خراپ بوونى حاڵى سێ بارمته و رێگرى له چوونى سووته‌مه‌نى بۆ شارى ئه‌شره‌ف
به پێى راگه‌یێندراوێکى شۆراى ملى مقاومه‌ت، رۆژى پێنجشه‌ممه ١٢ى خه‌رمانان، حاڵى سێ که‌س له به‌بارمته گیراوه‌کان، به ناوه‌کانى مێهدى زار‌ع،
مشفق کنگى و ره‌حمان حه‌یده‌رى له سی و هه‌شته‌مین رۆژدا رووى له خراپ بوون کردووه.
به‌و پێیه مێهدى زراع به هۆى کێشه‌ى چاو پێویستى به سیتى ئه‌سکن هه‌یه. مشفق کنگى به هۆى ده‌ردى سینه ده‌بێ زوو عه‌کسبه‌ردارى لێ بکرێ. ره‌حمان حه‌یده‌رى له کاتى هه‌ستاندا به هۆى سه‌رگێژه‌وه که‌وتووه و بێ هۆشه. هه‌ر سێ که‌س پێویستیان به چاودێرى و ناردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌مریکاییه‌کان هه‌یه که ده‌وڵه‌تى عێراق خۆى له‌و کاره ده‌بوێرێ.
هه‌روه‌ها تانکرێک سووته‌مه‌نى که به خه‌رجى دانیشتوانى ئه‌شره‌ف کر٠دراوه دوو شه‌وه له ده‌رگاى ئه‌شره‌فدا ر٠اگیراوه و هێزه عێراقیه‌کان رێگه‌ى چوونه ژووره‌وه‌ى پێ ناده‌ن. سه‌رۆک وه‌زیرى عێراق گووتوویه‌تى دانیشتووانى ئه‌شره‌ف پێویستیان به سووته‌مه‌نى نیه. ئه‌وه له کاتێکدایه که به‌شى ئاو‌و و ژنرتۆره‌کانى ئاو‌و و برقى قرارگاکه و هێزه‌کانى عێراقیش پێویستى به سووته‌مه‌نى هه‌یه.
له‌لایێکى دیکه‌وه به‌هانه‌گرتنى ده‌وڵه‌تى عێراق به هۆى به‌رده‌وامى گیرانى ٣٦ بارمته‌کراوه‌کان که به شێوه‌ى ناقانوونى به‌رگه‌ى هاتنه ناو عێراقیان له ٢٣ ساڵ ساڵ له‌وه پێش هه‌روا به‌رده‌وامه. له حاڵێکدا کۆپى کارتى هۆویته‌که‌یان و کارتى تایبه‌تى (که‌سانى پارێزراو له‌لایه‌ن کونوانسیونى چواره‌مى ژنێڤ) که ٥ ساڵ له‌وه پێش له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه بۆیان کراوه، پێشکه‌ش به دادگا کراوه.