جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئۆکومونیست: ده‌وڵه‌تێکى له‌رزۆک له‌ ئێران

ئۆکومونیست: ده‌وڵه‌تێکى له‌رزۆک له‌ ئێران

حه‌وتوونامه‌ى ئۆکومونیستى چاپى له‌نده‌ن له‌ بابه‌تێکدا له‌ ژماره‌ى (١٩ى سیپتامبرى) هه‌ل و مه‌رجى سیاسى له‌ ئێران و جێ و رێى ده‌وڵه‌تى لێکدراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ ژێر ناوى (ده‌وڵه‌تێکى له‌رزۆک له‌ ئێران ـ هێشتا رووداوه‌کان ته‌واو نه‌بوون) بلاوبۆته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ که‌ مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد و ده‌وڵه‌ته‌که‌ى له‌گه‌ڵ تێپه‌ر٠ینى سێ مانگ به‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى، هێشتا نه‌یتوانیوه‌ زاڵ بێ به‌ سه‌ر وه‌زعى وه‌لاتدا.
له‌و بابه‌ته‌دا هاتووه‌ له‌گه‌ڵ بوونى سه‌رکوت و توندوتیژى له‌ به‌رانبه‌ر نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان، گرتنى ره‌خنه‌گران، به‌رێوه‌بردنى دادگا نمایشیه‌کان و زیادکردنى سانسۆر، پایه‌کانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ بناژۆخوازه‌ که‌ له‌لایه‌ن نیزامیه‌کانه‌وه‌ پشتیوانى لێ ده‌کرێ له‌گه‌ڵ زنجیره‌یێک کێشه‌ى دیکه‌ى وه‌ک گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی به‌ره‌ور٠ووه‌، له‌رزۆکه‌.
ئه‌و بلاوبراوه‌ نووسیویه‌، راسته‌ که‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ به‌ کرده‌وه‌ ده‌سه‌لاتى به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌، هاوکات زیاتر وه‌ک رژیمێکى نیزامى ده‌چێ و بۆ خۆسه‌پاندن به‌ سه‌ر مه‌جلیس و ر٠اگه‌یێنه‌ ده‌وڵه‌تیه‌کان و له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه‌ پشتیوانى لێ ده‌کرێ، و بر٠یارى داوه‌ به‌ هه‌ر نرخێک بێ خۆى به‌ سه‌ر وه‌لاتدا بسه‌پێنێ، به‌لام دژایه‌تى کردنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ته‌واو نه‌بووه‌، دوو پاڵێوراوى نار٠ازى هه‌ڵبژاردن هه‌روا سه‌باره‌ت به‌ ساخته‌کارى له‌ هه‌ڵبژاردندا پێ داده‌گرنه‌وه‌ و هێندێ له‌ که‌سایه‌تیه‌ به‌رچاوه‌کان به‌تایبه‌ت ژماره‌یێک له‌ رێبه‌ره‌ مه‌زهه‌بیه‌ دیاره‌کان، به‌رده‌وامن له‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژیه‌کانى ده‌وڵه‌ت بۆ مافى مرۆڤ له‌ ئێران.
ئه‌و حه‌وتوونامه‌یه‌ ئیشاره‌ به‌ قسه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ئاغاى مونته‌زرى یه‌کێک له‌ مه‌رجعه‌کانى شێعه‌ که‌ له‌ نامه‌یێکى سه‌رئاواڵه‌دا له‌باره‌ى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ شه‌رمه‌زارى ده‌ربر٠یوه‌ و داواى له‌ باقى رۆحانیه‌کان کردوه‌ که‌ به‌ مه‌به‌ستى پارێزگارى له‌ که‌رامه‌تى ئیسلام، دژایه‌تى کرده‌وه‌کانى ده‌وڵه‌ت بکه‌ن، هه‌رچه‌ند له‌ به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانى رژیم له‌ شارى قوم سێ نه‌وه‌ى ناوبراو و چه‌ند که‌سى دیکه‌ له‌ نزیکه‌کانى و ژماره‌یێکى دیکه‌ له‌ رۆحانیه‌ ره‌خنه‌گره‌کانیان گرتووه‌.
به‌ پێى نووسراوه‌ى ئۆکومونیست، زۆرێک له‌ هاووه‌لاتیان له‌ ئێران، به‌تایبه‌ت که‌سانێک که‌ پشتیوانى موحافیزه‌کارانیان کردوه‌، ئیدیعاى ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پیلانێکى ده‌ره‌کیان به‌ گاڵته‌جار زانیوه‌ و له‌ به‌رانبه‌ردا، تاوانى دستدرێژى جێنسى، کوشتن و بێ رێزى کردن به‌ نه‌یارانیان به‌ گوناهه‌کانى رژیم و ساخته‌کارى به‌ربلاو له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى ده‌زانن.
ئه‌و بلاوکراوه‌ زیاد ده‌کا که‌ هێندێ له‌ چاودێران ده‌ڵێن، که‌ ئه‌و توندوتیژى رژیم له‌ به‌رانبه‌ر نه‌یاراندا نیشانه‌ى هێز و توانا نیه‌ به‌ڵکوو ده‌رخه‌رى داماوى ده‌وڵه‌ته‌. و به‌ سه‌رنجدان به‌وه‌ى که‌ هه‌واڵده‌رى له‌ رێگه‌ى ئینتێرنێت و ماهواره‌وه‌ به‌ شێوه‌یێکى به‌رچاو له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ سنووردار کراوه‌، هێشتا ئه‌گه‌رى ته‌شه‌نه‌کردنى نائارامیه‌کان له‌ دواى کۆتایی هاتنى مانگى ره‌مه‌زان و سه‌ره‌تاى ساڵى نوێى خوێندن هه‌یه‌.
به‌ پێى نووسراوه‌ ئه‌و حه‌وتوونامه‌یه‌ یه‌که‌مین تاقى کردنه‌وه‌ له‌و باره‌وه‌ رۆژى ١٨ى سیپتامبر و رۆژى قودس له‌ ئێرانه‌ که‌ رێبه‌رانى نه‌یارانى ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام هێما ئیسلامیه‌کانى وه‌ک ره‌نگى سه‌وز و الله‌ ئه‌کبه‌ر که‌ به‌ مه‌به‌ستى هاته‌دى ئامانجه‌کانیان به‌ کار دێنن، داوایان له‌ خه‌ڵک کردوه‌ که‌ له‌ رێپێوانى رۆژى قودس دا به‌شدارى بکه‌ن و خۆشیان به‌شدار ده‌بن، و ئه‌وه‌ ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و ساڵ به‌جێى شیعارى مه‌رگ بۆ ئیسرائیل، شیعار دژ به‌ حاکمان بدرێ.
ئۆکومونیست هه‌روا ئه‌نووسێ که‌ هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ بوو ده‌وڵه‌ت ژماره‌یێک رێ و ره‌سمى باوى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، به‌لام به‌ هۆى گرینگى رۆژى قودس، نه‌یتوانى هه‌ڵوه‌شێنێ ئه‌گه‌ر چى به‌ جێى ئه‌کبه‌رى هاشمى ره‌فسه‌نجانى، ئاخوندێکى توندره‌و پێشنوێژى هه‌ینى له‌ ئه‌ستۆ ده‌بێ، گوومان له‌وه‌دا نیه‌ که‌ راگه‌یێنه‌کان هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ به‌شداربووانى ئه‌و رێپێوانه‌ به‌ لایه‌نگرانى ده‌وڵه‌ت نیشان بده‌ن، به‌لام سه‌رکه‌وتنیان له‌م کاره‌دا حه‌سته‌مه‌ هه‌ر وه‌ک له‌ یه‌کێک له‌ نوێژه‌کانى هه‌ینى دا رێ و ره‌سمى نوێژى هه‌ینى له‌ مانگى ژوئیه‌دا، شیعارى ده‌وڵه‌تى مه‌رگ بۆ ئه‌مریکا گۆر٠ا بۆ شیعارى مه‌رگ بۆ روسیه‌ و له‌ هه‌واڵده‌ریه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا بلاوبۆوه‌.
ئه‌و حه‌وتوونامه‌یه‌ زیاد ده‌کا و ده‌نووسێ، ئه‌و گۆر٠انانه‌ بۆ مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد که‌ ده‌یه‌وێ بۆ قسه‌کردن له‌ کۆمه‌ڵى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا سه‌ردانى نیۆیۆرک بکا، به‌ زیان ده‌بێ، هه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ناوبراو له‌ ده‌ربر٠ینى قسه‌ى زبر که‌ ساڵى ر٠ابردوو له‌ ژنێو بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ نوێنه‌رى ژماره‌یێک له‌ وه‌لاتان له‌ کۆبوونه‌وه‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بچنه‌ده‌ر، خۆ ببوێرى به‌لام گۆشه‌گیرکردنى نێونه‌ته‌وه‌یی رژیمى ئێران، له‌ کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش که‌ له‌ رۆژى ٢٤ى سیپتامبردا به‌ سه‌رۆکایه‌تى باراک ئوباما به‌رێوه‌ده‌چێ، ده‌که‌وێته‌ به‌ردیدى هه‌موو لایێک.
ئۆکومونیست به‌رده‌وام ده‌بێ و به‌ باس له‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم، ده‌نووسێ دیپلۆماته‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان که‌ پێشنووسى بر٠یارنامه‌یێکى نوێ دژ به‌ رژیمى ئێران به‌ جۆرێ دارێژن که‌ له‌لایه‌ن روسیه‌ و چینه‌وه‌ پشتیوانى لێ بکرێ و ئابڵوقه‌ى نوێ دژ به‌ رژیم په‌سه‌ند بکرێ.

15 سال و 2 ماه و 3 روز و 9 ساعت و پیش از این

ئۆکومونیست: ده‌وڵه‌تێکى له‌رزۆک له‌ ئێران

ئۆکومونیست: ده‌وڵه‌تێکى له‌رزۆک له‌ ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن