جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامى پیرۆزبایى سازمانى موجاهیدن خه‌لقى ئێران به‌بۆنه‌ى ٢٩هه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌باته‌وه‌

په‌یامى پیرۆزبایى سازمانى موجاهیدن خه‌لقى ئێران به‌بۆنه‌ى ٢٩هه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌باته‌وه‌

به‌رێز سکرتێرگشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
جه‌نابى کاک بابه‌ شێخ حسینى
سازمانى موجاهیدنى خه‌لقى ئێران به‌ بۆنه‌ى بیست و نۆهه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات پیرۆزبایی به‌ جه‌نابى کاک بابه‌ شیخ حسینى ، تێکراى به‌رپرسان و پێشمه‌رگه‌کان و هه‌روه‌ها به‌ جه‌نابى مامۆستا سید جلال الدین حسینى پێش که‌ش ده‌کا

و سه‌رکه‌وتنى سازمانى خه‌بات له‌ تێکۆشان و به‌ربه‌رکانى له‌ دژى رژیمى دیکتاتورى ده‌سه‌لاتدار له‌ ئێران و وه‌دى هاتنى دیموکراسى بۆ ئێران و خودموختارى بۆ کوردستان ئاواتیه‌تى.
خوشکان و برایانى به‌رێز
به‌ تێ په‌رینى سێ مانگ به‌ سه‌ر راپه‌رینى جه‌ماوه‌رى، ئێستا به‌رپرسانى رابردووى رژیمى دژى ئینسانى یه‌ک به‌ دوا یه‌ک دێنه‌ مه‌یدان و به‌شێک له‌ راستیه‌کان، ووته‌کان و هه‌ڵوێسته‌کانى مقاومه‌تى سه‌رانسه‌رى و کوردستانى (ناوچه‌یى) له‌ سى ساڵى رابردوو دووپات ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێنه‌وه‌. رژیمێک له‌ یه‌که‌مین مانگه‌کانى ده‌سه‌لاتى حکومه‌تى سه‌ته‌مگه‌رانه‌یدا، کوشتارو سه‌رکوتى خه‌ڵکى کوردستانى ئێرانى ده‌ست پێ کرد. ئێستاش له‌ ئاکامى راپه‌رین و مقاومه‌تى خه‌ڵکى ئێران، په‌رده‌ له‌ سه‌ر جینایه‌تى ٣٠  ساڵه‌ى ئه‌و رژیمه‌لادراوه‌. ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ى له‌ سه‌ره‌وه‌ى ئاڵوگۆره‌کان به‌رچاو ده‌که‌وێ، سه‌ره‌تاى هه‌ڵوه‌شانى ته‌لیسمى ویلایه‌تى فقیه‌ و ئه‌و رژیمه‌یه‌ که‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌رکه‌وتبوو به‌ره‌و روخان و له‌ ناوچوون ده‌چێ.
رژیمى داماوى ئاخوندى نوقمى کێشه‌ ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیه‌ وبه‌مه‌ترسى له‌ رووخانى حه‌تمى خۆى، هاوکات له‌گه‌ڵ په‌ره‌گرتنى راپه‌رین و ناره‌زایه‌تیه‌کانى خه‌ڵکى ئێران، ئه‌م جاره‌ هه‌وڵیدا به‌ ریکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌کرێگیراوانى عێراقى خوى له‌ په‌یامى راپه‌رینه‌کانى ناوخوى وولات و ناوه‌ندى موبارزه‌، واته‌ ئه‌شرف رزگار بکا. به‌کرێگیراوانى رژیمى ئێران له‌ عێراق له‌ جێ به‌جێ کردنى رێکه‌وتننامه‌ى دوولایه‌نه‌ له‌گه‌ل رژیم ده‌ستیان دایه‌ جینایه‌تێکى بێ به‌زییانه‌، که‌ بێ گومان