رژیم بۆ کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رانى وه‌لاتانى ده‌رووبه‌رى ده‌ریاى خه‌زه‌ر بانگ نه‌کراوه
مه‌نووچێهرى موته‌کى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیم له کاردانه‌وه به به‌رنامه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رانى روسیه، ئازه‌ربایجان، تورکه‌منستان و قزاقستان که بر٠یار وایه به‌م زووانه له ئه‌کتائوى قزاقستان پێک بێ، ئه‌و کاره‌ى به پێچه‌وانه‌ى رێکه‌وتننامه‌کانى پێشوو ناوبرد.
وه‌لاتانى ده‌رووبه‌رى ده‌ریاى خه‌زه‌ر له کاتى رووخانى یه‌کیه‌تى شووره‌وى و پێکهاتنى وه‌لاتانى تازه له ده‌رووبه‌رى ئه‌و ده‌ریایه خه‌ریکى ووتووێژ له‌باره‌ى شێوه‌ى دابه‌ش کردنى سه‌رچاوه‌کانى له‌وانه نه‌وت و گاز بوون که تا ئێستا ئاکامى نه‌بووه.
به پێى رێکه‌وتننامه‌یێک که له نێوان روسیه و کۆماره تازه سه‌ربه‌خۆکانى دواى رووخانى یه‌کیه‌تى شووره‌وى دا بوو، ئه‌و کۆمارانه سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌بردنى رێکه‌وتننامه‌کانى کاتى ئێران و شووره‌وى له‌باره‌ى ده‌ریاى خه‌زه‌ر پێ به‌ند بوون.
رێکه‌وتننامه‌یێکى دیکه که له نێوان ٥ وه‌لاتى ده‌وروبه‌رى ده‌ریاى خه‌زه‌ر ئیمزا کرا، به‌شدارى و کۆک بوونى هه‌ر پێنج وه‌لات سه‌باره‌ت به هه‌ر جۆره رێکه‌وتنێک له‌باره‌ى مافى خاوه‌ندارێتى ده‌ریاى خه‌زه‌ر.
به‌و پێیه هه‌ر رێکه‌وتننامه‌یێک به بێ ئاماده بوونى هه‌موو وه‌لاتانى ده‌رووبه‌رى ده‌ریاى خه‌زه‌ر بێ، بایه‌خى نابێ.به‌لام له دواى ئه‌وه‌ى که روسیه و قه‌زاقستان و ئازه‌ربایجان به هاندانى روسیه رێکه‌وتننامه‌ى دوو و سێ لایه‌نه‌یان ئیمزا کرد، به کرده‌وه رێکه‌وتنى وه‌لاتانى ده‌ورووبه‌رى ده‌ریاى خه‌زه‌ر له باره‌ى ئاماده‌بوونى هه‌موو وه‌لاتان شکێندرا.
به‌و حاڵه‌ش ٥ وه‌لاتى قه‌راخى ده‌ریاى خه‌زه‌ر به پێکهێنانى کارى گروهى که تا ئێستا کۆبوونه‌وه‌ى رێک و پێکیان له پێته‌ختى وه‌لاته‌کانیان به‌رێوه‌بردوه، هه‌وڵیان داوه پێوه‌ندیه‌کانى خۆیان بۆ گه‌یشتن به رێکه‌وتنێک له باره‌ى که‌ڵک وه‌رگرتن له ناوده‌ریا و سه‌رچاوه گرینگه‌کانى، به‌رده‌وام بن.
تا ئێستا ریبه‌ران و سه‌رۆک کۆماره‌کانى ٥ وه‌لاتى ده‌رووبه‌رى ده‌ریاى خه‌زه‌ر جارێک له عیشق ئابادى پێته‌ختى تورکه‌منستان و جارێک له تاران کۆبوونه‌وه به‌لام ئێران له سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى وه‌لاتانى ده‌ورووبه‌ر که له قه‌زاقستان به‌رێوه ده‌چێ، لابراوه.
وادیاره له دواى رووداوه‌کانى ناوخۆى ئێران له دواى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیم، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژیمى ئێرانیش له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ى نوێ چ له ناوچه‌که و چ له جیهاندا بهرهور٠ووه.
بانگ نه‌کردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیم بۆ به‌شدارى له کۆبوونه‌وه‌ى رێبه‌رانى وه‌لاتانى ده‌ریاى خه‌زه‌ر له قه‌زاقستان، له کاتێدایه که سه‌ردانى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ لیبى به مه‌به‌ستى به‌شدارى له کۆبوونه‌وه‌ى سالانه‌ى یه‌کیه‌تى ئافریقا و سه‌ردانى مه‌نووچێهر موته‌کى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیم بۆ ئیتالیا هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
هه‌ر چه‌ند هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌ردانى به‌رپرسانى رژیم بۆ لیبى و ئیتالیا ده‌ست پێکى ده‌ورێکى نوێى پێوه‌ندى رژیم له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى ئافریقایی و ئوروپایی ده‌رده‌خست، به‌لام به لابردنى ئێرن له کۆبوونه‌وه‌کانى رێبه‌رانى خه‌زه‌ر، ده‌توانێ ده‌رخه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى فشاره‌کان بۆ سه‌ر ئه‌و رژیمه بێ له پێوه‌ندیه ناوچه‌یی و بگره مه‌سه‌له‌یێکى وه‌ک ده‌ریای خه‌زه‌ر که به‌شێکه له ئێران.
به باوهر٠ى چاودێرانى سیاسى ئێران و کارناسانى نێونه‌ته‌وه‌یی، لادرانى ئێران له بابه‌تگه‌لێک که پێوه‌ندى هه‌یه به مه‌سه‌له‌ى ده‌سه‌لاتدارى و خاکى ئه‌م وه‌لاته، ده‌توانێ ر٠وویێکى لاواز له‌و رژیمه نیشان بدا و هه‌لى نوێ بۆ فشارى زیاتر بۆ سه‌رى بره‌خسێنێ.