ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی کۆبوونه‌ه‌وکانى خۆى سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم ده‌ست پێ کرد
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه ٧ى سیپتامبر ١٦ى خه‌رمانانى ١٣٨٨، ٣٥ وه‌لاتى ئه‌ندام له شۆراى حوکامى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی کۆبوونه‌وه ده‌وره‌ییه‌کانى خۆیان ده‌ست پێ ده‌که‌نه‌وه
که بۆ ماوه‌ى یه‌ک حه‌وتوو به‌رده‌وام ده‌بێ و چاوه‌روان ده‌کرێ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم به‌تایبه‌ت له سه‌ر تاوانبارکردنى رژیم بۆ دروست کردنى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی باس و ووتووێژ ده‌کرێ.
ئه‌و کۆبوونه‌وانه له کاتێکدایه که هێندێ له وه‌لاتانى رۆژئاوایی به‌تایبه‌ت فه‌رانسه محه‌مه‌د ئه‌لبرادعى سه‌رۆکى ناوه‌ند که له مانگى نوامبردا کاره‌که‌ى ته‌واو ده‌بێ، به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که به‌ڵگه‌ى تایبه‌ت به چالاکیه‌کانى رژیم بۆ وه‌ده‌ست هێنانى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی پێشکه‌ش به شۆراى حوکام نه‌کردوه.
ئه‌و تاوانبار کردنه پێوه‌ندى هه‌یه به لێکۆڵینه‌وه‌ى نیزامى رژیم، که به‌و پێیه ئه‌مریکا له‌و باوهر٠هدایه که به‌ڵگه‌ى له باره‌ى هه‌وڵ یان نیه‌تى رژیم سه‌باره‌ت به دروست کردنى چه‌ک و چۆڵى نیزامى پێشکه‌ش به ناوه‌ند کردوه.
له ساڵى ٢٠ ٠ ٥ دا به‌رپرسانى ئه‌مریکایی ناوه‌ندیان ئاگادار کرده‌وه که ده‌زگایێکى کۆمپیوتێرى (لاپ تاپ) یان به ده‌ست هێناوه که هه‌ڵگرى سه‌دان لاپه‌ره‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى رژیمى ئێران بۆ دروست کردنى کلاوه‌ى ناوکه‌یی و ئه‌و شوێنانه‌ى دیارى کراون بۆ تاقى کردنه‌وه‌ى کلاوه‌ى ناوکه‌ییه‌کانه.