جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

که‌روبی فه‌رمانده‌ى سوپاى به‌ شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى جینایه‌ته‌کان تاوانبار کرد

که‌روبی فه‌رمانده‌ى سوپاى به‌ شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى جینایه‌ته‌کان تاوانبار کرد

مێهدى که‌روبی سکرتێرى گشتى حیزبی ئیعتیمادى نه‌ته‌وه‌یی، له‌ نامه‌یێکى سه‌رئاواڵه‌دا بۆ سه‌رۆکى دادگاى دادوه‌رى رژیم، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانى سوپاى پاسداران له‌ مه‌سه‌له‌ى دادوه‌ریدا ووریایی دا.

به‌ پێى ر٠اپۆرته‌کان، که‌روبی که‌ به‌ هۆى به‌دواداچوونى په‌ره‌وه‌نده‌ى کوژراوه‌کانى بشێویه‌کانى ئه‌م دواییه‌، له‌لایه‌ن باندى ناسراو به‌ ئوسولگه‌راوه‌ هێرشى کرایه‌ سه‌ر، له‌ نامه‌ی خۆیدا داواى له‌ ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم کردوه‌ رێگه‌ نه‌دا، پاسداره‌کان بیر له‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروبارى دادوه‌ریدا بکه‌ن.
ناوبراو له‌ به‌شێکى دیکه‌ى نامه‌که‌یدا په‌رده‌ى له‌ سه‌ر فه‌رمانى سوپا به‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رژیم داوه‌ که‌ به‌ ووته‌ى ئه‌و، پزیشکان رێگه‌یان پێ نه‌دراوه‌ به‌ڵگه‌ى پزیشکى به‌ برینداره‌کان بده‌ن. که‌روبی هه‌روه‌ها ته‌ئکیدى کرده‌وه‌ که‌ ئاماده‌ نیه‌ له‌ هه‌ڵوێستى خۆى پاشه‌کشێ بکا.

15 سال و 2 ماه و 9 روز و 10 ساعت و 15 دقیقه پیش از این

که‌روبی فه‌رمانده‌ى سوپاى به‌ شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى جینایه‌ته‌کان تاوانبار کرد

که‌روبی فه‌رمانده‌ى سوپاى به‌ شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى جینایه‌ته‌کان تاوانبار کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن