لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی: قوربانیانى ئازارى جێنسى له ئێران له‌گه‌ڵ مه‌ترسى نوێ‌دا بهرهور٠وون
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ: به دواى تۆمارکردنى به‌ڵگه‌ى پێوه‌ندیدار به ئازار و شکه‌نجه‌ى جێنسى گیراوانى رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه،
ئه‌م قوربانیانه له‌گه‌ڵ مه‌ترسى نوێ له‌لایه‌ن به‌رپرسانى رژیمه‌وه بهرهور٠وون.
له راگه‌یێندراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌ییدا که رۆژى پێنج شه‌ممه ١٩ى خه‌رمانان بلاوبۆته‌وه، هاتووه: به‌رپرسانى دادوه‌رى ئێران رۆژى دووشه‌ممه ١٦ى خه‌رمانان هێرشان بردۆته سه‌ر ده‌فته‌رى کۆمیته‌ى به‌دواداچوونى هه‌ل و مه‌رجى گیراوه‌کان که له‌لایه‌ن ناوه‌ندى میرحوسهینى موسه‌وى و مێهدى که‌روبی پێکهاتووه، زانیارى تایبه‌ت به شکه‌نجه و باقى ئازاره‌کانى گیراوانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیمیان کۆده‌کرده‌وه.
ئیرن خان سکرتێرى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى له ئاخوند خامنه‌یی رێبه‌رى رژیم کرد که ئاسایش و ته‌ندروستى ئه‌و قوربانیانه له ئه‌ستۆبگرێ و تاوانبارانى ئه‌و جینایه‌تانه به پێى قانوون ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ بکرێ.
ئه‌و رێکخراوه ده‌ڵێ: به‌رپرسانى ئێران زیاتر له‌وه‌ى له بیرى لێکۆ٠Žینهوهى بێ لایه‌نانه له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى ئازارى جێنسى گیراوه‌کان بن، له هه‌وڵى ناسینی ئه‌و که‌سانه‌دان.