جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چاوخشاندنێک به‌سه‌ر بارودۆخى سیاسی ئێران له‌دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى

چاوخشاندنێک به‌سه‌ر بارودۆخى سیاسی ئێران له‌دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى

سه‌روه‌ر محمدى
ئاکامى شانۆی هه‌ڵبژاردنى ده‌وره‌ى ده‌هه‌مى سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئاخوندى و به‌دواى ئه‌ودا ده‌ربر٠ینى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى خه‌ڵکى بێزار له‌و رژیمه‌ به‌ باشی ده‌ریان خست له‌لایێک ئه‌و رژیمه‌ تا چه‌نده‌ سه‌رکوتگه‌ر و در٠نده‌یه‌ و له‌لایێکى دیکه‌شه‌وه‌ خه‌ڵک چه‌نده‌ ئاماده‌ى شۆر٠شه‌ و هیوایان بوونى حکوومه‌تێکى ئازاد و دیموکراتیکه‌.

ئه‌مجاره‌ش به‌شێک له‌ خه‌ڵکى ئێران وه‌کوو جاره‌کانى پێشوو هه‌ڵبژاردنیان بایکۆت کرد و به‌شێکى تریش ئه‌گه‌ر ده‌نگیشیان دابێت، ده‌نگیان به‌ نه‌ویستنى ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا که‌ حکوومه‌ت له‌ ٣٠  ساڵى رابردوودا گرتبوویه‌ پێش. یان کوردگووته‌نى له‌ترسی ئاگر پاڵیان وه‌مارى دابوو. ئه‌وجاره‌ش ئه‌حمه‌دى نژاد هه‌رچه‌ند رێژه‌یێکى زۆر که‌مترى له‌ دوو پاڵێوراوى به‌ناو ئیسلاحخوازه‌کان وه‌ده‌ست هێنا، به‌لام بۆ جارى دووهه‌م به‌پێچه‌وانه‌ى راى خه‌ڵک به‌ سه‌رۆک کۆماری رژیمى ئاخوندى دیاری کرایه‌وه‌. هه‌ر چه‌ند ئه‌حمه‌دى نژاد له‌لایه‌ن رێبه‌رى ئێران عه‌لی خامنه‌ئی پشتیوانیی لێده‌کرا و ناوبراو به‌ئاشکرا ـ وه‌ک له‌ سه‌ردانى بۆ کوردستان بینیمان ـ ته‌بلیغی بۆ ده‌کرد، له‌لایێکى دیکه‌شه‌وه‌ هه‌موو راگه‌یێنه‌ حکوومیه‌کان وه‌کوو رۆژنامه‌ و ته‌له‌فزیۆن و سایته‌کانى ئینترنێت و.... به‌ قازانجى ئه‌حمه‌دى نژاد کاریان ده‌کرد و هه‌روه‌ها سوپاى پاسدارانى رژیم و سه‌رجه‌م هێزه‌ نیزامیه‌کانى ئیدئۆلۆژیک به‌ته‌واوى مانا به‌ قازانجى ئه‌حمه‌دى نژاد کاریان ده‌کرد. رژیم له‌پێناو دانانه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد هه‌وڵى زۆری دا و ته‌نانه‌ت به‌ دانى پووڵ و وه‌عد و به‌ڵێنیی جۆراوجۆر، ماڵ به‌ ماڵ ده‌گه‌ر٠ان. به‌و حاڵه‌ش ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ راستیدا که‌مترین ده‌نگى وه‌ده‌ست هێنا و نه‌یتوانى به‌ربه‌ره‌کانیی خه‌ڵکى نه‌یار به‌ حکوومه‌ته‌ پر٠له‌شکسته‌که‌ى بکات. به‌لام ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کان و دیموکراسی بۆ رژیم قه‌بووڵ نه‌کرا و ئه‌حمه‌دى نژادیان به‌ سه‌رۆک کۆمار راگه‌یاند. رژیم له‌سه‌ره‌تادا هه‌موو هه‌وڵێکى بۆ ئه‌وه‌ بوو خه‌ڵک بۆسه‌ر سندووقه‌کانى ده‌نگدان راکێشێ و وێنه‌یه‌کى نماییشی له‌ دیموکراسی بۆ هه‌ڵبژاردن نیشانى دونیاى ده‌ره‌وه‌ بدات و مانۆرێکى ته‌بلیغیی پێوه‌ بکات. به‌لام هه‌ر وه‌ک رژیم ئاکامى راسته‌قینه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ قه‌بووڵ نه‌کرا، ئاوا خه‌ڵکیش به‌رپه‌رچى کۆدتاى رژیمیان داوه‌ و به‌ هه‌موو جیهانیان نیشاندا که‌ چیتر ژێر باری سته‌م و ناعه‌داڵه‌تى ناچن و له‌ ماف و داواکانى خۆیان ده‌ست هه‌ڵناگرن و سه‌رۆک کۆماری دیکتاتۆر و مورته‌جعیان قه‌بووڵ نیه‌.
راپه‌ر٠ینى خه‌ڵکى ئازادیخوازى ئێران ده‌سکه‌وتى گرینگى بۆ شۆر٠شى ئازادیخوازیی به‌دواوه‌ بوو و سه‌رنجى راى گشتیی جیهانى زیاتر بۆلاى خه‌باتى ئازادیخوازانه‌ى خه‌ڵکى ئێران راکێشا و هه‌روه‌ها پێگه‌ى رژیمى ئاخوندیی له‌ ناو کۆمه‌ڵگه‌ى جیهانیدا له‌رزۆکتر کرد و درزێکى وه‌هاشى خسته‌ ناو رێبه‌راتیی رژیم به‌ هه‌موو جه‌ناح و بیر و بۆچوونه‌کانیه‌وه‌ که‌ تازه‌ هیچ هێزێک ناتوانێ له‌سه‌ر یه‌ک سفره‌ کۆیان بکاته‌وه‌. هه‌ر وه‌ک ره‌فسه‌نجانى پێش به‌ر٠ێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌ ژێرنامه‌که‌یدا بۆ خامه‌نه‌ئی نووسیبوو:
سرچشمه‌ شاید گرفتن به‌ بیل چو پرشد نشاید گرفتن به‌ پیل
رژیم له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ ناو جه‌رگه‌یه‌وه‌ تووشی قه‌یرانێکى قووڵ بوو و ته‌نانه‌ت مه‌شروعیه‌تى رێبه‌رى رژیمیش بۆ یه‌که‌مین جار له‌ ته‌مه‌نى سی ساڵه‌ى خۆیدا له‌لایه‌ن ئاخوندانى ده‌سه‌لاتداره‌وه‌ هاته‌ ژێر پرسیار. به‌لام رژیم وا هه‌ڵس و که‌وت و ته‌زاهور به‌ قوده‌ره‌ت ده‌کا وه‌ک ئه‌وه‌ى که‌ که‌س له‌ کێشه‌کانى ناوخۆی ئێران ئاگادار نه‌بێ.
بێ شک ئه‌و فر٠و و فیشالانه‌ى که‌ رژیمى ئێران بۆ خۆبه‌زل نیشاندان به‌ دونیاى ده‌ره‌وه‌ ده‌یکات، شتێکى زۆر لاوازه‌ و دونیاى ده‌ره‌وه‌ى پێ ناترسێ، به‌تایبه‌ت که‌ زۆرینه‌ى وه‌لاتانى نه‌یارى رژیمى ئێران خاوه‌نى پێشکه‌وتووترین هێزى نیزامین. هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌کانى رژیم له‌ناوخۆشدا کر٠یارى نیه‌ و خه‌ڵک پشتیوانى له‌ سیاسه‌ته‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌کانى رژیم ناکه‌ن. به‌تایبه‌ت له‌ ٤ ساڵى رابردوودا کارکردى حکوومه‌ت به‌تایبه‌ت به‌ سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى ئابوورى و هه‌ر٠ه‌شه‌ و لاساریه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد و په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیم، جگه‌ له‌ ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگاى جیهانى و دۆر٠ان شتێکى دیکه‌ى بۆ خه‌ڵکى ئێران به‌دیاری نه‌هێنا. ئه‌وه‌ له‌حاڵێکدا بوو که‌ هه‌م خه‌ڵکى ئێران و هه‌م دونیاى ده‌ره‌وه‌ ـ به‌ پاخۆشبوون یان پاناخۆشبوون ـ له‌ ٤ ساڵى رابردوودا ئه‌حمه‌دى نژادیان به‌ سه‌رۆک کۆمارى ره‌سمیی ئێران قه‌بووڵ بوو. به‌لام له‌ ٤ ساڵى داهاتوودا حکوومه‌تى ئه‌حمه‌دى نژاد، ته‌واویه‌تى رژیم چ له‌ناوخۆ و چ له‌ ده‌روه‌ى وه‌لات له‌گه‌ڵ کێشه‌ى مه‌شرووعیه‌ت به‌ره‌ور٠وو ده‌کا و ده‌بێ چاوه‌ر٠وانى شکست و دۆر٠انى زیاترى رژیم و ته‌حریمى ئابوورى زیاتر له‌لایه‌ن وه‌لاتانى جیهان به‌تایبه‌ت رۆژئاوا بین. له‌ناوخۆی وه‌لاتیشدا ئیتر خه‌ڵک له‌ پێشێلکاریه‌کانى رژیم خۆش نابن و له‌ هه‌ر بۆنه‌ و مه‌راسمێکدا که‌ هه‌لیان بۆ بر٠ه‌خسێ بیزاریی خۆیان له‌و رژیمه‌ ده‌رده‌بر٠ن.

15 سال و 2 ماه و 12 روز و 9 ساعت و 56 دقیقه پیش از این

چاوخشاندنێک به‌سه‌ر بارودۆخى سیاسی ئێران له‌دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى

چاوخشاندنێک به‌سه‌ر بارودۆخى سیاسی ئێران له‌دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن