جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگه‌یه‌ندراوى سازمان له‌سه‌ر سووتاندنى دارستانه‌کانى کوردستان

راگه‌یه‌ندراوى سازمان له‌سه‌ر سووتاندنى دارستانه‌کانى کوردستان

له‌ئاکامى په‌یره‌و کردنى سیاسه‌تى فاشیستى و دژى کوردانه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى ماوه‌ێکه‌ شاهیدى ئاگردانى دارستان و لێر٠ه‌وار و ره‌ز و باغه‌کانى کوردستانین.

ژینگه‌ى جوان و نیشتمانى سه‌رسه‌وز و چر٠ و پرى کوردستانى ئێران یه‌ک له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌ باش و به‌نرخه‌کانى سروشتیه‌. ده‌سه‌لاتدارانى جه‌هل و نه‌زانى به‌ مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌ پووچ و نائینسانیه‌کانیان له‌درێژه‌ى سیاسه‌تێکى شاراوه‌ و رانه‌گه‌یندراو ماوه‌یێکه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ سووتاندنى دارستان و لێره‌وارى کوردستان و تا ئێستا زه‌ر و زیانێکى زۆریان به‌سروشتى پاک و سه‌رسه‌وزى کوردستان گه‌یاندووه‌. به‌ پێی زانیارییه‌کان هه‌ر ئه‌مسال تاکۆتایی مانگى گه‌لاوێژ زیاتر له‌ ٦٠  جار دارستانه‌کانى ناوچه‌ى مه‌ریوان ئاگرى تێبه‌ردراوه‌، له‌ناوچه‌ى سه‌ریاڵى پاتاق سه‌ربه‌شارى سه‌رپێڵى زه‌هاو له‌رۆژه‌کانى ١٧ى خه‌رمانان سه‌دان هیکتار له‌دارستانه‌کان ئاگریان تێبه‌ردراوه‌ و له‌ناوچه‌ى بانه‌ش ره‌ز و باغه‌کانى ئاربابا سووتێندرا و زیانێکى زۆرى لێکه‌وتۆته‌وه‌. به‌ڵگه‌ى سه‌ڵمێنه‌رى ئه‌و راستیه‌ى که‌ ئه‌وه‌ پیلانى به‌کرێگیراوانى رژیمى ئاخوندیه‌، ئاگردانى ئه‌و شوێنانه‌ى که‌ له‌کۆن دا جێگه‌ى حه‌سانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و هه‌روه‌ها هه‌وڵ نه‌دانى ده‌سه‌لاتدارانى رژیم بۆ کونتروڵکردن و کوژاندنه‌وه‌ى ئاگر له‌وناوچانه‌یه‌. په‌یره‌وکردنى ئه‌وسیاسه‌ته‌ى رژیمى ئاخوندى له‌کاتێکدایه‌ که‌ یه‌کێک له‌هه‌ر کێشه‌گه‌وره‌کانى جیهانى ئه‌مرۆ نه‌پاراستنى ژینگه‌ و سه‌وزایه‌کان و زیانه‌کانێتى. بێ گومان سه‌وزایی و دارستان سوودى زۆرى بۆ وه‌لاتان هه‌یه‌ و له‌دونیاى پێش که‌وتوو، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌هه‌ر ئامرازێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى زیانه‌کان بۆ سه‌ر ژینگه‌ و سروشت ئه‌رکى حکومه‌ت و ده‌سه‌لاتداران و رێکخراوه‌ جیاجیاکانى پارێزه‌رى ژینگه‌یه‌.
ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئێران گوێ ناده‌ن به‌ ر٠اده‌ى خه‌ساره‌ت و زه‌ره‌ر و زیانه‌کان و به‌و کرده‌وه‌یه‌، به‌خه‌یاڵى خۆیان، ده‌یانهه‌وێ پێش به‌جم و جۆڵى شۆر٠شگێره‌کان و هێزى پێشمه‌رگه‌ بگرن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ مه‌حکووم کردنى ئه‌و کرده‌وه‌ دزێوه‌ى ده‌سه‌لاتداره‌کانى ئێران داوا له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ ژینگه‌پارێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌کا، به‌مه‌به‌ستى ر٠اگرتنى ئه‌وکرده‌وه‌یه‌، فشار بۆ رژیمى ئێران بێنن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٥ى خه‌رمانانى ١٣٨٨


15 سال و 2 ماه و 4 روز و 12 ساعت و 54 دقیقه پیش از این

راگه‌یه‌ندراوى سازمان له‌سه‌ر سووتاندنى دارستانه‌کانى کوردستان

راگه‌یه‌ندراوى سازمان له‌سه‌ر سووتاندنى دارستانه‌کانى کوردستان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن