جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى ئازادى دوکتور محه‌ممه‌د مه‌له‌کى کرد

رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى ئازادى دوکتور محه‌ممه‌د مه‌له‌کى کرد

له‌ بانگه‌وازى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی دا هاتووه‌: دوکتور محه‌ممه‌د مه‌له‌کى زانستگایێکى ٧٦ سالان و سه‌رۆکى پێشووى زانستگاى تاران گیرا،

ئه‌و که‌ که‌سایه‌تیێکى سه‌ربه‌خۆیه‌، سالانێکى ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تى ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌گرێ.
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ده‌ربر٠ینى نیگه‌رانى له‌ هه‌ل و مه‌رجى ته‌ندروستى دوکتور مه‌له‌کى ته‌ئکیدى کرده‌وه‌، دوکتور مه‌حممه‌د مه‌له‌کى له‌ کاتى گیرانى دا بارى ته‌ندروستى ته‌واو نه‌بووه‌ و گوایه‌ به‌ هۆى نه‌خۆشیێکى جیددیه‌وه‌ بێهێز بووه‌. ناوبراو به‌هۆى ده‌ردى زۆره‌وه‌ به‌ بێ کۆمه‌ک نه‌یتوانیوه‌ به‌رێدا بر٠وا. له‌ هه‌مانکاتدا ناوبراو ئازارى سه‌ره‌تانى پروستات، لێدانى دڵ به‌ نارێکى و نه‌خۆشى قه‌ند ده‌کێشێ. له‌ کاتى گرتنى دا رێگه‌ى پێ نه‌درا ده‌رمانه‌کانى له‌گه‌ڵ خۆى ببات. به‌رپرسانى رژیمى ئێران به‌ زۆرى له‌ ئاسانکارى نه‌کردن بۆ خزمه‌تگوزارى پزیشکى، وه‌ک دانى ده‌رمان و یان دواخستنى دانى ده‌رمان به‌ گیراوه‌کان وه‌ک هۆیێکى فشار بۆ سه‌ر زیندانیه‌کان به‌کار دێنێ.
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى له‌ هه‌موو ئه‌ندامانى خۆى و خه‌ڵکى ئازادیخواز کردوه‌ که‌ داواى ئازادی به‌ په‌له‌ى دوکتور محه‌ممه‌د عه‌لى مه‌له‌کى له‌ به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئه‌وین بکه‌ن.

15 سال و 2 ماه و 11 روز و 10 ساعت و 7 دقیقه پیش از این

رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى ئازادى دوکتور محه‌ممه‌د مه‌له‌کى کرد

رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى ئازادى دوکتور محه‌ممه‌د مه‌له‌کى کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن