٣٦ بارمته‌ى موجاهید له هه‌ل و مه‌رجێکى خراپدان
به پێى راگه‌یێندراوى شۆراى ملى مقاومه‌ت، ٣٦ بارمته‌ى موجاهید له کۆتایی حه‌وته‌مین حه‌وتووى مانگرتنه‌کانیان دان که له هه‌ل و مه‌رجێکى خراپدان
و هێندێکیان له هه‌ل و مه‌رجێکدان که گه‌رانه‌وه‌یان بۆ دۆخی خۆى حه‌سته‌مه.
هه‌موویان به هۆى ئه‌وه‌ى بێ هێزیێکى زۆر رووى تێ کردوون، له به‌ر تێکچوونى سیستمى مێعده و گه‌ده، بینین و بیستن ئازارى زۆریان هه‌یه.
ئه‌وان به له‌شه لاواز و بێ هێزه‌که‌یان، سێ حه‌وتوو دواى ده‌رچوونى حوکمى ئازادیان له‌لایه‌ن دادگاى شارى خالسه‌وه، هه‌روا له زیندانى هێزه عێراقیه‌کاندان.
حه‌بیب غه‌راب به هۆى شکه‌نجه و زه‌ربه‌ى باتۆمه‌وه له کاتى گرتندا له ئاوسانى لاقى ئازارێکى زۆر ده‌کێشێ و ده‌ماره‌کانى به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چن. ده‌بێ به په‌له پزیشک چاوى پێى بکه‌وێ و ده‌رمان بکرێ. محه‌ممد ره‌زا هوشمه‌ند به هۆى نه‌خۆشى ئاسمه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى خالس و له چێ خێمه‌ى ئوکسیژن دایه.مێهدى زار‌ع که به هۆى ئه‌وه‌ى که عه‌سه‌بی چاوه‌کانى چڵکى کردوه ئازارێکى زۆر ده‌کێشێ و تا ئێستا له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه نه‌بینراوه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه به ته‌اوى کوێر بێ. عه‌زیز غولامى کێشه‌ى که‌م کارى تیروئیدى (گواتر) هه‌یه و ده‌رمانى نه‌خۆشینه‌که‌ى نیه. ئیبراهیمى که‌مارى، جه‌لیل غولامزاده و هومایون دیهیمیش به‌هۆى ئازارى زۆر که له پێش دڵیانه‌وه‌یه دراون به نه‌خۆشخانه‌ى خالس. ئیبراهیمى که‌مارى پێویستى به تایبه‌تى پزیشک هه‌یه.
شۆراى ملى مقاومه‌ت له‌و راگه‌یێندراوه‌ى خۆیدا داواى له ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا، سه‌فاره‌تى ئه‌ریکا له به‌غدا، هێزه فره‌ره‌گه‌زه‌کان له عێراق، سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و کۆمیساریاى به‌رزى مافى مرۆڤ و هه‌موو رێکخراوه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ کردوه که بۆ رزگارى گیانى ئه‌و ٣٦ که‌سه هه‌وڵ بده‌ن، و سه‌فاره‌تى ئه‌مریکا له به‌غدا و فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانى ئه‌مریکا ده‌بێ به به‌ڵێنه‌کانى خۆیان له حاست که‌سانى پارێزراو به‌تایبه‌ت ئه‌و ٣٦ که‌سه پێ به‌ند بن.