سێ که‌س له ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى مونته‌زرى گیران
رۆژى دوو شهممه٢٣ى خه‌رمانانى ١٣٨٨سێ که‌س له نه‌وه‌کانى مونته‌زرى گیران. ئه‌حمه‌دى مونته‌زرى کور٠ى ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ى شێعه له ووتووێژیچکدا له‌گه‌ڵ رادوێ فه‌ردا هه‌واڵى گیرانى
کور٠هکانى باوه‌کانى محه‌ممه‌د مێهدى، محه‌ممه‌د عه‌لى و محه‌ممه‌د سادقى ته‌ئید کردوه.
ناوبراو گووتى که هێزه‌کانى دادسه‌راى تایبه‌ت به رۆحانیهتى قوم رۆژى دووشه‌ممه کاتى به‌ربانگ چوونه‌ته ماڵى و به نیشاندانى حوکمى گرتن، کور٠هکانیان گرتووه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم رۆژێک له دواى بلاوبوونهوهى نامه‌ى مونته‌زرى دێ که له‌و نامه‌دا ره‌خنه له رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه له ئێران گیراوه.
ناوبراو له‌و نامه‌دا به ئیشاره به‌وه‌ى که (ئه‌وه‌ى ده‌بینرێ حکومه‌تى ویلایه‌تى نیزامیه نه‌ک ویلایه‌تى فه‌قیه)، داواى له رۆحانیه‌کان و زانیان له شاره‌کانى ئێران و نه‌جه‌ف کردوه که له به‌رانبه‌ر رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وه‌لات بێ ده‌نگ نه‌بن.