تاجى سه‌رى هۆزن
په‌ژار بانه پاییز‌ى ١٣٤٠ ک خ
پێشمه‌رگه له‌لاى خه‌ڵکى جیهان به‌رز وبهر٠ێزن
دابین که‌رى سه‌ربه‌ستى وتاجى سه‌رى هۆزن
پێشمه‌رگه له راست دژمن و داگیرکه‌رى خاکى
بێ باکن و پر٠باوهر و سامدار و به‌هێزن
بێگانه په‌رست سووک و چروکن وه‌کوو مه‌یموون
ژیوون به‌وه ده‌رپێ شر٠ى بێگانه بدۆزن
ئه‌ستێره‌یه پێشمه‌رگه ده‌دا مژده به رۆژێ
بێ باوهر٠ى بێگانه په‌ره‌ست فه‌جرى درۆزن
پیرۆزه‌یه پێشمه‌رگه سه‌رى سه‌روه‌ره نیشگهى
بێگانه په‌رست بۆ گه‌لى خۆى بووبه مڵۆزن
پێشمه‌رگه که روو سوورى خه‌باتن بهنیشاتن
بێگانه په‌رست چاو له به‌ر و شۆر٠ه قهپۆزن
پێشمه‌رگه که هێزى دڵن و شار٠هگى ئه‌ستۆن
بێگانه په‌رست لاى ئه‌م و ئه‌و پووشى په‌رێزن
پێشمه‌رگه هه‌تا پێ ده‌چێ زیاتر له دلاندان
بێگانه په‌رست لاى که‌س و بێگانه ده‌بێزن
پێشمه‌رگه قه‌لاى گه‌لن و ووره‌ى رۆژى مه‌ترسین
ئه‌و رۆژه‌یه بێگانه په‌رست بۆقى کهرێزن
پێشمه‌رگه به‌کارن به وره‌و یه‌ک به هه‌زارن
سه‌ر سه‌نگه‌ر و سینه سوپه‌ر و چاو مهتهرێزن
15 سال و 2 ماه و 24 روز و 8 ساعت و 59 دقیقه پیش از این
تاجى سه‌رى هۆزن
تاجى سه‌رى هۆزن