کاروانى خه‌رمانان
سیامه‌ند
مه‌گه‌ر ده‌کرێ شه‌پۆلى بهخور٠ى رووبار، بریارى مردانه، هه‌لمه‌تى وه‌ک بروسکه، تینى هه‌تاوو سه‌رماى زستان له ناوبچێ، مه‌گه‌ر ده‌ورى گردوون،
رووناکى رۆژ، شه‌یدایى ئه‌ویندارانى سه‌رمه‌ست ، به‌رزه فر٠ى هه‌ڵۆى چاوسوور، نه‌به‌ردى و قاره‌مانى وهه‌ڵمه‌ت و نه‌عره‌ته‌ى شێرانه‌ى پێشمه‌رگه، هومیدى دایکى شه‌هید، چاوه‌روانى گه‌لێک بۆ هه‌لاتنى خۆرى ئازادى بهههرهشهى جه‌للادى ده‌ست به‌خوێن و زوڵم وبێدادى ستم گه‌ر له ناو بچن.
نه‌یاران و ناحه‌زان، خه‌ونى گوولى به رێبازه پاک و بێ گهردهکهمهوه ده‌بینن، دڵى نه‌خۆشیان به وێستانهوهى کاروانى خهرمانانهکهم زو ووشک هه‌لاتنى ریشه‌ى رێبازهکهم، که بۆ جێ جێى نیشتمانى داگیرکراو و سته‌ملێکراو ریشواژۆى کردوه، خۆش ده‌که‌ن.
به‌سه ئاسنى سارد کوتان، تاکه‌ى خۆتان له قهلافهتى مه‌ردانه، وره‌ى به‌رزى چاونه‌ترسه‌کان تاقى ده‌که‌نه‌وه، ٢٩ ساڵه چیتان بۆکراوه ته‌نیا روور٠هشى و داماویى نهسیبتان بووه.
به‌ڵى هیچ کات رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات و شه‌هیدان به هه‌ره‌شه‌ى دژمن و پیلانى ناحه‌زان و خۆفرۆشان له ناو ناچێ و ئه‌و ریبازه پیرۆزه تا هاتنى خۆرى ئازادى ئالاههڵگر و چۆڵه چراى رێگاى خه‌بات و کۆڵنه‌دان ده‌بێ.
ده‌بێ دژمنانى کورد، دژمنانى ئازادى بزانن، خه‌باتى ئازادیخوازى و تێکوشان و فیداکارى رۆلهکانى سازمانى خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێ، لوتى سته‌مگه‌ران و ناحه‌زانى له خاک دهمالێن.
15 سال و 2 ماه و 29 روز و 13 ساعت و 51 دقیقه پیش از این
کاروانى خه‌رمانان
کاروانى خه‌رمانان