هێزه‌کانى ئه‌مریکا ئه‌ندامێکى ئه‌لقاعیده‌یان له سوماڵى کوشت
به پێى هه‌واڵه‌کان له سووماڵى، هێزه تایبه‌ته‌کانى ئهرهتشى ئه‌مریکا ئه‌ندامێکى پله‌به‌رزى رێکخراوى قاعیده له قارهى ئافریقایان له ئۆپهراسیونێکدا کوشت.
به‌رپرسێکى ئه‌مریکایی که نه‌یویست ناوى ئاشکرا بکرێ به بی بی سی گووتووه که هێزه‌کانى ئه‌مریکا ته‌قه‌یان له که‌سێک به ناوى سالح عه‌لى ساڵح نبهان کردوه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه کوژرابێ.
ساڵح عه‌لى ساڵح نبهان که ٢٨ ساڵى ته‌مه‌نه و خه‌ڵکى کنیایه، که ئه‌مریکا به یه‌کێک له ترۆریسته گرینگه‌کانى قارهى ئافریقاى ده‌زانێ. ناوبراو به‌وه تاوانباره که له ٢٨ى نوامبرى ساڵى ٢٠ ٠ ٢ ده‌ستى بووه له ته‌قاندنه‌وه‌ى هوتێل مومباساى ئیسرائیلى له پێته‌ختى کنیا.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا له نزیک فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێته‌ختى کنیا هێرشى مووشه‌کى کرایه سه‌ر فرۆکهیێکى نه‌فه‌ر هه‌ڵگرى ئیسرائیل. وه‌زاره‌تى دیفاعى ئه‌مریکا رۆژى دووشه‌ممه ١٤ى سیپتامبر، هه‌واڵى کوژرانى ساڵح عه‌لى ساڵح نبهانى به ره‌سمى ره‌د یان ته‌ئید نه‌کرد. به‌لام به‌رپرسێکى دیکه‌ى ئه‌مریکا که نه‌یویست ناوى ئاشکرا بکرێ به بی بی سی گووتووه که ئۆپهراسۆنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتوو بووه و نبهان کوژراوه.