جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌مریکا ئاسایشى شارى ئه‌شره‌ف وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ

ئه‌مریکا ئاسایشى شارى ئه‌شره‌ف وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ

کریستف هیل سه‌فیرى ئه‌مریکا له‌ به‌غدا، له‌ به‌رده‌م نوێنه‌رانى پارڵمانى ئه‌و وه‌لاته‌ به‌ڵێنى دا که‌ بۆ دابین کردنى ئاسایشى شارى ئه‌شره‌ف هه‌وڵه‌کانى خۆى زیاتر ده‌کا.

سه‌فیرى ئه‌مریکا هه‌روه‌ها به‌ڵێنى دا که‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ ده‌رکردنى ٣٦ ئه‌ندامى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى و ته‌حویل دانه‌وه‌یان به‌ رژیم که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانى عێراقه‌وه‌ گیراون هه‌وڵه‌کانى بخاته‌ گه‌ر٠.
کریستف هیل که‌ له‌ به‌رده‌م کومسیونى کارو بارى ده‌ره‌وه‌ى مه‌جلیسى نوێنه‌ران قسه‌ى ده‌کرد، به‌ڵێنى دا که‌ فشار بۆ حکومه‌تى عێراق بێنێ بۆ ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌یێکى مرۆڤ دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف هه‌ڵسووکه‌وت بکا.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئومێدى ده‌ربر٠ى که‌ به‌رپرسانى عێراقى هه‌ست به‌ نیگه‌رانیه‌کانى ئه‌مریکا بکه‌ن و هاوکارى ئه‌مریکا بکه‌ن. هه‌روه‌ها گووتى: ده‌سه‌لاتى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان نابێ بێته‌ هۆى پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌و وه‌لاته‌.
کۆمیته‌ى ئامریکایی بۆ دانیشتوانى ئه‌شره‌ف داواى کردوه‌ که‌ ئه‌مریکاییه‌کان به‌ شێوه‌ى کاتى هێزه‌کانى خۆیان له‌ ده‌ورووبه‌رى ئه‌شره‌ف جێگیر بکه‌ن تا کاتێ رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بتوانێ ناوه‌ندێک بکاته‌ هۆى پێوه‌ندى نێوان دانیشتوانى ئه‌شره‌ف و به‌رپرسانى عێراقى. له‌ ر٠ووداوه‌کانى مانگى ژوئیه‌ له‌ نێوان دانیشتوانى ئه‌شره‌ف و هێزه‌کانى عێراق، یازده‌ شه‌هید و ٥٠ ٠  که‌س بریندار و ٣٦ که‌س له‌ ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران ده‌ست به‌سه‌ر کران.

15 سال و 2 ماه و 9 روز و 10 ساعت و 42 دقیقه پیش از این

ئه‌مریکا ئاسایشى شارى ئه‌شره‌ف وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ

ئه‌مریکا ئاسایشى شارى ئه‌شره‌ف وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن