لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی ر٠اپۆرتى خۆى سه‌باره‌ت به ئێران پێشکه‌ش به رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی راپۆرتى خۆى سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له ئێران پێشکه‌ش به رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد.
ئه‌و راپۆرته له حه‌وته‌مین کۆبوونه‌وه‌ى گروپى کارى (شۆراى مافى مرۆڤ)ى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، لێکده‌درێته‌وه.
ئه‌و شۆرایه له مانگى فوریه (رێبه‌ندان)ى داهاتوو پێداچونه‌وه ده‌کا به هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له جیهان.
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و راپۆرته‌ى خۆیدا بابه‌تى جۆراوجۆرى پێشێلکارى مافى مرۆڤ له ئێرانى باس کردوه و به بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که ئێران یه‌کێک له‌و وه‌لاتانه‌یه، مه‌نشوورى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مه‌ده‌نى و سیاسى ئیمزا کردوه.