جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆنگره ‌و ئامانجه‌کانی ( به‌شی یه‌که‌م - گشتی)

کۆنگره ‌و ئامانجه‌کانی ( به‌شی یه‌که‌م - گشتی)
جه‌لال خۆشکه‌لام

زنجیره‌ وتارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گشتی له‌خۆ ده‌گرێ، هه‌ندێ له‌و وتارانه‌ تایبه‌ت ده‌بن به‌ کۆنگره‌ی ٤ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.


کۆنگره‌ یه‌کێکه‌ له ‌کۆڵه‌که ‌پته‌وه‌کانی دیموکراسی که‌ ده‌رفه‌ت ده‌دا به‌و ڕێکخراو سه‌ندیکا سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که‌ له‌ناو کۆمه‌ڵ دا دروست ده‌بن تا بتوانن به‌باشترین شێوازی سه‌رده‌میانه‌ و به‌شێوه‌یه‌کی ئازاد و یه‌کسانانه‌ خۆیان ڕێک بخه‌نه‌وه‌ و هه‌نگاو بنێن بۆ نوێکاری و گۆڕانکاری له‌ناو ئورگان و به‌شه‌ جیاوازه‌کانی حزب و ڕێکخراو دا.

کۆنگره‌ وه‌ک یه‌که‌مین و باڵاترین ئۆرگانی ڕێکخراو یان قه‌واره،‌ بوار و مافی هه‌یه‌ که‌ گۆڕانکاری و ده‌سکاری هه‌موو خاڵ و بڕگه‌ و یاسا ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانی ناو قه‌واره‌ بکات. هه‌ر ئه‌دامێکی به‌ژداربوو له‌ کۆنگره‌دا وه‌ک یه‌ک و به‌یه‌ک ماف هه‌قیان هه‌یه‌، باس و خواس بێننه‌ پێشێ و داوایی گۆڕان و ڕه‌خنه‌و گازنده‌ له‌ کاری ڕابردویان و پلان دانان بۆ کاری داهاتو بکه‌ن.
‌ئامانجی کۆنگره‌ ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن و خۆنیشان دا نیه‌ به‌رامبه‌ر به‌م لایه‌ن و به‌و لایه‌ن، به‌ڵکو به‌پێچاوه‌نه‌وه‌ کۆنگره‌ ڕۆڵی نوێبوونه‌وه‌ و گۆڕانگاری، له‌هه‌مان کات دا توانایی ده‌سکاری و شیکاری له‌‌ڕێبازو داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ق و قه‌واره‌دا ده‌بێ. "ده‌ق"، له‌ پوخته‌کردن و به‌هێزکردنی خاڵ و ئامانج له‌ په‌یڕه‌و یاساکانی ناو ئورگانی دا، "قه‌واره" له‌ داڕشتنه‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی چه‌ند که‌سانێک بۆ به‌‌ڕێوه‌بردن و به‌رپرسیاری له‌ ئورگان و ڕێکخراوه‌دا، له ‌هه‌مان کاتیش دا داڕشتنه‌وه‌ی به‌شه‌ ناوخۆییه‌کانی تری ناو ئورگانه‌کان. ئه‌م دوو ئامانجه‌ سه‌ره‌کیه‌یی کۆنگره‌ ده‌بێ له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی دیموکراتی دا به‌‌ڕێوه‌ببردرێ، تا بتوانێ ڕێڕه‌وی شه‌رعیه‌ت و ڕه‌سمیه‌تی خۆی وه‌ربگرێ و جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی به‌ده‌نه‌ و ده‌وروبه‌ر بێ.

کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ئه‌و کۆنگره‌ ده‌بێ، که‌ده‌سکار و نه‌خشه‌کاری هه‌بێ له‌گۆڕانی خاڵی به‌رچاو، له‌هه‌مان کات دا له‌ پێکان و داهێنانی ئامانج و خواستی گه‌ل و ده‌وروبه‌ر، له‌ناو خۆو ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌دا. کۆنگره‌ ده‌بێ هه‌موو ئامانجه‌کانی به‌مه‌به‌ستی نوێکاری و خۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی ئورگانی و قه‌واره‌یی بێ، له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا کاربکا، نه‌ک ده‌سته‌ به‌ندی و فێڵبازی به‌مه‌به‌ستی وه‌سه‌رخسنی کۆمه‌ڵێک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌که‌ی تردا، یان شه‌خسێک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵ دا.

کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ئه‌و کۆنگره‌ ده‌بێ، که‌ هه‌وێنی گۆڕانکاری و ئامانجه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌ساسی خه‌باتی سه‌‌رده‌م، گۆڕانکاریی نوێیی ناوکۆمه‌ڵگه‌ و وه‌رچه‌رخانی زروف و بارودۆخی ناوچه دا دابڕێژێ، تا ئه‌و قه‌واره‌ سیاسیه‌ یان کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ بتوانێ و ده‌ستی واڵابێ له‌به‌رده‌م مامه‌ڵه‌کردن و هه‌ڵسوڕانی نوێ دا. ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌سه‌ندنی ئورگان و قه‌واره‌ و تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ ویست و داخوازی و پێویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا.
کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ئه‌و کۆنگره‌ ده‌بێ که‌بڕیار و ئامانجه‌کانی پربن له‌به‌رپرسیاری و بوێری و ڕاسگۆیی له‌گه‌ڵ خۆیی و ده‌ره‌کی ناو کۆمه‌ڵ دا نه‌ک شاردنه‌وه‌ی شکست و نه‌هامه‌تیه‌کان و فریودانی ئه‌م و ئه‌و، یان درۆکردن له‌گه‌ڵ خۆیی و ده‌ره‌کی.

بزوتنه‌وه‌ی کوردی به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی که‌م جار توانیویانه‌ خاڵی به‌رچاو، یان گۆڕانکاری چاره‌نووس ساز بۆ خۆیان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بێننه‌ ئاراوه‌. دیاره‌ پێشکه‌وتن هه‌بوون، گۆڕانکاری ڕوویان داوه‌ به‌ڵام ئه‌و گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنانه‌ دیراسه‌یه‌کی درێژخایه‌نیان نه‌بووه‌ و پاش ماوه‌یه‌ک تۆخی و تۆکمه‌یی خۆی له‌ده‌ست داوه‌.
هه‌روه‌ک هه‌موومان ده‌زانین له‌‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تاتیبه‌تی و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌‌ڕاست گۆڕانکاری گرنگ و چاره‌نووس ساز ڕوویان داوه‌. هه‌ربۆیه‌ش کۆنگره‌ی لایه‌ن و قه‌واره‌ سیاسیه‌کان ده‌بێ زۆر به‌وردی خاڵبه‌ندی و خۆ ئاماده‌کاری بۆ ئه‌م لایه‌نه‌ بکات. کۆنگره‌ ده‌بێ شێوازی کار و خه‌باتی نوێ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌دا دابڕێژێ و به‌شێوازی سه‌رده‌م و شارستانیانه‌، کارو به‌رنامه‌ و خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دابنێ.




15 سال و 2 ماه و 27 روز و 9 ساعت و 3 دقیقه پیش از این

کۆنگره ‌و ئامانجه‌کانی ( به‌شی یه‌که‌م - گشتی)

کۆنگره ‌و ئامانجه‌کانی ( به‌شی یه‌که‌م - گشتی)


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن