په‌یامى به‌رێز و تێکۆشه‌ر کاک بابه‌شێخ حسێنى به بۆنه‌ى ساڵرۆژى دامه‌زرانى کومیته‌ى ئافره‌تان
ئافره‌تانى بهر٠ێز
ئافره‌تانى چالاک و تێکۆشه‌ر له کوردستان و له‌سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
پیرۆزباییتان پێش که‌ش ده‌که‌م به بۆنه‌ى تێپه‌رینى هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زرانى کومیته تێکۆشه‌ره‌که‌تان.
کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات، له‌چه‌ندساڵ کار و چالاکى خۆیدا، به پێى توانا تێکۆشاوه و توانیویه‌تى به‌شێک له‌و بۆشاییه له‌سازمانى خه‌بات پر٠ بکاته‌وه که له‌رابردوو دا به هۆى به‌شدارى نه‌کردنى چالاکانه‌ى ئافره‌تان به‌رچاو ده‌که‌وت. دیاره چاوه‌روانی ئه‌وه‌یه که کومیته‌ى ئافره‌تان سهرهر٠اى کێشه‌کان و که‌ندوکۆسپه‌کان و هه‌ل و مه‌رجى کۆمه‌لایه‌تى له‌کوردستان، بتوانێ کاریگه‌رتر له‌رابردوو له‌پێناو وه‌دى هێنانى ئاوات و ئامانجه‌کانى ئافره‌تان تێ‌بکۆشێ. وه‌ک ده‌بینین ووشیارى ئافره‌تان له‌ئێران و کوردستان به‌راده‌یێکى به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه و ئافره‌تان له‌زۆربه‌ى کاره کۆمه‌لایه‌تى و سیاسی و فه‌رهه‌نگى و ژورنالیستى ده‌ورى چالاکیان هه‌یه.
له راپهر٠ین و ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رییه‌کان له‌کوردستان و ئێران به باشی ده‌ورى دیار و چالاکانه‌ى ئافره‌تان له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى سته‌مگه‌ر و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى و هه‌روه‌ها له‌سازدان و رێکخستنى ته‌زاهورات به‌باشی به‌رچاو ده‌که‌وێ.
جێگه‌ى خۆیه‌تى کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمان و تێکرای ئه‌ندامانى هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ کاراتر کردن و گه‌شه پێدانى کومیته‌که‌یان و پێوه‌ندى کردن به خوشکان له‌ناوخۆى کوردستان و هه‌روه‌ها له‌وه‌لاتانى ئورووپا.
بێگومان به‌رده‌وام بوون و چالاک‌تر کردنى کومیته‌که‌تان زامنى سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێش بردنى دۆزى مافخوازانه‌ى ئافره‌تان، به تایبه‌ت جولانه‌وه‌ى مافخوازانه‌ى گه‌لى کورد له‌کوردستانى ئێرانه.
له‌گه‌ڵ ئومێد به پێش که‌وتن و سه‌رکه‌وتنى زیاتر
پیرۆزبایی دووباره‌تان لێده‌که‌م
باباشێخ حسێنى
سکرتێرى گشتى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران