خوێندن به زمانى کوردى له تورکیه ده‌ستى پێ کرد
زمانى کوردى که تا ساڵى ١٩٩١ له تورکیه قه‌ده‌غه بوو بۆ یه‌که‌م جار له یه‌کێک له زانستگاکانى ئه‌و وه‌لاته خوێندرا. زانستگاى ئارتوکلو له ئوستانى ماردین
له باشوورى رۆژهه‌لاتى تورکیه به‌شى توێژینه‌وه‌ى کوردى به ته‌واوى ده‌ست پێ ده‌کا.
جوێ له زمانى کوردى زمانى دیکه‌ى وه‌ک فارسى و عه‌ره‌بی له دامه‌زراوه‌ى نوێى (دامه‌زرانى زمانه زیندوه‌کان له تورکیه) ده‌ست به کار ده‌بێ. په‌ره پێدانى زمانى کوردى یه‌کێک له سیاسه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیه‌یه بۆ کۆتایی هێنان به سالانى توندوتیژى له‌گه‌ڵ شۆرشگێر٠انى کورد.
له ژانویه‌ى رابردووش‌دا کاناڵێکى ته‌له‌فزیونى ٢٤ سه‌عاته به زمانى کوردى له تورکیه ده‌ستى پێ کرد. زیاتر له ٢٠ له‌سه‌دى خه‌ڵکى تورکیه کوردن. زۆربه‌ى کورده‌کان له باشوورى رۆژهه‌لاتى تورکیه ده‌ژین.
یوسف زیا ازکان به‌رپرسى هه‌یئه‌تى بارهێنانى به‌رزى تورکیه رۆژى پێنج شه‌ممه ١٩ى خه‌رمانانى ١٣٨٨، له ده‌ست پێکردنى کلاسى کوردى هه‌واڵى دا. ناوبراو ووتى ئامانج له‌م به‌رنامه ئه‌وه‌یه که که‌سانى زانستگایی فێرى زمانى که‌مینه‌کان بکرێن.
یه‌کیه‌تى ئوروپا داواى له تورکیه کردوه کارى زیاتر بۆ مافى فه‌رهه‌نگى کورده‌کان بکا. ئه‌و داوایه یه‌کێک له شه‌رته‌کانى یه‌کیه‌تى ئوروپا بۆ قه‌بووڵ کردنى تورکیه به ئه‌ندامێتى ئه‌و یه‌کیه‌تیه بووه.