رژیمى ئێران تواناى دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی هه‌یه
هه‌واڵده‌رى ئاسوشیتدپرێس له ر٠اپۆرتێکدا رایگه‌یاند بهڵگهیێکى به ده‌ست هێناوه که ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که رژیمى ئێران تواناى دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی هه‌یه
و هه‌روه‌ها رژیم له سه‌ر دروست کردنى مووشه‌کى هه‌ڵگرى کلاوهى ناوکه‌یی کار ده‌کا.
به پێى ووته‌ى ئاسوشیتدپرێس ئه‌وه روونترین به‌ڵگه‌یه که تا ئه‌ورۆ سه‌باره‌ت به تواناى رژیمى ئێران بۆ دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی یان تاقى کردنه‌وه‌ى مووشه‌کى هه‌ڵگرى کلاوهى ناوکه‌یی، ده‌رکه‌وتووه.
ئاسوشیتدپرێس نووسى: ئه‌و به‌ڵگه‌یه، که به ناوى (سه‌ربازى بوونى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئێران) له ر٠اپۆرتێکى نهێنى په‌روه‌نده‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران ده‌ست که‌وتووه، به‌لام به گووته‌ى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا، فه‌رانسه و ئیسرائیل، محه‌ممه‌د ئهابرادعى سکرتێرى گشتى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوکه‌یی، رێگه‌ى گرتووه له بلاوبوونهوهى.