شه‌وى,پێنج,شه‌ممه‌,٥ى,خه‌رمانانى,ساڵى,١٣٨٨,کۆچى,خۆرى،,به‌,ئاماده‌,بوونى,سکرتێرى,گشتى,و,ئه‌ندامانى,سه‌رکردایه‌تى,سازمان,و,ژماره‌یێک,له‌,کادر,و,پێشمه‌ره‌کان,و,دۆستانى,سازمان،,رێ,و,ره‌سمێکى,به‌,شکۆ,له‌,بنکه‌ى,سه‌رکردایه‌تى,به‌بۆنه‌ى,٢٩هه‌مین,ساڵرۆژى,دامه‌زرانى,سازمان,له‌,شارۆچکه‌ى,تۆبزاوا,(رزگارى),پارێزگاى,هه‌ولێر,به‌رێوه‌چوو.



"/>
جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى پێنجى خه‌رمانان له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات

به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى پێنجى خه‌رمانان له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات

شه‌وى پێنج شه‌ممه‌ ٥ى خه‌رمانانى ساڵى ١٣٨٨ کۆچى خۆرى، به‌ ئاماده‌ بوونى سکرتێرى گشتى و ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى سازمان و ژماره‌یێک له‌ کادر و پێشمه‌ره‌کان و دۆستانى سازمان، رێ و ره‌سمێکى به‌ شکۆ له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى به‌بۆنه‌ى ٢٩هه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمان له‌ شارۆچکه‌ى تۆبزاوا (رزگارى) پارێزگاى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.



له‌و رێ و ره‌سمه‌دا نزیک به‌ ٤٠ ٠  که‌س له‌ دۆستان و ئه‌ندامان و کادر و پێشمه‌رگه‌ و خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌کانى سازمانى ئاماده‌ بوون.


له‌ سه‌ره‌تادا ووتارى به‌ خێرهاتنى میوانان له‌لایه‌ن کاک سه‌ید کامیل نوورانى فه‌رد، پێشکه‌ش کرا. پاشان چه‌ند ئایه‌ت له‌ قورئانى پیرۆز له‌لایه‌ن سارۆ حسینى خوێندرایه‌وه‌،  به‌ فاته‌حه‌یێک بۆ رۆحى شه‌هیدانى کوردستان، درێژه‌ به‌ به‌رنامه‌کان درا


.


به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسینى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات، ووتارێکى پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بووان کرد و له‌ ووتارى سکرتێرى گشتى سازماندا، چه‌ندین باسى گرینگ له‌ پێوه‌ند به‌ جوولانه‌وه‌ى کورد و خه‌باتى خه‌ڵکى ئێران دژ به‌ رژیمى ئاخوندى و پێویستى هاوکارى و ته‌بایی له‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان، هه‌روه‌ها کێشه‌ى باڵه‌کانى ده‌سه‌لات و چه‌ند باسى گرینگى دیکه‌ هاتبوون. له‌ داهاتوودا ده‌قى ووته‌کانى سکرتێرى گشتى سازمان ده‌خرێته‌ به‌رچاوى خوێنه‌ران و هاونیشتمانانى به‌رێز.



له‌ درێژه‌ى رێ و ره‌سمى ٢٩هه‌مین ساڵیادى دامه‌زرانى سازمان، راگه‌یێندراوى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى له‌لایه‌ن کاک بێهروزى ئه‌رده‌لان هه‌روه‌ها چه‌ندین ووتار و بروسکه‌ى پیرۆزبایی، هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان خوێندرایه‌وه‌. په‌یامى کۆمیته‌ى ئافره‌تان له‌لایه‌ن خوشکه‌ شیلان محه‌ممه‌دى، په‌یامى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران له‌لایه‌ن کاک عه‌لى به‌هرامى، په‌یامى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان له‌لایه‌ن کاک له‌تیف ره‌سووڵى پێشکه‌ش کرا.



کۆتایی رێ و ره‌سمه‌که‌ که‌ ٣ سه‌عاتى خایاند به‌ ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ر٠کێ کۆتایی پێ هات.



بۆ بینینی زیاتری وێنه‌کان ئێره‌ کلیک بکه‌


15 سال و 2 ماه و 21 روز و 4 ساعت و 57 دقیقه پیش از این

به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى پێنجى خه‌رمانان له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات

به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى پێنجى خه‌رمانان له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن