جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوو که‌س له‌ مانگرتووانى ئه‌شره‌ف له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپدان

دوو که‌س له‌ مانگرتووانى ئه‌شره‌ف له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپدان

رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ٢٢ى خه‌رمانانى ١٣٨٨، دوو که‌س له‌ مانگرتووان له‌ شارى ئه‌شره‌ف له‌ چل و شه‌شه‌مین رۆژى مانگرتنى خۆیاندا به‌ هۆى خراپى حاڵیان نێران بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌شره‌ف.

جوێ له‌ ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ له‌و نه‌خۆشاخانه‌دا خه‌وێندرابوون، ١٤ که‌س له‌وێ دا له‌ ژێرچاودێرى تایبه‌تدان و به‌رده‌وامن له‌ مانگرتنه‌ کانیان. له‌ شوێنى مانگرتن له‌ خواردنه‌کانیش ١٣ که‌سى دیکه‌ به‌ هۆى سه‌رئێشه‌ و سه‌رگێژه‌وه‌ و دابه‌زینى فشارى خوێن، ده‌رمان ده‌کرێن.
له‌ چل و شه‌شه‌مین رۆژى مانگرتنه‌کاندا، مانگرتووان له‌گه‌ڵ کێشه‌ى زیاترى وه‌ک ده‌ردى گورچیله‌، ده‌ردى له‌ش و لار به‌تایبه‌ت له‌ سینه‌، تێکچوونى خه‌و و زیاد و که‌م کردنى فشارى خوێن به‌ره‌ور٠وون. له‌و رۆژه‌دا ٢٨ که‌س له‌وانه‌ى که‌ ئه‌و کێشانه‌یان هه‌یه‌ له‌ ژێرچاودێرى پزیشک و ده‌رماندان. له‌ تاقى کردنه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه‌ ئه‌و که‌سانه‌ به‌ گشتى تووشى که‌مى سدیۆم بوون.

15 سال و 2 ماه و 7 روز و 8 ساعت و 40 دقیقه پیش از این

دوو که‌س له‌ مانگرتووانى ئه‌شره‌ف له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپدان

دوو که‌س له‌ مانگرتووانى ئه‌شره‌ف له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپدان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن