جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێنجى خه‌رمانان

پێنجى خه‌رمانان

مامۆستا په‌ژار گه‌لاوێژى ١٣٧٤ ک خ
ئه‌ستێره‌ى سوورى ئازادى
پێنجى خه‌رمانانى شادى
ئه‌ستێره‌ى پێنج په‌ر٠ى په‌ر٠جوان
ر٠ه‌مزى پێنج پارچه‌ى کوردستان
ئه‌ى به‌رایی رۆژى ر٠وونم
ئه‌ى تیشکى دیده‌ و ده‌روونم

به‌خێر هاتى پێ پیرۆزى
شادیت هێنا، داهات، رۆزى
کۆى سوورى سه‌ر خه‌رمانانى
ر٠وو سوورى لاى نیشتمانى
وێنه‌ى زامى له‌شى شه‌هید
گه‌ش وه‌ک چاوى گه‌شى شه‌هید
ئه‌ستێره‌ى گه‌شى به‌ربه‌یان
پنجى خه‌باتى کوردستان
بۆ کوردستانم ماهواره‌ى
به‌رچاو ر٠وون و بێ شه‌واره‌ى
کوردستانت پاک لێ دیاره‌
چاو بگێر٠ه‌ کوێ گوڵزاره‌؟
کوێ نزاره‌؟ کوێ چیمه‌نه‌؟
کوێ زه‌نوێر و به‌ دیمه‌نه‌؟
کوێ ته‌ر٠ و سێبه‌ر و چر٠ه‌؟
بر٠وا بولبول له‌ کوێ کر٠ه‌
له‌ تاو گوڵ خه‌م دایگرتووه‌؟
یان به‌بێ نازى خه‌وتووه‌؟
له‌ خه‌م له‌ خه‌و ر٠ای په‌ر٠ێنه‌
به‌ بانگ به‌ تیشکى ئاوێنه‌
زوو بگڵۆفێ چاوى کاڵى
به‌ شانه‌ کا په‌ر٠ و باڵى
بۆلاى سروه‌ هانا به‌رێ
بلوێرى گه‌رووى بۆ بسر٠ێ
سه‌رێک هه‌ڵێنێ له‌ شیوبا
نمێک له‌ لێوى ووشکى با
جا بێ بۆلاى من بۆلاى من
پیرى داخ و ده‌ردى دژمن
په‌ژارى دڵ پر٠ له‌ ئاوات
پر٠ووکاوى کووره‌ى خه‌بات
دڵ خۆش به‌ دێمانه‌ى شادى
خه‌مبار به‌ جه‌نگ و بێ دادى
چه‌ند ساڵه‌ ساتان ده‌بژێرێ
ساتێک بێ هیوا نابوێرێ
چاوه‌روانى ئازادیه‌
به‌ هیواى سروه‌ى شادیه‌
کورد ئازاد بن بێ دووپۆیی
له‌ هه‌ندا یه‌ک بن و خۆیی
بێ من من و بێ تۆ تۆیی
به‌ بێ مۆر٠ه‌ و بێ نامۆیی
له‌ بیر نه‌که‌ن رۆژانى ر٠ه‌ش
خوێنى شه‌هیدان خوێنى گه‌ش
که‌ ر٠ژان به‌ ده‌ستى زۆرداران
له‌ ناو دێیان له‌ ناو شاراران
له‌ ده‌شت و کێو له‌ خوار له‌ سه‌ر
له‌ سه‌ر شه‌قام له‌ ناو سه‌رنگه‌ر
تا ئازادکه‌ن کورده‌وارى
له‌ ده‌ست بێگانه‌ و لاسارى
کورد بۆ یه‌ک بن بۆ یه‌ک بمرن
بۆ نامۆ و نه‌ویست گوێ نه‌گرن
که‌ڵک و رێزیان ببێ بۆ خۆ
نامۆیی بکه‌ن له‌ نامۆ
بابێ بۆم جێژنه‌ کوردانه‌
جێژنى پێنجى خه‌رمانانه‌
که‌ گیراوه‌ له‌ سارایه‌
له‌ ده‌رى شار له‌ په‌نایه‌
هه‌ر وه‌ک گولى دوور ئاوایی
قوره‌نتێنه‌ى نایی دوایی
ده‌ڵێن ئاواران دزێون
په‌رى و ئاده‌مى نین دێون
نابێ کۆ بن له‌ ناو شاران
ده‌هاروژێنن جن داران
لێمان ده‌ره‌نجێن بێگانه‌
چ بکه‌ین ژینمان به‌ ده‌س وانه‌
کوتمان باشه‌ بارى خوایه‌
ئه‌وا خزاینه‌ په‌نایه‌
وه‌ره‌ ناو کۆر٠مان جوانه‌ مه‌ل
لێره‌ش بۆت ده‌کرێ په‌لا و په‌ل
په‌لى پر٠ ئاونگى برژانگ
له‌ سه‌ر برژانگان لێده‌ بانگ
گه‌رمى دابێنه‌ به‌ سازت
دلان گه‌ش که‌ به‌ ئاوازت
له‌ من ووره‌دان به‌ دلان
له‌ تۆش سۆزى مانگى گولان
له‌ من هۆنراوه‌ى پر٠ له‌ سۆز
له‌ تۆش سازى جێژنى نه‌ورۆز
دره‌نگه‌ ده‌ى بولبولى جوان
ده‌با نه‌چین له‌ دوو چوان
بێ گوڵ نابی وه‌ره‌ که‌سه‌
بۆ ئاواران یه‌ک گوڵ به‌سه‌
گوڵمان پێنجى خه‌رمانانه‌
گوڵى پێنج په‌ر٠ چه‌نده‌ جوانه‌
ئه‌ستێره‌ى عاسمان ده‌دوێنێ
هه‌ر تاوه‌ ره‌نگێ ده‌نوێنێ
من له‌و په‌ر٠ و ئه‌تۆ له‌و په‌ر٠
با هه‌ڵ بڵه‌ین به‌ گوڵى پێنج په‌ر٠
با لێى بڵێین به‌ پێى توانا
تۆ له‌ ره‌نگ و من له‌ مانا
تۆ بۆ دڵى کر٠ لێده‌ زه‌نگ
به‌ باسى ره‌نگى ر٠اده‌ژه‌نگ
من له‌ ماناى ساز که‌م تۆمار
بۆ خه‌باتى دژ به‌ زۆردار

15 سال و 2 ماه و 24 روز و 8 ساعت و 28 دقیقه پیش از این

پێنجى خه‌رمانان

پێنجى خه‌رمانان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن