ئه‌مریکا: ئێران نزیک بۆته‌وه له دروست کردنى چه‌کى ئه‌تۆمى
نوێنه‌رى ئه‌مریکا له ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی رایگه‌یاند که رژیمى ئێران نزیک بۆته‌وه له وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی له رێگه‌ى که‌ڵک وه‌رگرتن له ئورنیۆمى خهزێنهکراو.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندنه‌ى ئه‌مریکا، نوێنه‌رى وه‌لاتانى فه‌رانسه، ئاڵمان و بریتانیا رۆژى چوارشه‌ممه ١٨ى خه‌رمانانى ١٣٨٨ له کۆبوونه‌وه‌ى شۆراى حوکامى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی گووتیان: نه‌بوونى هاوکارى روون و ته‌واوى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده به مه‌به‌ستى روون بوونه‌وه‌ى ناوه‌رۆکى به‌رنامه‌ى ناوکهیهکهى هیچ پاساوێکى نیه.
نوێنه‌رانى ئه‌و وه‌لاته له کۆبوونه‌وه‌ى شۆرا ٣٥کهسیهکهى حوکامى ناوهندله ویه‌ن زیادیان کرد: هه‌ڵسووکه‌وتى ئێران ته‌نیا شک و گوومان له باره‌ى به‌رنامه ناوکه‌یی ئه‌و وه‌لاته زیاد ده‌کا.
ئه‌و وه‌لاتانه داوایان له رژیمى ئێران کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگهچارهیێکى دیپلۆماتیک سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له روو له ووتووێژی مانادار بکا.