یه‌کیه‌تى ئوروپا داواى کرد حوکمى ئێعدامى مێرمندالان له ئێران ر٠اگیرێ
یه‌کیه‌تى ئوروپا جارێکى دیکه داواى له رێبه‌رانى رژیم کرد به پێ به‌ندى به به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان، به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئێعدامى مێرمنالان بێهنود شوجاعى، ره‌زا پاداشى و حوسه‌ین حه‌قى ر٠اگرن.
له به‌شێک له‌و راگه‌یێندراوه‌ى سه‌رۆکى یه‌کیه‌تى ئوروپادا، له‌گه‌ڵ ئیشاره به ئه‌ندامێتى رژیم له کونوانسیۆنى مافى مرۆڤ، هاتووه: ئێران ده‌بێ وه‌ک ئه‌ندامێکى کنوانسیۆنى مافى مندالان، و رێز له به‌نده‌کانى مافى مندالان بگرێ.
یه‌کیه‌تى ئوروپا ده‌ڵێ: هه‌ر دوو کنوانسیونهکه که ئێران ئیمزاى کردوه ئێعدامى مندالان یان که‌سانێک که کاتى ئه‌نجام دانى تاوان له ژێر ته‌مه‌نى قانوونیهوهن، قه‌ده‌غه کردوه.