کۆمیته‌ی هاوکاریی کۆمه‌ڵه کوردستانی‌یه‌کانی لینشۆپینگ پشتیوانی له داوی زیندانیانی مانگرتوو ده‌ربڕی
رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 2008-09-14 کۆمیته‌ی هاوکاریی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له شاری لینشۆپینگ کۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی گرت.
کۆبوونه‌وه‌که به ساتێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێکردو پاشان ته‌وه‌ری چالاکی‌یه‌کانی مانگه‌کانی رابردوو و هه‌روه‌ها ئه‌رک و چالاکی‌یه‌کانی داهاتوو هاته به‌رباس.
ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌وه‌که رووداوه‌کانی ئه‌و دوایی‌یانه‌ی باشوری کوردستان و مانگرتنی زیندانی‌یه کورده‌کانی به‌ندیخانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باقی به‌ندیخانه‌کانی ئێران بوو.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی خوارێ به کۆی ده‌نگ وه‌ک هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان په‌سند کران که بریتینن له:
1- ئێمه پشتیوانی له داوا ڕه‌واکانی زیندانی‌یه کورده مانگرتووه‌کانی به‌ندیخانه‌کانی ئێران ده‌که‌ین.
2- ئێمه پشتیوانی له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین.
3- ئێمه ئیدانه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌و دوایی‌یانه‌ی حکومه‌تی مالیکی بۆ ناردنی هێزی سوپای عێراقی بۆ خانه‌قین و ده‌ورووبه‌ر ده‌که‌ین.
کۆمیته‌ی هاوکاریی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له لینشۆپینگ
2008-09-14