جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وه‌لامى که‌روبی به‌ خامنه‌یی: مردنم پێ باشتره‌ له‌ بێ ده‌نگی‌

وه‌لامى که‌روبی به‌ خامنه‌یی: مردنم پێ باشتره‌ له‌ بێ ده‌نگی‌

ماڵپه‌ر٠ى رویداد، سه‌رچاوه‌یێکى ئاگادار رایگه‌یاند که‌ دوانیوه‌رۆى رۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٣ى خه‌رمانان به‌ فه‌رمانى خامنه‌یی سه‌رۆکى مه‌جلیس له‌گه‌ڵ مێهدى که‌روبی کۆبووه‌وه‌ که‌ لاریجانى په‌یامى خامنه‌یی پێبووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌باره‌ى ناوه‌رۆکى ئه‌و په‌یامه‌ هیچى نه‌درکاندوه‌ به‌لام ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌شێک له‌ ووتووێژه‌کانى دوو لایه‌ن بلاو بێته‌وه‌.
له‌ کۆبوونه‌وه‌ى دووشه‌ممه‌دا که‌ زیاتر له‌ سێ سه‌عاتى خایاندوه‌ که‌روبی ره‌خنه‌ى له‌ کاره‌کانى هه‌یئه‌تى ده‌زگاى دادوه‌رى و سه‌دا و سیماى رژیم گرتووه‌ به‌ لاریجانى ووتووه‌ هیوادارم تۆش وه‌ک براکه‌ت دینت به‌ دونیا نه‌فرۆشى.
هه‌روه‌ها که‌روبی له‌ به‌رانبه‌ر داواى سه‌رۆکى مه‌جلیس سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که‌ بۆ ماوه‌یێک بێ ده‌نگ بن که‌ باردۆخه‌که‌ بگه‌رێته‌وه‌ دۆخى خۆى، وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌: من بێ ده‌نگ بم بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌یێک که‌ ته‌مه‌نێکیان له‌ دژمنایه‌تى له‌گه‌ڵ ئیمام بردۆته‌سه‌ر، ده‌سه‌لات به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرن و هه‌ر جینایه‌تێک که‌ ده‌یانه‌وێ ئه‌نجامى بده‌ن. من مردنم پێ باشتر له‌ بێ ده‌نگى له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مانه‌دا.



15 سال و 2 ماه و 6 روز و 11 ساعت و 13 دقیقه پیش از این

وه‌لامى که‌روبی به‌ خامنه‌یی: مردنم پێ باشتره‌ له‌ بێ ده‌نگی‌

وه‌لامى که‌روبی به‌ خامنه‌یی: مردنم پێ باشتره‌ له‌ بێ ده‌نگی‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن