۆرینه‌ى جه‌ماوه‌رى کوردستان بوو، به‌زوویى له‌ ناوچه‌ و ئاواییه‌کانى کوردستان په‌ره‌ى سه‌ند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هێزى پاسدار و به‌کرێگیراوى ر٠ژیمى ده‌سه‌لاتدار زۆربه‌ى شار و دێ کانى کوردستانیان داگیر کردبوو و ده‌یان پێگه‌ى سه‌ربازیان دامه‌زراندبوو. جۆره‌ها چه‌ک و چۆڵى وێرانکه‌رى له‌گه‌لى کورد تاقى کرده‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى ده‌سه‌لات و ناوه‌نده‌کانى سه‌رکوت ده‌ستیان دابووه‌ ئیعدامى لاوا و پیر، هه‌ل و مه‌رجى هه‌ر٠ه‌شه‌ و تۆقاندنیان له‌ کوردستان په‌یر٠ه‌و کرد. هه‌روه‌ها به‌ فه‌رمانى جیهادى خومه‌ینى له‌دژى گه‌لى کورد. خه‌ڵخاڵى جه‌للاد و قازى شه‌رعى ر٠ه‌وانه‌ى کوردستان کرا که‌ به‌ دادگاى کاتى و سه‌حرایى ده‌یان که‌سى بێ تاوانى له‌ چین و توێژه‌کان له‌ شاره‌ جیاجیاکانى کوردستان ئیعدام کرد. ئا له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌به‌رامبه‌ر سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تى ده‌سه‌لاتى سه‌رکوتگه‌ر ئالاى خۆر٠اگرى به‌رز کرده‌وه‌ و داواى له‌ ر٠ۆڵه‌کانى کوردستان کرد بێنه‌ ریزه‌کانیه‌وه‌.
بۆ ر٠ێبوارانى ر٠ێبازى سازمانى خه‌بات سه‌ربه‌رزیه‌ که‌ له‌ مه‌یدانى ووشیار کردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر و کارى سیاسى و ته‌شکیلاتى و چالاکیى که‌م وێنه‌ى پێشمه‌رگه‌یى و ر٠اگه‌یاندن، به‌پێى تواناو هه‌ل و مه‌رجى ناله‌بارى ئه‌وکات ده‌ورى به‌رچاو و کاریگه‌ریان نواند. به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌ دلێر و قاره‌مانه‌کانى سازمانى خه‌بات ده‌یان شه‌ر٠ى گه‌وره‌ و کاریگه‌ریان هه‌بووه‌، شه‌رى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ساڵى ١٣٥٨ که‌ تیایدا ستونێکى گه‌وره‌ى سه‌ربازیى ر٠ژیم و هێزى گاردى جاویدان، (هێزى قودس) تیایدا به‌ده‌ستى پێشمه‌رگه‌کانى سازمانى خه‌بات ته‌فر و تونا کران که‌ ئه‌وده‌م له‌ژێر ناوى ده‌فته‌رى مامۆستادا بوون. سه‌رکه‌وتنى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ر٠ه‌دا و تێ شکانى هێزى دوژمن بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ خومه‌ینى له‌ راگه‌یێندراوێکدا ئاگربر٠ له‌گه‌ڵ کورد ر٠اگه‌یێنێ و بڵێ میلله‌تى کورد من ده‌نگى ئێوه‌م بیست. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ مێژووییه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات بووه‌ هۆى باسى هه‌واڵده‌ریه‌کانى ناوخۆ و جیهانى.
له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رى بوونى سازمانى خه‌بات و قاره‌مانى و لێبر٠اوى پێشمه‌رگه‌کانى، به‌داخه‌وه‌ چه‌ند هێزى سیاسى کوردستان که‌ند و کۆسپیان له‌ ر٠ێگه‌ى چالاکى و هه‌ڵسور٠انى کادره‌کانى سازمان دروست ده‌کرد. ئه‌و ر٠ێگرى و که‌ند و کۆسپانه‌ بوونه‌ هۆى ئه‌وه‌ى سازمانه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌مان له‌ تێکر٠اى ناوچه‌کانى کوردستان وه‌ک پێویست نه‌توانێ هه‌ڵسور٠ان و چالاکى بنوێنێ و ده‌ورى خۆى بگێر٠ێ.
ئێستا که‌ یادى ٢٩ هه‌مین ساڵر٠ۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه‌، به‌خۆشیه‌وه‌ سازمان له‌ مه‌یدانه‌کانى کارى ته‌شکیلاتى و سیاسى به‌ره‌و پێش چووه‌ و له‌ ناوخۆى کوردستاندا ده‌یان ده‌سته‌ى ته‌شکیلاتى هه‌ڵسوور٠ى هه‌یه‌ و له‌ چه‌ند وولاتى ئوروپایى کۆمیته‌ و ر٠ێکخستنى چالاکه‌ و له‌ مه‌یدانى ته‌بلیغاتى دا کار و چالاکى به‌رچاوى هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچى به‌هۆى چه‌ند به‌ربه‌ستێک نه‌تواندراوه‌ ته‌له‌فزیۆن و رادیۆى سه‌رانسه‌رى دامه‌زرێنێ و له‌و به‌شه‌دا کار و چالاکى وه‌ک پێویست نیه‌. هه‌روه‌ها له‌ ئێستا دا کار و چالاکى پێشمه‌رگه‌یى به‌هۆى هه‌ل و مه‌رجى تایبه‌ت و زاڵ به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا له‌ ئارادا نیه‌ هه‌ر بۆیه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمان زیاتر سه‌رقاڵى کارى ته‌شکیلاتى و خۆ بارهێنانن.
جیگه‌ى خۆیه‌تى هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ جارێکى تر چه‌ند روون کردنه‌وه‌یێک له‌سه‌ر خاڵه‌ فکرى و ئیستراتژییه‌کانى سازمان بۆ هاوولاتیان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى سازمانى خه‌بات بکه‌ین. سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ریه‌، که‌ خه‌باتى خه‌ڵکى کوردستان ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌باتى سه‌رانسه‌رى له‌چوارچێوه‌ى رووخانى رژیمى ئاخوندى و وه‌دى هاتنى مافه‌ پێشێلکراوه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان و هه‌روه‌ها گه‌یشتنى کورد به‌ مافه‌ ره‌واکانى خوى و ئازادى و دیموکراسی له‌ئێران له‌ به‌رنامه‌ ئیستراتژییه‌کانیه‌تى. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌ دا به‌ پێویستى ده‌زانێ سازمان و حیزبه‌ کوردستانیه‌کان رێکه‌ى هاوکارى و هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ هێزه‌ پێشکه‌وتن خواز و دیموکراته‌کان له‌ ئێران بگرنه‌ به‌ر، تا هه‌موو به‌ یه‌که‌وه‌ به‌ پشتیوانى به‌رینى جه‌ماوه‌ر رژیمى چه‌په‌ڵى ئاخوندى بروخێنین و کۆتایی به‌ سێ ده‌یه‌ سه‌رکووت و جینایه‌ت بێنین.
سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران هاوکارى و هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران له‌چوارچێوه‌ى وه‌دى هاتنى ئامانجه‌ ره‌واکانى خه‌ڵکى کورد و خه‌باتى مافخوازانه‌ و رزگاریخوازانه‌ دژى رژیمى سه‌رکوتگه‌رى ئاخوندى و رزگارى کۆتایی خه‌ڵکى ئێران له‌ژێر چنگى ده‌سه‌لاتدارى دوواکه‌وتوو و سته‌مگه‌رانه‌ى ئاخوندى درێژه‌ پێده‌دا و فشار له‌سه‌ر سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران که‌ بۆ رازى کردنى رژیمى ئاخوندیه‌ ده‌بینێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵه‌ش جێگه‌ى باسه‌ که‌ هاوکارى و ته‌بایی نێوان هێز و سازمان و حیزبه‌کانى کوردستانى ئێران به‌ ئه‌رکێکى گرینگ و مێژوویی ده‌زانێ، له‌و پێوه‌ندییه‌دا سازمانى خه‌بات به‌ سه‌داقه‌ت و به‌ جیدى خوازیارى هاوکارى هه‌رچى زیاترى حیزبه‌کانى کوردستانى ئێرانه‌ و له‌و پێوه‌نده‌ دا ئه‌وه‌ى له‌تواناى دابێ دریغى ناکا و هه‌وڵى بۆ ده‌دا. له‌چه‌ند مانگى رابردوو دا جۆرێک هاوفکرى و ته‌بایی له‌ نێو هێندێک له‌ هێزه‌ سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران بۆ هاوکارى و یه‌کگرتوویی هاته‌ ئاراوه‌ که‌ جیگه‌ى ده‌ستخۆشی و دڵخۆشیه‌.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران جارێکى دیکه‌ و به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ به‌ جه‌ماوه‌رى کوردستان به‌ڵێن ده‌داته‌وه‌ که‌ تا سه‌رکه‌وتنى نه‌ته‌وه‌که‌مان و گه‌یشتن به‌ ماف و داخوازیه‌کانیان و رووخانى ر٠ژیمى ملهور٠ى ویلایه‌تى فقیه‌، له‌ تێکۆشان به‌رده‌وام ده‌بێ. هه‌روه‌ها به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایى به‌ هاو نیشتمانان و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى سازمان و زیندانیه‌ سیاسیه‌ تێکۆشه‌ره‌کان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و خانه‌واده‌ى به‌ر٠ێزیان و ئه‌ندامان و کۆمیته‌ و ر٠ێکخستنه‌کان له‌ ناوخۆى کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى کوردستان پێش که‌ش ده‌کا.
بێ گومان جولانه‌وه‌ى ر٠زگاریخوازى کوردستان و خه‌باتى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵکى ئێران له‌به‌رامبه‌ر ر٠ژیمى ملهور٠ى ئاخوندى دا سه‌رده‌که‌وێ و به‌ زوویى له‌ ئێراندا ده‌سه‌لاتێکى دیموکراتیک و نیشتمانى داده‌مه‌زرێ و گه‌لى کورد و خه‌ڵکى ئێران له‌ سایه‌ى ئازادى و دیموکراتى دا به‌ ماف و داوا ر٠ه‌واکانیان ده‌گه‌ن و ئاسه‌وارێک له‌ سه‌رکوت و هه‌ر٠ه‌شه‌ نامێنێ.
جارێکى دیکه‌ پیرۆزبێ پێنجى خه‌رمانان بیست و نۆهه‌مین ساڵر٠ۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى


15 سال و 2 ماه و 27 روز و 15 ساعت و 13 دقیقه پیش از این

پیرۆزبێ پێنجى خه‌رمانان ٢٩ هه‌مین ساڵر٠ۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران

پیرۆزبێ پێنجى خه‌رمانان ٢٩ هه‌مین ساڵر٠ۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن