خۆبواردنى ده‌وڵه‌تى مالکى له ئازادى بارمته‌کانى ئه‌شره‌ف هه‌نگاوێکى جینایه‌تکارانه‌یه
هه‌یئه‌تى عه‌ره‌بی دیفاع له ئه‌شره‌ف به ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک خۆبواردنى ده‌وڵه‌تى مالکى له به‌رێوه‌بردنى حوکمى دادوه‌رى بۆ ئازاد کردنى ٣٦ بارمتهکهى ئه‌شره‌فى به هه‌نگاوێکى
جینایه‌تکارانه زانى و زایادى کردوه هه‌وڵ ده‌دا له‌و پێوه‌نده‌دا داوایێکى نێوهنتهوهیی له سه‌ر تۆمار کا.
دادگاى خالص حوکمى دادوه‌رى بۆ ئازادى ٣٦ بارمتهگیراوهکه ده‌رکرد به‌لام ئه‌م حوکمه تا ئێستا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ده‌زگای به‌رێوه‌به‌رى عێراقه‌وه کارى پێ نه‌کراوه و ئه‌و ٣٦ بارمته‌یه تا ئێستا له بنکه‌ى پۆلیسى خالص دان.
هۆى بهرێوهنهبردنى حوکمى دادگا سه‌باره‌ت به ئازاد کردنى بارمته‌کان به پێچه‌وانه‌ى قانونى بنه‌ره‌تى عێراق و په‌یمان نامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و مافى مرۆڤ و پێشێلى ئازادى و سه‌رکوتى ماف، کاردانه‌وه‌ى نێوخۆیى و نێونه‌ته‌وه‌یی به دواوه ده‌بێ.