ئه‌مریکا رایگه‌یاند هه‌ل و مه‌رجى ئازادى مه‌زهه‌بی له رژیمى ئێران‌دا خرابتر بووه
رژیمى ئێران جارێکى دیکه له ریزى ئه‌و وهلاتانهدا ناوى هات که به ووته‌ى ئه‌مریکا رێز له مافى که‌مینه مه‌زهه‌بیه‌کان ناگرێ.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌و تۆمه‌ته‌ى له ر٠اپۆرتى سالانه‌ى خۆى له باره‌ى ئازادى دین و باوه‌ر له جیهاندا باس کردوه.
له‌و ر٠اپۆرتهدا هاتووه که له ساڵى ر٠ابردوودا هه‌ل و مه‌رجى ئازادى دینى هاووهلاتیان له ئێران هه‌روا له حاڵى خرابتر بوون دایه.
هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى ئه‌و ر٠اپۆرته که دانهیێکى بۆ کونگره‌ى ئه‌مریکا نێردراوه، کاندولیزا رایس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له واشینگتۆن کۆبوونهوهیێکى هه‌واڵده‌رى له‌و باره‌وه رێکخست.
ناوبراو له‌و کۆبوونه‌وه ههواڵدهریهدا گووتى که وهلاتهکهى به‌رده‌وام ده‌بێ له په‌ره‌دان به ئازادى دین و مه‌زهه‌ب له جیهاندا.له‌و ر٠اپۆرته ٨٠ ٠ لاپهرهییهى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکادا هاتووه که ته‌واوى دین و مه‌زهه‌به‌کانى غه‌یره شیعه له ئێران، به کرده‌وه مافیان پێشێل ده‌کرێ.