په‌یامى به‌رێز و تێکۆشه‌ر جه‌نابی کاک بابه‌شێخ حوسینى سکرتێرى گشتى به‌بۆنه‌ى پێنجى خه‌رمانان ٢٩هه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
میوانه به‌رێزه‌کان!
به‌خێربێن بۆ کۆر٠ى پێنجى خه‌رمانان، ٢٩ هه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران!
سلاو بۆ هاونیشتمانانى تێکۆشه‌ر، که له ژێر سته‌مى رژیمى ملهور٠ى ئاخوندی‌دا ده‌ناڵێنن، سلاو بۆ که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و که‌س و کارى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى کوردستان، که به خه‌بات و خۆر٠اگریى خۆیان حه‌قانیه‌ت و ره‌وایی جوولانه‌وه‌ى گه‌لى کورد و جوولانه‌وه‌ى سه‌رانسه‌رى له به‌رانبه‌ر رژیمى ملهور٠ى ئاخوندیان مۆر کردوه.
پیرۆزبایی له کادر و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران ده‌که‌م. هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ و سه‌ربه‌رز بن بۆ خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان، پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌ویندارانى رێگه‌ى ئازادى ده‌که‌م. پیرۆزبایی له کادر و ئه‌ندامانى رێکخستنه تایبه‌ته‌کانى سازمانى خه‌بات له ناوخۆى کوردستان ده‌که‌م. ماندوو نه‌بوونیان پێ ده‌ڵێم، بۆ ههڵسوور٠ان و چالاکى لێبر٠اوانهیان، ئومێده‌وارم به‌رده‌وام بن له کار و چالاکى تا سه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى.
به‌رێزان!
هه‌میشه گه‌لى کورد زوڵمى لێکراوه، به‌رده‌وام له سه‌ر ماڵى خۆى له سه‌ر جێ ژیانى خۆى، ملهور٠ان و داگیرکه‌ران ته‌عه‌دایان لێ کردوه، هیچ کات کورد هه‌نگاوى هه‌ڵنه‌گرتووه بچێته سه‌ر خاکى ئه‌م نه‌ته‌وه یان ئه‌و نه‌ته‌وه، هه‌میشه دژمنان هاتوون به‌رماڵیان پێ گرتووین و ناچاریان کردووین ده‌ست بده‌ینه خه‌بات، ده‌ست بده‌ینه به‌ربه‌رکانیى له به‌رانبه‌ر سته‌مدا، ئه‌و خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێیه‌ى که هه‌م ئینسانیه‌ت پێمان ده‌ڵێ، هه‌م قانوونه جیهانیه‌کان پێمان ده‌ڵێ ره‌وایه و هه‌م دینى پیرۆزى ئیسلامیش پێى گووتین دیفاع کردن له خۆت ئه‌رکێکى ئیسلامیه، که‌سێک له سه‌ر دیفاع له گیان و له ماڵى، له نیشتمانى، بکوژرێ شه‌هیده، به هه‌موو ئه‌و پێوانانه، به هه‌موو ئه‌و رێ و شوێنانه ئێمه خه‌باته‌که‌مان ره‌وایه و موقه‌ده‌سه. به‌تایه‌به‌ت خه‌باتى ئه‌م سى ساڵه‌ى دوایی له به‌رانبه‌ر رژیمى ملهور٠ى ئاخوندی‌دا، خه‌بات له به‌رانبه‌ر رژیمێکدا که هیچ پێوه‌رێکى ئینسانى و هیچ ئووسوولێک نازانێ، و پێشێلى هه‌موو ئووسووله ئیسلامى و ئینسانیه‌کانى کردوه، به ناوى دین سه‌رکوتى ئازادى کردوه، بێ به‌زه‌ییانه پیر و منداڵى کوشتووه. پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و رژیمه بێته سه‌رکار خومه‌ینى به‌ڵێنى دا به گه‌لى کورد، به‌ڵێنى دا به خه‌ڵکى ئێران که ئازادى بۆ ئێران دابین ده‌کا، به‌لام خومه‌ینى حکومه‌تێکى ره‌ش، حکومه‌تێکى ئه‌وتۆى له ئێران‌دا جێگیر کرد که له مێژووى کۆن تا تازه‌ى ئێران‌دا نه‌بیندراوه. ئه‌و ئیعترافات ئه‌و قسانه‌ى که خودى ئاخوندان به‌م دواییانه له سه‌ر ده‌سه‌لات گووتوویانه، که‌سێکى وه‌کوو که‌روبی که ده‌ڵێ له ناو زیندانه‌کاندا ته‌عه‌داى نامووسى له ئافره‌تان و مندالان و کور٠ان ده‌کرێ و فه‌رق به که‌س ناکرێ، ئه‌وه به‌ڵگه‌ى هه‌رى زیندووه که چه‌ندین ساڵه ئێمه ده‌یڵێن که ئه‌و رژیمه هیچ پێوه‌رێکى ئینسانى و ئیسلامى نیه. دیاره ئه‌وه‌ى که‌روبی ده‌یڵێ زۆر ده‌مێکه روویان داوه، به‌لام ئێستا به جه‌رگى گه‌یشتووه چوونکه ژماره‌یێک له که‌سه نزیکه‌کانى خۆیان که‌وتوونه به‌ر په‌لامارى رژیم، ده‌نا سی ساڵه ئه‌و رژیمه به درندانه‌ترین شێوه ئینسانه‌کان سه‌رکوت ده‌کا، مافى مرۆڤ پێشێل ده‌کا و ئه‌و که‌سه‌ى ده‌چێته زیندان که به راستى له پاکترین و باشترین ئینسانه‌کانى کۆمه‌ڵگاى ئێران و کوردستانن، به خرابترین شێوه شکه‌نجه و ئازاریان ده‌دا، خۆى ته‌بلیغ ده‌کا ئه‌وه ده‌ستوورى ئیلاهیه به‌لام له بنهر٠هتدا ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووراتى ئیسلام و هه‌موو رێ و شوێنێکه.
له دواى ده‌وره‌ى ده‌یه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له ئێران، نار٠هزایهتى به‌رین له ئێران‌دا رووى دا، ئه‌و نار٠هزایهتیه له لایێک نوقته گۆر٠انێک بوو له خه‌باتى ئازادیخوازى خه‌ڵکى ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌و رژیمه‌دا که نمونه‌ى نه‌بووه ئاوا خه‌ڵک بێنه سه‌ر شه‌فامه‌کان و له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدا ر٠اپهر٠ن، له‌لایێکى تر ئه‌و گۆر٠انهى که هاته دیى که چه‌ندین ده‌سه‌لاتدارى رابردوو و مۆره‌ى گرینگى ئه‌و رژیمه دیانیان به‌و واقعیه‌ته‌دا ناو سه‌لماندیان که ئه‌و رژیمه چه‌نده پێشێلکارى مافى مرۆڤ و چه‌نده جینایه‌تى له دژى ئینسانه‌کان کردوه، راسته، ئێمه ده‌بێ گرینگى بده‌ین به هه‌ڵوێست و به‌رخوردى ئه‌وانه له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدا، که‌سانێکى وه‌کوو موسه‌وى و که‌روبی که باس ده‌که‌ن و ده‌ڵێن رژیم شه‌رعیه‌تى نیه، ئه‌وه راسته و ئێمه ده‌مێکه ده‌ڵێین، سی ساڵه ده‌ڵێین ئه‌و ده‌سه‌لاته شه‌رعیه‌تى نیه، سی ساڵه ده‌لێین ئه‌و ده‌سه‌لاته ره‌وایی نیه، ته‌نیا به زۆرى چه‌ک و به سه‌رکوتى خه‌ڵکى ئازادیخواز توانیویه‌تى خۆى راگرێ به‌لام ئه‌مرۆ ئه‌وانه که ده‌ڵێن له‌لایێک ئه‌و واقعیه‌تانه دووپات ده‌که‌نه‌وه که ئێمه چه‌ندین ساڵه ده‌یڵێین، و له‌لایێکى تر ئه‌و ته‌ئیده‌ى ئه‌وان پاڵپشتێکى گه‌وره‌یه بۆ ئێمه و ده‌رى خست بۆ دونیاى ده‌ره‌وه که ئه‌وه‌ى هێزى شۆرشگێر٠ له سه‌ر ئه‌و رژیمه گووتوویانه چه‌نده راست و دروسته. راسته ئه‌گه‌ر که‌روبی یان موسه‌وى به سه‌رۆک کۆمارى رژیم ده‌ربچوونایه و سه‌ریان له سندووقه‌کانى ده‌نگدان ده‌ر بهێنایه له‌وانه بوو ئه‌وان ئه‌و ئیعترازاتانه نه‌گرن، ره‌خنه‌ى ئه‌وان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کێشه‌ى باڵه‌کانى ده‌سه‌لات، ئه‌وان له سه‌ر به‌رێوه‌بردن و گه‌یشتن به پله‌ى ده‌سه‌لات کێشه‌یان هه‌یه به‌خۆشیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شهر٠ى ده‌سه‌لاته هێندێ واقعیه‌ت له زمان خودى ئه‌و ده‌سه‌لاتدارانه‌ى رژیمه‌وه ده‌رکه‌وت که بۆ خۆى ئه‌وه نوقته گۆر٠انێکى گرینگ بوو له مێژووى خه‌باتى ئازادیخوازى خه‌ڵکى ئێران دا.
