پیرۆز بێ
پیرۆز بێ جێژنى ئێمه له گشت هاوزمانى کورد
پیرۆز له دیل و ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ژیانى کورد
پیرۆز له ریزى شۆرشى خواناسى لێبر٠او
پیرۆز له شێرى بێشه، له پێشمه‌رگه‌کانى کورد
پیرۆز له گیانى پاکى شه‌هیدانى سوورخه‌لات
پیرۆز له دایک و بابى هه‌موو قاره‌مانى کورد
پیرۆز له شاخ و کێو و چه‌م و دۆڵ و ده‌شت و ده‌ر
پیرۆز له مێرگ و شی‌و و شنه‌ى به‌ربه‌یانى کورد
پیرۆز له دۆستى کورد و له دڵسۆز و دادگه‌ر
پیرۆز له‌وه‌ى که دژمنه بۆ دژمنانى کورد
15 سال و 10 ماه و 6 روز و 19 ساعت و 2 دقیقه پیش از این