رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داواى کرد به‌دواداچوون به ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌فغانستان بکرێ
رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داواى له به‌رپرسانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌فغانستان کرد که سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنى ساخته‌کارى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌و وه‌لاته به‌دواداچوون بکرێ.
کاى ئایدى، نێردراوى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر باسى ساخته‌کارى له بنکه‌کانى هه‌ڵبژاردن بسه‌لمێ، به‌رپرسانى کومسیونى هه‌ڵبژرادن و کومسیونى به‌دواداچوونى شکایه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کان، ده‌بێ ده‌نگى ئه‌و جۆره بنکانه نه‌بژێرن.
ئه‌و قسانه له کاتێکدا ده‌کرێن که سه‌فیرى ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان و به‌رپرسێکى پله‌به‌رزى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شه‌وى دوو شه‌ممه ١٦ى خه‌رمانان چاویان به حامید کهرهزاى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌فغانستان که‌وتووه و سه‌باره‌ت به نیگه‌رانى سه‌باره‌ت به شێوه‌ى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌کان ووتووێژیان کردوه.
له کاتێکدا که ئاکامى زیاتر له حه‌فتا له سه‌دى بژاردنى ده‌نگه‌کان رگهیێندراوه کهرهزاى له پێش پاڵێوراوانى دیکه‌وه‌یه.