جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بیره‌وه‌ریێکى کورت له‌ چه‌ند شه‌هیدى مانگى خه‌رمانان

بیره‌وه‌ریێکى کورت له‌ چه‌ند شه‌هیدى مانگى خه‌رمانان

سیامه‌ند
له‌ خۆر٠ا و بێ هۆ نیه‌ که‌ جوولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌له‌که‌مان ره‌وایه‌ و خوێنى شه‌هیدانى سوورخه‌لاتى رێگاى ئازادى و یاد و بیره‌وه‌ریه‌کان هانده‌ر و رێ نیشانده‌رمانه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون و خۆر٠اگرى له‌ به‌رانبه‌ر دوژمنان و سه‌ختی و تاڵیه‌کان دا.

هه‌ر چه‌ند ئێستا که‌سانێک هه‌ن قسه‌ له‌ شۆرش ده‌که‌ن و زۆریش فه‌لسه‌فه‌ باف و خۆتێ هه‌ڵ قوتێنن و له‌ هه‌ر کۆر و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئاماده‌ ده‌بن، وه‌ک ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه‌، نه‌ خه‌به‌رێک له‌ شۆرش ده‌بوو و نه‌ که‌سیش ماناى شۆرشى ده‌زانى.
به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ژماره‌ که‌سانه‌ى که‌ له‌ ژماره‌ى قامکه‌کان زیاترن له‌ ماوه‌ى سی ساڵ ده‌سه‌لاتى رژیمى ملهور٠ى ئاخونده‌کان ته‌نیا هه‌ر خه‌ریکى قسه‌ى زل و بێ ناوه‌رۆک بوون، یان له‌ ده‌ره‌وه‌ى کوردستان، حیکایه‌تى شێر و رێوى دێننه‌وه‌، ره‌خنه‌ ده‌گرن، پێشنهاد ده‌که‌ن و هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر شۆرش و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ تێکۆشه‌ره‌کان. هێندێک جار قسه‌کانیان راسته‌وخۆ هێرشه‌ بۆ سه‌ر شه‌هیدان و ره‌نج و فیداکارى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستانه‌، که‌ سه‌ره‌ر٠اى هه‌زاران ده‌رد و برسیه‌تى و نه‌دارى و پیلانگێر٠ى دژمنان، مه‌ردانه‌ له‌ مه‌یداندا وێستاون و ئاماده‌ نین سه‌ر بۆ دژمن و ویسته‌کانى دانه‌وێنن و یا رێگه‌ى ژیانى ئاسووده‌ و خۆشگوزه‌رانى و گه‌زه‌جاو له‌ مل کردن هه‌ڵبژێرن.
به‌داخه‌وه‌ هه‌موو که‌س ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ ناناسن و خۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ک بیان ناسن له‌ به‌ر هه‌ل و مه‌رجى تایبه‌ت هیچیان له‌ سه‌ر ناڵێن. به‌لام با خائینان و به‌کرێگراوان و ئه‌و که‌سانه‌ى به‌ ناوى شۆرشگێر٠ و پشتیوانى شۆرش، قسه‌ ده‌که‌ن، چۆن خراپه‌ به‌وشێوه‌ بدوێن، ئه‌و که‌سانه‌ با به‌وشێوه‌بن و خائینانیش با پیشه‌یان هه‌ر خیانه‌ت و دژایه‌تى گه‌ل و نیشتمان بێ. ئه‌وه‌ى گرینگه‌ جه‌ماوه‌رى کوردى وه‌زاڵه‌ هاتوو له‌ سته‌مه‌ که‌ رێبوارانى ئازادى، پێشمه‌رگه‌ تێکۆشه‌ره‌کانیان خۆش ده‌وێ و پشتیان به‌ چالاکى و قاره‌مانى پێشمه‌رگه‌ گه‌رمه‌ و رێزى بێ پایانیان بۆ شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى هه‌یه‌.
به‌ڵێ گرینگ تێکر٠اى چین و توێژه‌کانى جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌، که‌ پێشمه‌رگه‌ خۆشه‌ویستن و سه‌ربه‌رزن به‌ ره‌نج و فیداکاریان و به‌ خوێنى شه‌هیدانى سوورخه‌لات.
بێگوومان شه‌هیدانى سوورخه‌لاتى رێبازه‌ پیرۆزه‌که‌ى سازمانى خه‌بات شه‌هیدانى تێکۆشه‌ر و رۆڵه‌ که‌م وێنه‌کانى گه‌لى به‌ش خوراوى کورد له‌ کوردستانى ئێرانن.
جێگه‌ى خۆیه‌تى له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا، یادى پۆلێک شه‌هیدى هه‌میشه‌ زیندوو سه‌ربه‌رزى سازمانى خه‌بات بکه‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ مانگى خه‌رماناندا گیانى به‌رزیان فیداى ئازادى گه‌ل و نیشتمان و رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات کرد.
ده‌سته‌یێک له‌ شه‌هیدانى نه‌مرى مانگى خه‌رمانان:
شه‌هیدى نه‌مر کاک سه‌ید عه‌بدولکه‌ریمى حسینى ئه‌ندامى رێبه‌رایه‌تى و فه‌رمانده‌ى لێهاتوو
شه‌هید عومه‌ر هه‌ڵمه‌ت کادرى لێوه‌شاوه‌ى سازمان
شه‌هید ئیبراهیم عه‌زیزى کادر و فه‌رمانده‌ى قاره‌مان
شه‌هید ناسر ره‌حیمى (میراوایی) کادرى سازمان
شه‌هید خه‌لیل پاشایی کادرى سازمان
شه‌هید صالح ره‌سووڵى
شه‌هید نوورى مورادى
شه‌هید جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن زاده‌
شه‌هید خوسره‌و که‌ریمى
شه‌هید مسته‌فا ئه‌مینى
شه‌هید فه‌تاح محه‌ممه‌دى
شه‌هید صدیقى حاجى عوسمان (که‌ناروێ)
شه‌هید محه‌ممه‌د ئه‌مین غه‌زاڵى
هه‌زاران سلاو له‌ گیانى پاکى ئه‌و شه‌هیدانه‌ و تێکر٠اى شه‌هیدانى سوورخه‌لاتى کوردستان.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتى ئازادیخوازى گه‌له‌که‌مان
پیرۆزبێ ٥ى خه‌رمانان ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران.


15 سال و 2 ماه و 26 روز و 20 ساعت و 23 دقیقه پیش از این

بیره‌وه‌ریێکى کورت له‌ چه‌ند شه‌هیدى مانگى خه‌رمانان

بیره‌وه‌ریێکى کورت له‌ چه‌ند شه‌هیدى مانگى خه‌رمانان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن