فه‌رانسه: ئێران وهلامى پرسیاره‌کانى پێوه‌ند به چالاکیه ناوکهییهکانى نه‌داوه‌ته‌وه
فه‌رانسه ده‌ڵێ: کۆمارى ئیسلامى وهلامى داواى ووتووێژى سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی نه‌داوه‌ته‌وه.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، له راگه‌یێندراوێکدا که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌وه بلاو بۆته‌وه، هاتووه: خاویه‌ر سولانا سه‌رۆکى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کیه‌تى ئوروپا له هه‌وڵدایه کۆبوونه‌وه‌یێک له‌گه‌ڵ تاران رێکخا.
فه‌رانسه پێى وایه ده‌بێ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه پێش کۆبوونه‌وه‌ى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌رێوه‌بچێ.