به‌رپرسان و ئه‌نجام ده‌رانى ئه‌و جینایه‌ته‌ دژى ئینسانیه‌ ده‌درێنه‌ دادگا نیوده‌وڵه‌تیه‌کان. بلاو بوونه‌وه‌ى به‌شێک له‌ فیلم ووێنه‌کانى پێوه‌ندار به‌ هێرشى درندانه‌ بۆ سه‌ر دانیشتوانى بێ دیفاع و بێ چه‌ک له‌ شارى ئه‌شره‌ف، توره‌یى جیهانى له‌ دژى رژیمى ئێران و به‌کرێگیراوانى لێ که‌وته‌وه‌. به‌هۆى مقاومه‌تى که‌م وێنه‌ى خوشکان وبرایانتان له‌ شارى ئه‌شرف، هه‌زاران که‌س له‌ هاونیشتمانان و خه‌ڵکى شرافتمه‌ندى جیهان و ژماره‌یه‌ک له‌ لایه‌نه‌سیاسى و ناوه‌نده‌کانى پارێزى مافى مرۆڤـ ، دیفاعیان له‌ دانیشتوانى ئه‌شرف کرد. له‌و پێوه‌نده‌دا هه‌وڵه‌ پاک و هه‌ڵویستى نیشتمان خۆشه‌ویستانه‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و پایه‌دارى ئه‌و سازمانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر پیلانه‌کانى رژیم، جێگه‌ى پێ زانیین و رێزه‌
خوشکان وبرایانى به‌رێز
دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ چاره‌نووسى رژیم بێجگه‌ له‌ رووخان هیچى دیکه‌ نیه‌. هه‌ول ومه‌رجى رژیمى ئاخوندى له‌ نوقته‌ى گۆرانى بێ گه‌رانه‌وه‌ و دیارى بوونى چاره‌نووسى تێ په‌رى کردوه‌ و ته‌نانه‌ت سه‌رکوتى وه‌حشیانه‌، نه‌ته‌نیا ده‌ردى رژیمى چاره‌سه‌ر نه‌کردوه‌، به‌ڵکو پشتیوانى جیهانى بۆ خه‌ڵکى ئێران و داوا ره‌واکانى راکێشاوه‌. هه‌روه‌ک ئه‌زموونى ٣٠  ساڵى رابردوو نیشانى داوه‌، ئه‌وه‌ خه‌ڵکى ئێران له‌ رۆژهه‌لات بۆ رۆژ ئاوا، له‌ باکور بۆ باشور چاره‌نووسى خۆیان دیارى ده‌که‌ن . خه‌ڵکى ئێران بریارى داوه‌ که‌ ده‌سه‌لاتى زه‌وت کراوى له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فقیه‌ به‌پشتیوانى ره‌شیدترین رۆڵه‌کانى وه‌ربگرێته‌وه‌. جارێکى دیکه‌ ئاره‌زوى سه‌رکه‌وتن بۆ سازمانى خه‌باتى، خۆراگرو تێکۆشه‌ر ده‌که‌ین و باوه‌رمان وایه‌ خوشکان و برایانمان له‌ سازمانى خه‌بات وه‌ک هه‌میشه‌ له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستیان له‌ سه‌ر پێوه‌ندى به‌ جولانه‌وى سه‌رانسه‌رى پێ داده‌گرنه‌وه‌ و ئه‌و رێگه‌یه‌ به‌ شانازیه‌وه‌ درێژه‌ پێ ده‌ده‌ن.
سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران
٤ى خه‌رمانان ١٣٨٨ کوچى خۆرى


15 سال و 2 ماه و 18 روز و 21 ساعت و 23 دقیقه پیش از این

په‌یامى پیرۆزبایى سازمانى موجاهیدن خه‌لقى ئێران به‌بۆنه‌ى ٢٩هه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌باته‌وه‌

په‌یامى پیرۆزبایى سازمانى موجاهیدن خه‌لقى ئێران به‌بۆنه‌ى ٢٩هه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌باته‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن