ئه‌حمه‌دى نژاد جارێکى دیکه ووتووێژى له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ره‌د کرده‌وه
رۆژى یهکشهممه٢٢ى خه‌رمانان پاسدار ئه‌حمدى نژاد له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ سه‌فیرى نوێى به‌ریتانیا جارێکى دیکه ئیشاره‌ى به په‌روه‌نده‌ى ناوکه‌یی رژیم کردوه
و گووتوویه‌تى که ئێران (له باره‌ى مافى بێ ئه‌ملا و ئه‌ولاى خۆى له‌گه‌ڵ که‌س ووتووێژ ناکا).
پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد له دواى وه‌رگرتنى متمانهنامهى سه‌فیرى نوێى به‌ریتانیا، لهووتووێژ له‌گه‌ڵى جارێکى دیکه ته‌ئکیدى کرده‌وه که (له‌لاى خه‌ڵکى ئێران مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی کۆتایی پێ هاتووه).
ئه‌وه له کاتێکدایه که ئه‌مریکا رۆژى شه‌ممه ٢١ى خه‌رمانان رایگه‌یاند که مه‌سه‌له‌ى سه‌ره‌کى ووتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئه‌و رژیمه ده‌بێ.