٣٤٠ رۆژنامه‌نووس داواى ئازادى رۆژنامهوانهگیراوهکان ده‌که‌ن
ده‌یان رۆژنامه‌وان له نامه‌یێکدا بۆ دادستانى نوێى رژیم له تاران داواى ئازادى بێ مه‌رجى رۆژنامه‌وانه گیراوه‌کان، لابردنى راگرتنى راگهیێنهکان و هه‌ڵگرتنى پلۆمى ده‌فته‌رى ئه‌نجومه‌نى سینفى رۆژنامه‌وانان له ئێرانیان کردوه.
له‌و نامه‌دا که له‌لایه‌ن ٣٤٠ رۆژنامه‌وانانه‌وه ئیمزا کراوه به دهربر٠ینى داخ و په‌ژاره له‌وه‌ى که له سالانى ر٠ابردوودا به‌رێوه‌به‌رانى دادستانى تاران له‌گه‌ڵ بێ باوهر٠ى و هه‌ڵسووکه‌وتى خراپ له به‌رانبه‌ر راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى دا کاریان کردوه و حوکمى وه‌ک (داخرانى چاپه‌مه‌نى به پشت به‌ستن به قانوونى ١٣٣٩ که تایبه‌ته به تاوانبارانى مه‌ترسیدار) و گیرانى ده‌یان که‌س له رۆژنامه‌نووسان به بیانووى جۆراوجۆر، وه‌ک هه‌نگاوه‌کانى دادستانى تاران، ئیشاره کراوه.
رۆژنامه‌وانان له‌و نامه‌دا به ته‌ئکید به‌وه‌ى که له هه‌ل و مه‌رجى ئێستاى وه‌لاتدا هیچ پاساوێک نیه بۆ گرتنى ژماره‌یێکى زۆر له رۆژنامه‌نووسان و ئه‌و گرتنانه ئه‌ساسى قانوون‌یان نیه. هه‌روه‌ها بۆ دادستانى نوێى رژیمیان نووسیوه ئازادى بێ مه‌رجى ته‌واوى رۆژنامه‌وانانى زیندانى له سه‌ره‌کى ترین ویسته‌کانیانه.