ووتووێژه نهێنیه‌کانى نه‌تانیاهوو له باره‌ى رژیمى ئێران له روسیه
ر٠اپۆرتهکان له ئیسرائیل باس له‌وه ده‌که‌ن که بینیامین نه‌تانیاهوو سه‌رۆک وه‌زیرى ئه‌و وه‌لاته، رۆژى دووشه‌ممه ٧ى سیپتامبرى ٢٠ ٠ ٩، بۆ ووتووێژ له‌باره‌ى سات‌و سه‌وداى نیزامى روسیه له‌گه‌ڵ رژیم، سهفرهێکى نهێنى بۆ روسیه هه‌بووه.
ده‌فته‌رى نه‌تانیاهوو نه‌یوویستووه ئه‌و هه‌واڵه ته‌ئید یان ره‌د بکاته‌وه و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیه‌ش له‌و باره‌وه هیچ لێدوانێکى نه‌داوه. ده‌فته‌رى سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل ته‌ئکیدى کردوه که ناوبراو له چه‌ند حه‌وتووى رابردوودا چاوى به دامهزراوهیێکى ئه‌منیه‌تى که‌وتووه.
ئه‌و راپۆرتانه چه‌ند رۆژ دواى ئه‌وه بلاو بوونه‌ته‌وه که راگهیێنهکانى رۆژئاوا و روسیه رایانگه‌یاند که هێزه‌کانى رێکخراوى زانیارى و ئاسایشى ئیسرائیل له راگرتنى کهشتیێکى روسیه له ناو ئوقیانووسى سههۆڵبهستووى باکووردا ده‌ستیان هه‌بووه.
ئه‌م که‌شتیه بارهه‌ڵگره له کاتى سهفرى له فیلاندهوه بۆ ئه‌لجه‌زایر ماوه‌یێک دیار نه‌ما، به پێى هێندێ له چاپهمهنیهکانى ئیسرائیل دیار نه‌مانى ئه‌و که‌شتیه پێوه‌ندى هه‌یه به سه‌فه‌ره‌که‌ى نه‌تانیاهوو بۆ روسیه.
ده‌وڵه‌تى روسیه له دواى ماوهیێکى زۆر رایگه‌یاند که ئه‌و که‌شتیه هه‌ڵگرى دار بووه و هۆى دیار نه‌مانى، دزین بووه که له دواى به‌دواداچوون هێزه ده‌ریاییه‌کانى روسیه، کارمه‌نده‌کانى رزگار کران.
یه‌کێک له به‌رپرسه پلهبهرزهکانى نزیک له رێکخراوى زانیارى و ئاسایشى ئیسرائیل به بی بی سی گووتووه که ئه‌و که‌شتیه سیستمى دیفاعى دژه هێرشى هه‌وایی روسیهى بۆ ئێران ده‌برد.
ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلیه گووتى ووریایی به روسیه داوه که ئاگاداره ئه‌و که‌شتیه چیى تێدایه و ماوه‌ى پێویست به روسیه درا که پێش ئاشکرا کردن و ئابر٠وو چوون که‌شتیه‌که ر٠اگرێ.
به‌رپرسانى روسیه ئینکارى ئه‌و هه‌والانه ده‌که‌ن که باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و وه‌لاته له رێگه‌ى ئه‌و که‌شتیه‌وه مووشه‌کى بۆ رژیم ناردبێ. وه‌ک ده‌گووترێ ئیسرائیل بهڵگهگهلێکى نیشان داوه که ده‌رى ده‌خا که ئه‌و چه‌ک و چۆلانهى به رژیم فرۆشراوه، دراوه به حیزبولاى لوبنان.
هه‌روه‌ها چاپهمهنیهکانى ئیسرائیل ده‌ڵێن که نه‌تانیاهوو له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بووه که روسیه مووشه‌کى پێشکه‌وتووى زه‌وى به هه‌وا به رژیمى ئێران نه‌فرۆشێ. له‌و مووشه‌کانه ده‌توانرێ بۆ پارێزگارى له دامه‌زراوه ناوکه‌ییه‌کان که‌ڵک وه‌رگیرێ.
ئیسرائیل نیگهرانیێکى تایبه‌تى له‌باره‌ى چه‌ک و چۆڵى دژه هه‌وایی رژیم هه‌یه چوونکه ئه‌گه‌ر بر٠یار بدا بۆ بهرنگاربوونهى به‌رزه فر٠یهکانى ناوکه‌یی رژیم ده‌ست بداته هێرشى هه‌وایی، ئه‌و بژارده له ده‌ست ئه‌دا.