هاویشتنى مووشه‌ک بۆ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا به فه‌رمانى هێزى قودس بووه
ته‌له‌فزیونى ئه‌لشه‌رقیه له زمان سه‌رچاوه ئه‌منیه‌تیه‌کانى عێراقه‌وه بلاوى کرده‌وه: ئه‌و مووشه‌کانه‌ى هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌ى جوزێف بایدن جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا بۆ به‌غدا،
بۆ ناوچه‌ى سه‌وز هاوێژرا، له‌لایه‌ن تاقم و ده‌سته‌کانى سه‌ر به هێزى قودسى سوپاى پاسدارانه‌وه ئه‌نجام دراون.
ئه‌و هێرشه مووشه‌کیانه له ژێرچاودێرى که‌سێک به ناوى وه‌لید ساعدى ئه‌نجام درا.
ئه‌لشه‌رقیه هه‌روه‌ها زیادى کرد: ئه‌و سه‌رچاوانه گووتیان ئه‌و گروپه‌ى ئه‌و هێرشه مووشهکیهى ئه‌نجام داوه له دواى هێرشه‌که شوێنه‌که‌یان به‌جێ هێشتووه که بۆ ئه‌وه‌ى شوێنه‌وارێکیان لێ به‌جێ نه‌مێنێ.
هێزه عێراقیه‌کان نه‌یاتوانى شوێن پێى ئه‌نجام ده‌ران هه‌ڵگرن یان ئه‌وه‌ى شوێنى خۆشاردنه‌وه‌یان بدۆزنه‌وه. ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌روه‌ها گووتیان: لێکۆڵینه‌وه له‌و مه‌سه‌له به‌رده‌وامه که چۆن ئه‌و گروپانه زانیارى هاوتووچۆى جوزێف بایدێنیان له ناوچه‌ى سه‌وز و دهورهووبهر به ده‌ست هێناوه.