دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نبارێکى چه‌ک و چۆڵى رژیم له رۆژئاواى ئه‌فغانستان
رادوێ ئاڵمان، به‌پێى زانیاریه‌کانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى ئه‌فغانستان ئه‌نبارێکى چه‌ک و چۆڵیان له رۆژئاواى ئه‌فغانستان دۆزیه‌وه که ئى رژیمى ئێرانه.
ووته‌بێژێکى وه‌زاره‌تى دیفاعى ئه‌مریکا گووتى: له کۆتایی مانگى ئوت دا ئه‌و ئه‌نباره دۆزراوه‌ته‌وه. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، له نێو ئه‌م ئه‌نباره‌دا مووشه‌ک، چه‌شنى و چه‌ک و چۆڵێک هه‌بوون که ده‌توانێ تانگه‌کان بته‌قێنێت و له‌ناوببا.
ووته‌بێژى پنتاگۆن نه‌یویست سه‌باره‌ت به کاتى دانانى ئه‌و چه‌ک و چۆلانه له‌و ئه‌نباره‌دا هیچ زانیاریێک بدا.
ناوبراو گووتى: هه‌ڵوێستى ئه‌مریکا له باره‌ى ئه‌وه‌ى که رژیمى ئێران هۆى تێکدانى ناوچه‌که‌یه نهگۆر٠اوه.