ئێمه پێمان وایه ئه‌و خه‌باته جه‌ماوه‌ریه‌ى که له ئێران رووى داوه دیاره ژماره‌یێکیان له‌لایه‌نگرانى که‌سانى وه‌ک که‌روبی و موسه‌وین، به‌لام به زۆرینه خه‌ڵکى وه‌زاڵه هاتووى ئێران بوون که هۆیێکیان ده‌ست که‌وتبوو بۆ ئه‌وه‌ى رق و بێزارى خۆیان له‌و ده‌سه‌لاته دهربر٠ن. ئێمه نابێ تێکه‌ڵى که‌ین، دوو به‌شى جیاوازه، به‌شێکى ئه‌وه‌ى که خه‌ڵکى ئێران هه‌لیان ده‌ست که‌وت له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌دا راپه‌رن، که مۆره‌کانى رژیم له چۆنیه‌تى نه‌وعى ئینتخابات و ته‌قه‌لوب نارازى بوون و پێیان وابوو بۆ خۆیان براوه ده‌بن و نه‌بوون. دیاره ئه‌وه بیانوو بوو که خه‌ڵکى ئێران فرسه‌تى ده‌ست که‌وێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و رژیمه‌دا راپهر٠ێ، که ئه‌و راپهر٠ینه به باوهر٠ى ئێمه وێستانه‌وه‌ى نابێ، ئه‌و راپه‌رینه به ئاخوندانى گه‌یاند، کۆتایی ته‌مه‌نتانه. له مێژووى سی ساڵ ده‌سه‌لاتى رژیمى ئێران‌دا که‌متر بووه که‌سێک یان به‌رپرسێک له به‌رپرسانى رژیم به خامنه‌یی بڵێ ویلایه‌تى فه‌قیه مه‌شروعیه‌تى نیه، به‌لام ئێستا ئه‌وه جێگه‌ى خۆشیه که ویلایه‌تى فه‌قیه و هه‌موو پێکهاته‌ى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى که‌وته ژێر پرسیاره‌وه و ئه‌و جێگه و پێگه‌ى که له ر٠ابردوودا بووى و یا له پێش ده‌وره‌ى ده‌یه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى بووى تازه نه‌ى ماوه. ره‌نگه به هێندێ فشار، به گرتن، ته‌عزیب و ئازاردان تۆزێک له توندى راپه‌رینه‌کان که‌م وه‌که‌ن، به‌لام ئه‌وه واقعیه‌ته هیچ کاتێ رژیم ناتوانێ وه‌ک خۆى لێ بێته‌وه، هیچ کاتێ ئه‌و رژیمه ناتوانێ به‌ر به لافاو و توور٠هیی جه‌ماوه‌ریى خۆراگر، جه‌ماوه‌رى وه‌زاڵه هاتوو له سته‌م بگرێ.
به‌رێزان!
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که رژیمى ئاخوندى ئه‌وه وه‌زعیه‌تى له ناوه‌نده جیهانیه‌کاندا ته‌ریک که‌وتۆته‌وه، و له ناوخۆیشدا له‌گه‌ڵ قه‌یران و گێره‌و کێشه‌ى زۆر بهرهور٠ووه، ئاله‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که هه‌ل و مه‌رجێکى زۆر حه‌سته‌م و گرینگه له مێژووى جوولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى خه‌ڵکى کوردستان و خه‌باتى ئازادیخوازى سه‌رانسه‌رى، دوو په‌یاممان پێ ده‌گا، په‌یامێک بۆ هێزه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران که له‌م فرسته که‌ڵک وه‌رگرین که با له‌وه زیاتر رێره‌وى ناکۆکى و ئیختلاف نه‌گرینه به‌ر، با ته‌بایی و یه‌کیه‌تى و هاوکارى به‌رین بکه‌ینه به‌ردى بناغه‌ى کاره‌کانمان، هیچکام له هێزه سیاسیه‌کانى کوردستان ناتوانن به ته‌نیا وه‌لامده‌ره‌وه و دارێژه‌ى ستراتژى موعه‌یه‌ن بن بۆ جوولانه‌وه‌ى رزگاریخوازى خه‌ڵکى کوردستان، که وایه ئه‌رکى هه‌موو هێزه سیاسیه‌کان ئه‌وه‌یه رێگاى یه‌کیه‌تى و ته‌بایی بگرینه به‌ر، که ئه‌وه له‌لایێک به‌هێزمان ده‌کا بۆ داهاتوو و له ئێرانى دواى ئه‌و رژیمه جێگه و پێگه‌مان به‌هێز ده‌کا. په‌یامه‌که‌ى تریشى ئه‌وه‌یه که ئه‌و خه‌باته نه‌ته‌وایه‌تیه له چوارچێوه‌ى کوردستانى ئێران‌دا ده‌بێ گرێ بدرێ به خه‌باتى سه‌رانسه‌ریه‌وه، ره‌نگه ئه‌و رووداوانه‌ى ئه‌م دواییه به‌ڵگه‌ى باش بن بۆ ئه‌وه‌ى که ئێمه‌یان فێرى ئه‌وه کردبێ به خۆماندا بینه‌وه، پێمان وانه‌بێ ده‌توانین به ته‌نیا وه‌کوو هێزى سیاسى کوردستانى له به‌رانبه‌ر رژیمى ئاخوندى ئێران‌دا و له به‌رانبه‌ر رووداوه‌کان له داهاتوودا چالاکى و کاریگه‌رى ئه‌وتۆمان هه‌بێ مه‌گه‌ر به یه‌کگرتن و ته‌بایی. ئێمه هیچ رێگایێکمان له به‌ر نیه، بێجگه له‌وه‌ى هێزه شۆرشگێره‌کانى ئێرانى و هێزه شۆرشگێره‌کانى کوردستانى رێگه‌ى هاوکارى و ته‌بایی بگرینه به‌ر. بۆ ئه‌وه‌ى به زوویی بتوانین به پشتیوانى جه‌ماوه‌رى خۆراگرى ئێران و کوردستان زاڵ بین به سه‌ر رژیمى ملهور٠ى ئاخوندى ئێران.
خۆشه‌ویستان، ئاماده بووانى به‌رێز!
چاک وایه شێوه‌ى خه‌بات کردن و به‌رنامه‌ى دروست بگرینه به‌ر بۆ کاره‌کانمان، بۆ درێژه پێدانى خه‌بات و موباره‌زه‌که‌مان، زۆر شیعارى توند دراوه، زۆر قسه‌ى گه‌وره کراوه، باس له‌وه کراوه که ئێمه ده‌توانین کوردستانى گه‌وره دروست بکه‌ین، ئه‌وه واقعیه‌تى هه‌یه کوردستانى گه‌وره هه‌قى میلله‌تى کورده، دابین کردنى هه‌موو مافه‌کان بۆ کورد حه‌قیقه‌تێکه، به‌لام ئێمه هیچ وه‌خت نه‌مان توانیوه ئه‌و واقعیه‌ته‌ى که زاڵه به سه‌ر جوولانه‌وه‌ى کورد دا وه‌کوو پێویست لێکى بده‌ینه‌وه، بتوانین رێ ره‌وى خه‌باته‌که‌مان به‌باشى دارێژین. زۆر جار پشتمان به نه‌وعێک به‌رنامه‌ى لاوه‌کى به‌ستوه له خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى کورددا که خه‌باته‌که‌مانى بزر٠کاندووه و نه‌مان توانیوه وه‌کوو پێویست جه‌ماوه‌رى خۆر٠اگر له ده‌ورى ریزه‌کانمان بئاڵێنین. باس له بیروبۆچوونێک که پێچه‌وانه‌ى خواستى تێکر٠ایی خه‌ڵکى کورد کراوه، مه‌به‌ستمان دژایه‌تى هیچ فکرێک نیه، به‌لام ئێمه ده‌توانین به خه‌باتێکى سه‌رانسه‌رى به‌وه‌ى که له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و بیروبۆچوونى جه‌ماوه‌ره‌که‌مان که چۆنى بوێ و چۆنى پێ باشه کار بکه‌ین و ههڵسور٠انمان هه‌بێ. جێگه‌ى خۆشیه ئه‌و نه‌وعه خه‌باته که ئێستا له کوردستانى تورکیه‌دا هه‌یه و ئه‌و نه‌وعه چالاکیه سیاسیه‌ى که ئێستا له کوردستانى تورکیه‌دا هه‌یه بۆته هۆى ئه‌وه‌ى که حکومه‌تى تورکیه نه‌قشه‌ى رێگا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد دیارى بکا و باسى لێوه بکا که ئه‌وه جێگه‌ى دڵ خۆشیه. ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى ئێستا له تورکیه هاتۆته ئاراوه ده‌ریخست که ئێمه ده‌توانین وه‌کوو نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌رکام له به‌شه‌کانى کوردستان به ماف و خواسته‌کانى خۆمان بگه‌ین. دیاره وه‌ختێ حکومه‌تێکى دیموکراتیک و ئازاد وه‌ک ئه‌وه‌ى ئێستا له تورکیه هه‌یه که به نه‌وعێک ته‌عدیلى له به‌رنامه و کارى خۆیدا کردوه، ئه‌وه هه‌لێکى زۆر باشى ره‌خساندوه. ده‌سه‌لات و کار له تورکیه جیاوازى هه‌یه له نه‌وعى به‌رنامه‌ى رژیمى خومه‌ینى، رژیمى خومه‌ینى نه‌ته‌نیا سه‌رکوتى خه‌ڵکى ئازادیخوازى کردوه ته‌نانه‌ت سه‌رکوتى مۆره‌کانى خۆیشى کردووه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه که که‌سانى وه‌ک خاته‌مى و مووسه‌وى بکه‌ونه به‌ر هێرش و په‌لامار. مه‌به‌ستم جیاوازیه‌که له‌وه‌دایه که ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ رژیمى ئاخوندى بگه‌ینه نه‌تیجه، ده‌سه‌لاتى تورکیه به نه‌وعێک خۆى به‌ستۆته‌وه به دیموکراسیه‌وه به‌لام رژیمى خومه‌ینى به‌پێچه‌وانه‌ى دیموکراسى و به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئووسووله‌کان کار ده‌کا.
خۆشه‌ویستان!
له کۆتاییدا پێم باشه په‌یامێکى کورتم هه‌بێ بۆ هه‌موو کادر و پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌کانى سازمانى خه‌بات، بۆ ئه‌ندامانى رێکخستن له ناوخۆى کوردستانى ئێران، بۆ دڵسۆزانى سازمانى خه‌بات له وه‌لاتانى ئوروپایی، ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه هه‌ل و مه‌رجێکى چاره‌نووس سازه مه‌سئولیه‌تمان ئه‌خاته سه‌رشان که هه‌موومان کار بکه‌ین به شێوه‌یێکى جیددى تر له رابردوو، گه‌رم و گور٠تر له رابردوو له پێناو به‌رز ر٠اگرتنى رێبازى پیرۆزى شه‌هیدانى سازمانى خه‌بات، له پێناو رێبازى پاک و بێ گه‌ردى سازمانى خه‌بات که به شانازیه‌وه ده‌ڵێم خاڵى هه‌ڵه و په‌ڵه‌ى ره‌ش و خاڵى خراپ به مێژووى چالاکى و خه‌باتیه‌وه نیه. سازمانێکه توانیویه‌تى سه‌ربه‌رزانه له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌ند و کۆسپه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌م و کور٠یهکان رێره‌وى خه‌بات بگرێته به‌ر، هیچ کات ملى بۆسته‌مگه‌ر دانه‌نه‌واندوه، هیچ کات قسه‌ى زۆرى قه‌بووڵ نه‌کردوه و هه‌میشه خۆى به که‌متر بینیوه له خه‌ڵک. بۆیه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى سازمانى خه‌بات جێگه‌ى شانازیه که رێبازه‌که‌یان رێبازی پاک و بێ گه‌رده. بێ گوومان بۆ گه‌لى کوردیش جێگه‌ى خۆشحاڵى ده‌بێ که سازمانى ئاوا چاک و دروستى هه‌یه و رۆڵه‌کانى توانیویانه سازمانێکى ئاوا دامه‌زرێنن که بتوانێ خه‌باتێکى پاک و نه‌ته‌وه‌یی که دوور بێ له فکرى بێگانه، خۆماڵیانه له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان بێته‌وه. جارێکى دیکه سپاستان ده‌که‌ین بۆ هاتنتان و خۆشحاڵ بووین، هیوادارم ئه‌م بۆنه‌یه ببێته هۆى سه‌رکه‌وتنمان و یادکردنه‌وه‌که‌ى بێته جێى خۆشى بۆ هه‌موو لایێک هیوادارم خواى گه‌وره رۆژوو و تاعه‌ت له هه‌موو لایێک قه‌بووڵ بکا، مانگى ره‌مه‌زان، مانگى خێر و چاکه، ببێته مایه‌ى خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌موو کورد له هه‌ر جێگایێک هه‌ن و بۆ هه‌موو خه‌ڵکى ئێران و دانیشتوانى تێکۆشه‌ر له شارى ئه‌شره‌ف ئه‌ندامان و خۆراگرانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لق.
پیرۆزبایی تان لێ ده‌که‌م و سوپاستان ده‌که‌م.