من سازمانى خه‌باتم
مامۆستا په‌ژار
من زۆر ده‌مێکه به‌رێوه‌م
شاره‌زاى هه‌موو ئه‌م نێوه‌م
کاروانى رێگه‌ى نه‌جاتم
من سازمانى خه‌باتم
زۆر له‌مێژه ده‌ستى زۆردار
وه‌لاتى کردووم بریندار
خه‌ڵک هه‌ڵداوه‌سێ ده‌کوژێ
خوێنى هه‌ژارانم ده‌مژێ
لانکى بوونم زۆر بژوێنه
داخم داگیرکه‌ر شێوێنه
له‌وده‌مه‌وه بیرى زانا
پێى دام بر٠ست و توانا
بۆ به‌ربه‌ره‌کانیی نه‌یار
تاراندنى شه‌وه‌ى زۆردار
کور٠ى ئازاى کورده‌وارى
دڵ پر٠ له داخ و بێزارى
تێم ئالاوون گشت به‌رێوه‌ن
ئازان و پر٠ به دڵى ئێوه‌ن
بێ پشودان بێ سانه‌وه
بێ دوودڵى و گه‌رانه‌وه
بر٠یاریان داوه تا مردن
بێ ترس و سه‌ر نه‌وى کردن
تا گه‌یشتن به ئازادى
ر٠ادهن ته‌مى نامرادى
من چر٠اوک و هیواى گه‌لم
رۆژى هه‌لاتووى ده‌م که‌لم
مژده‌به‌خشی هه‌ژارانم
چقڵى چاوى زۆردارانم
شنه به‌یانى ر٠زگاریم
سۆماى چاوى کورده‌واریم
ته‌زووى شادى رۆژى هاتم
من سازمانى خه‌باتم
15 سال و 2 ماه و 21 روز و 17 ساعت و 24 دقیقه پیش از این
من سازمانى خه‌باتم
من سازمانى خه‌باتم