دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌رپرسى پێوه‌ندیه‌کانى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى سازمان له‌ که‌مپى کاوه‌ کۆبووه‌وه‌

به‌رپرسى پێوه‌ندیه‌کانى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى سازمان له‌ که‌مپى کاوه‌ کۆبووه‌وه‌

شه‌وى هه‌ینى ٢٠ ى خه‌رمانانى ١٣٨٨، هه‌یئه‌تێکى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات و کۆمیته‌ى ئافره‌تانى سازمان که‌ پێک هاتبوون له‌ به‌رێزان:

کاک بێهروز ئه‌رده‌لان لێپرسراوى پێوه‌ندیه‌کانى هه‌ولێر و خوشکه‌ زێنه‌بى حوسه‌ینى به‌رپرسى کۆمیته‌ى ئافره‌تانى سازمان و ئاوات سلێمانى کادرى پێوه‌ندى سه‌ردانى کۆمیته‌ى سازمانى خه‌بات له‌ که‌مپى کاوه‌یان له‌ شارۆچکه‌ى قوشته‌په‌ کرد.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ چه‌ندین که‌س له‌ ئه‌ندامانى سازمانى خه‌بات له‌ که‌مپى کاوه‌ ئاماده‌ى بوون، تیایدا چه‌ندین باسى ئه‌ورۆیی هاته‌ به‌رباس و لێکدانه‌وه‌یان له‌ سه‌رکرا.
شایانى باسه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ٢ سه‌عاتى خایاند و تیایدا وه‌لام به‌ پرسیاره‌کانى ئاماده‌بووان درایه‌وه‌ و ئه‌ندامانى سازمان ته‌ئککیدیان کرده‌وه‌ که‌ له‌ پێناو بردنه‌ پێشى سیاسه‌ته‌کانى سازمان هه‌وڵى زیاتر بخه‌نه‌ کار.


15 سال و 2 ماه و 11 روز و 6 ساعت و 51 دقیقه پیش از این

به‌رپرسى پێوه‌ندیه‌کانى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى سازمان له‌ که‌مپى کاوه‌ کۆبووه‌وه‌

به‌رپرسى پێوه‌ندیه‌کانى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى سازمان له‌ که‌مپى کاوه‌ کۆبووه‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن