کوژرانى که‌سێک له ناوچه‌ى سه‌رده‌شت به‌ده‌ستى هێزه‌کانى رژیم
به پێى هه‌واڵ، رۆژى ٥ى خه‌رمانان گروهبانیک که تائێستا ده‌ستى به خوێنى چندین لاوى کورد سوور بووه، ته‌قه‌ى له لاوێک به ناوى ره‌حمانى خدر ره‌سوڵ کرد و به سه‌ختى برینداری ده‌کات.
له‌دواى ئه‌وه‌ى خێرا ناوبراو ده‌گوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌رده‌شت به‌داخه‌وه ناوبراو له‌وێ ده‌مرێ. له‌دژکرده‌وه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه خه‌ڵکى به شه‌ره‌فى دێی داوداوێ و که‌س و کارى ره‌حمانى خدر ر‌سوڵ گروهبانه‌که که رۆژانه له پایگاى داوداوێ ده‌بێ، ده‌کوژن. ئێستا ئه‌و ناوچه‌یه به هێزێکى زۆرى رژیم گه‌مارۆ دراوه و به تووندى کونتروڵ خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه.