مامۆستا حه‌سه‌ن سۆران کۆچی دوایی کرد
رۆژى چوار شه‌ممه، ٢٥ى خه‌رمانانى ١٣٨٦، مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح، که‌سایه‌تیی کورد و مامۆستاى وانه‌ى کوردى له زانکۆکانى ئێران و باشوورى کوردستان، له ماڵه‌که‌ى خۆیدا له تاران کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح ناسراو به \"سۆران\"، شاعیر و نووسه‌ر و توێژه‌ر، کور٠ى خوا لێخۆش‌بوو برایم سه‌لاح فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له سه‌رده‌مى کۆمارى کوردستان و براى نه‌مر عه‌لی گه‌لاوێژ، نووسه‌ر و سیاسه‌توان بوو.
مامۆستا سۆران ساڵى ١٩٤١ له ئاوایی ساروقامیشی بۆکان له دایک بوو، خوێندانى بالاى له ولاتى به‌ریتانیا ته‌واو کردبوو و خاوه‌نى چه‌ندین کتێبه سه‌باره‌ت به کورد و کوردستان و شێعر و په‌خشانى زۆری هه‌یه که به‌شێکیان چاپ و بلاو کراونه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر وه‌سیه‌تى خۆی مامۆستا سۆران له‌سه‌ر شاخى \"پیرمحه‌ممه‌د\"ى ساروقامیش به‌خاک ده‌سپێردرێ.