ژماره‌ى تووشبووان به هه‌لامه‌تى به‌راز له ئێران گه‌یشته ٣٥٧ که‌س
ژماره‌ى تووشبوان به نه‌خۆشى مه‌ترسیدارى هه‌لامه‌تى به‌راز له ئێران له زیاد بووندایه. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیسنا،
محه‌ممه‌د مێهدى گۆیا، سه‌رۆکى ناوه‌ندى به‌رێوه‌به‌رى خه‌بات دژ به نه‌خۆشیه گشتگیره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رژیم، به ئیشاره به زیاد بوونى تووشبووان به نه‌خۆشى گووتى: به ناساندنى ٢٩ که‌سى دیکه ژماره‌ى تووشبوان له حه‌وتووى رابردوو گه‌یشتۆته ٤٣ که‌س.
یه‌که‌مین تووشبوو به نه‌خۆشى هه‌لامه‌تى به‌راز له ٢٦ى جۆزه‌ردانى ئه‌م ساڵدا ناسێندرا و تا ئێستا به لانى که‌مه‌وه مردنى ١ که‌س به هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه له ئێران ته‌ئید کراوه.
راگه‌یێنه‌کانى رژیم به زۆر له به‌کارهێنانى هه‌لامه‌تى به‌راز خۆده‌بوێرن و ئه‌و نه‌خۆشیه به (هه‌لامه‌تى جۆرى A) ناو ده‌به‌ن.